پەردەی بیست و نۆیەم: پارێزەری بەڵێن

KoG 29-ROCKintl.orgئیبراهیم و ژنه‌كه‌ی پیربوون و هیچ منداڵیان نه‌بوو. به‌ڵام یه‌زدان به‌ڵێنی به‌ ئیبراهیم دابوو بیكاته‌ باوكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زن.
ئایا ئیبراهیم چۆن وه‌ڵامی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی خودای دایه‌وه‌ له‌ كاتێكدا هاتنه‌دی ئه‌م به‌ڵێنه‌ مه‌حاڵ بوو، چونكه‌ خۆی و ژنه‌كه‌ی زۆر پیربوون؟
ئیبراهیم ‏باوه‌ڕی ‏به‌ خودا ‏هێنا، ئه‌مه‌شی‏ به‌ ڕاستودروستی بۆ دانرا، هه‌روه‌ها ناوی لێنرا دۆستی خودا. (یاقوب ٢: ٢٣، په‌یدابوون ١٥: ٦)
هه‌روه‌ك هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌م، ئیبراهیمیش گوناهبار بوو. به‌ڵام ئیبراهیم وه‌ك هابیل و نوح، بۆ لێخۆش بوونی گوناهه‌كانی قوربانی پێشكه‌شی خودا كرد. چونكه‌ ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌ پلانه‌كه‌ی خودا هه‌بوو، یه‌زدان له‌ ئاسمان ناوی ئیبراهیمی به‌ دۆستی خۆی تۆمار كرد و دیاری ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێبه‌خشی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سارای ژنیشی باوه‌ڕی به‌ خودا هه‌بوو ئه‌ویش له‌لای خودا به‌ چاكه‌كار ناوی تۆماركرا.
به‌ڵام چاوه‌ڕوانكردن بۆ ئیبراهیم و ژنه‌كه‌ی قورس بوو.
له‌دوای 10 ساڵ چاوه‌ڕوانكردن له‌ خاكی فه‌له‌ستین و به‌هیوای له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵه‌ی خودا به‌ڵێنی پێدابوون. ئیبراهیم و سارا چیتر چاوه‌ڕێیان نه‌كرد و بڕیاریاندا به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خودا له‌ پێدانی كوڕێك به‌ ئیبراهیم بهێننه‌دی. به‌پێی نه‌ریتی ئه‌و كاته‌، سارا خزمه‌تكارێكی میسری هه‌بوو كه‌ ناوی (هاجه‌ر) بوو به‌خشی به‌ ئیبراهیمی مێردی. ئیبراهیم له‌گه‌ڵ هاجه‌ر جووت بوو. هاجه‌ر سكی پڕبوو و كوڕێكیان بوو. كوڕەكه‌یان ناونا ئیسماعیل.
پاش سێزده‌ ساڵ، كاتێك ئیبراهیم ته‌مه‌نی ٩٩ ساڵ بوو و سارای ژنیشی ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵ بوو. یه‌زدانی مه‌زن جارێكی دیكه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموون منداڵێكیان ده‌بێت و ناوی ده‌نێن ئیسحاق. هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ ئیبراهیمی فه‌رموو،
«بۆ ئیسماعیلیش… بێگومان به‌ره‌كه‌تداری ده‌كه‌م، به‌رداری ده‌كه‌م و زۆر زۆری ده‌كه‌م… به‌ڵام په‌یمانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیسحاقدا ده‌چه‌سپێنم، كه‌ ساڵێكی دیكه‌ ئه‌م كاته‌ سارا بۆ تۆی ده‌بێت.» (په‌یدابوون ١٧: ٢٠-٢١)
پاش یه‌ك ساڵ، ئه‌و منداڵه‌ی خودا به‌ڵێنی پێدابوون له‌ دایك بوو، سارا منداڵه‌كه‌ی ناونا ئیسحاق.
بڕوانه‌ وێنه‌كه‌. ده‌بینی چۆن ئیبراهیم و ژنه‌كه‌ی سه‌ریان هه‌ڵبڕیوه‌ و له‌ شه‌ودا ته‌ماشای ئاسمان ده‌كه‌ن؟
سوپاسی خودا ده‌كه‌ن بۆ دڵسۆزییه‌كه‌ی و به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی. پاشان هاجه‌ر و ئیسماعیل دوورخرانه‌وه‌ له‌و خاكه‌ی ئیبراهیم و سارای لێبوو، به‌ڵام یه‌زدان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا دڵسۆز بوو.
خودا له‌گه‌ڵ كوڕەكه‌ بوو، گه‌وره‌ بوو و له‌ چۆڵه‌وانیدا ده‌ژیا، بووه‌ تیرهاوێژ. له‌ چۆڵه‌وانی پاران نیشته‌جێ‌ بوو، دایكیشی له‌ خاكی میسر ژنێكی بۆ هێنا. (په‌یدابوون ٢١: ٢٠-٢١)
ئیسماعیل بووه‌ باوكی نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی عه‌ره‌ب كه‌ یه‌زدان به‌ چه‌ندین ڕێگا ئه‌وانیشی پیرۆزكرد. ئیسحاق له‌ ماڵی باوكیدا مایه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی باوكی ده‌كرد، ئیسحاق ناوبه‌ناو یارمه‌تی باوكی ده‌دا له‌ هه‌ڵبژاردنی مه‌ڕێكی بێ‌ كه‌موكوڕی بۆ سه‌ربڕین و سوتاندنی له‌سه‌ر قوربانگا، بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان. به‌ڵام ئیسحاق و باوكیشی هه‌رگیز ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ئه‌و قوربانییه‌یان به‌بیردا نه‌ده‌هات كه‌ خودا داوایان لێده‌كات بیكه‌ن.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی یەزدان لە گوناهەكانی ئیرباهیم و سارای ژنی خۆشبوو، هەروەها بە چاكەكەر و ڕاستودروست ناوزەندی كردن؟