پەردەی پازدەیەم: ‌مردنی ڕۆ‌حی

KoG 15-ROCKintl.org

به‌ر له‌ شكاندنی فه‌رمانی خودا، ئاده‌م و حه‌وا هه‌میشه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد.
به‌ڵام، ئێستا ده‌ترسن.
ئینجا پیاوه‌كه‌ و ژنه‌كه‌ی گوێیان له‌ ده‌نگی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار بوو كه‌ له‌ باخچه‌كه‌دا هاتوچۆی ده‌كرد، له‌ كاتی هه‌ڵكردنی شنه‌بای ڕۆژ. ئه‌وانیش له‌نێو دره‌خته‌كانی باخچه‌كه‌ خۆیان له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان شارده‌وه‌. (په‌یدابوون ٣: ٨)

هه‌روه‌ك چۆن كاتێك منداڵێك كه‌ گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكی نه‌كردبێت و هه‌وڵبدات خۆی لێیان بشارێته‌وه‌، ئاده‌م و حه‌واش هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان له‌ به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان بشارنه‌وه‌.

یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریش پیاوه‌كه‌ی بانگ كرد و فه‌رمووی: «له‌ كوێیت؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «له‌ باخچه‌كه‌ گوێم له‌ ده‌نگت بوو، منیش ترسام، چونكه‌ ڕووت بووم، ئیتر خۆم شارده‌وه‌.»
ئه‌ویش فه‌رمووی: «كێ‌ به‌ تۆی گوت كه‌ ڕووتیت؟ له‌و دره‌خته‌ت نه‌خواردبێت كه‌ فه‌رمانم پێ‌ كردبوویت لێی نه‌خۆیت؟»
پیاوه‌كه‌ش گوتی: (ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێت دام له‌گه‌ڵم بێت، ئه‌و له‌ به‌ری ئه‌و داره‌ی پێدام، منیش خواردم.)
ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگار به‌ ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: «ئه‌مه‌ چییه‌ تۆ كردووته‌؟»
ئافره‌ته‌كه‌ش گوتی: «ماره‌كه‌ فریوی دام و منیش خواردم.» (په‌یدابوون ٣: ٩-١٣)

ئایا بۆچی ئاده‌م و حه‌وا هه‌وڵیان دا خۆیان له‌ خودا بشارنه‌وه‌؟ چونكه‌ گوناهیان كردبوو.
بۆچی بۆ پاساوی گوناهه‌كه‌یان كه‌سانی دیكه‌یان تاوانبار ده‌كرد؟ چونكه‌ شه‌رمه‌زار ببوون.
ئاده‌م و حه‌وا چیتر ڕەنگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پیرۆزی خودا نه‌بوون. له‌بری ڕەنگدانه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌ پیرۆزه‌كه‌یان، ئێستا ئه‌وان ڕەنگدانه‌وه‌ی خۆبه‌زلزانین و یاخیبوونی شه‌یتانن.
یه‌كه‌مین ژن و مێرد وه‌ك لقه‌ جیابووه‌كه‌ی دره‌خته‌كه‌یان لێهات. گوناهه‌كه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ پاشا پچڕاند.
ئاوێته‌ی مردنی ڕۆحی بوون. گوناهه‌كه‌یان جودایكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ خودا.
له‌ ڕووی له‌شه‌وه‌ ئه‌وان هێشتا زیندوو بوون، به‌ڵام پڕۆسه‌ی پیربوون و پووكانه‌وه‌ی جه‌سته‌ ده‌ستی پێكرد. هێزی مردن زاڵ بوو به‌سه‌ر له‌شیاندا.
ئایا هۆكاری ئه‌م مردن و وێرانكاریه‌ چی بوو؟
گوناه بوو.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بە چ شێوازێك ئادەم و حەوا مردن لە هەمان ئەو ڕۆژەی كە گوناهیان كرد؟ لە چ ڕوویەكەوە وەك لقە شكاوەكەیان لێەات؟ (تەماشای پەیامی دووەم بكە…)