پەردەی بیست و چوارەم: یەکەمین كوشتن‌‌‌‌

KoG 24-ROCKintl.orgیه‌زدان قوربانییه‌كه‌ی قایینی ڕەتكرده‌وه‌. به‌ڵام هێشتا خودا خۆشی ده‌ویست و داوای لێكرد تۆبه‌ بكات.
مانای تۆبه‌كردن چیه‌؟
گریمان، ده‌ته‌وێ‌ بچیته‌ شارێكی دیاریكراو. پاش ئه‌وه‌ی سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ده‌بیت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ‌ سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ێكی هه‌ڵه‌ بوویت. ئێستا چی ده‌كه‌ی؟ دان به‌وه‌دا ده‌نێیت كه‌ هه‌ڵه‌ بوویت و دێیته‌ خواره‌وه‌ و سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌بی. ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێ‌ تۆبه‌.
تۆبه‌كردن واته‌ گۆرانكاری له‌ بیركردنه‌وه، واته‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و ملكه‌چ بوون بۆ ڕاستی. تۆبه‌كردن له‌به‌رده‌م خودا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ پێویسته‌ سزای خۆم بده‌م له‌به‌ر گوناهه‌كانم، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت گوناهه‌كانم ببینم هه‌روه‌ك چۆن خودا ده‌یانبینێت.
خودا ده‌یویست قایین پاشگه‌ز ببێته‌وه‌- متمانه‌ به‌ خودا بكات له‌بری شوێنكه‌وتنی ڕێگای خۆی.
قایین زۆر تووڕە و ڕووی خۆی گرژ كرد.
یه‌زدان به‌ قایینی فه‌رموو: (بۆ تووڕە بوویت و ڕووی خۆتت گرژ كردووه‌؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌ ئه‌نجامی بده‌یت، قبوڵ ناكرێیت؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی چاكه‌ ئه‌نجامی نه‌ده‌یت ئه‌وا گوناه له‌به‌ر ده‌رگا خۆی ماتكردووه‌ و ئاره‌زووت ده‌كات، به‌ڵام تۆ ده‌بێت به‌سه‌ری دا زاڵ بیت.) (په‌یدابوون ٤: ٥-٧)
قایین به‌هۆی خۆبه‌زلزانیيه‌وه‌ تۆبه‌ی نه‌كرد. به‌هۆی براكه‌یه‌وه‌ شه‌رمه‌زار ببوو! بۆیه‌ قایین بڕیاری دا به‌و شێوازه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ‌ به‌سه‌ر شه‌رمه‌زاریه‌كه‌یدا زاڵبێت و ڕێز و شه‌ره‌ف بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌!
ئینجا قایین به‌ هابیلی برای گوت: (با بچینه‌ كێڵگه‌كه‌.) واش ڕوویدا، كاتێك هه‌ردووكیان له‌ كێڵگه‌‌ بوون، قایین په‌لاماری هابیلی برای دا و كوشتی.
یه‌زدان به‌ قایینی فه‌رموو: (كوا هابیلی برات؟)
ئه‌ویش گوتی: (نازانم، خۆ من پاسه‌وانی براكه‌م نیم؟)
جا یه‌زدان پێی فه‌رموو: (چیت كردووه‌؟ گوێ‌ بگره‌! ده‌نگی خوێنی براكه‌ت له‌ زه‌وییه‌وه‌ هاوارم بۆ ده‌كات.) (په‌یدابوون ٤: ٨-١٠)
ڕۆحی هابیل چووه‌ لای خودا، به‌ڵام جه‌سته‌ی ده‌بێته‌وه‌ به‌ خۆڵ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خودا جارێكی دیكه‌ خۆڵه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ جه‌سته‌یه‌كی شكۆدار له‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایيدا.
قایینیش خودا هه‌لێكی دیكه‌ی دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕەتی كرده‌وه‌.
ئیتر قایین له‌ ئاماده‌بوونی یه‌زدان ده‌رچوو. (په‌یدابوون ٤: ١٦)
قایین به‌ ڕۆحێكی خۆبه‌زلزانین و یاخیبوونه‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات چوو، له‌وێ‌ شارێكی بنیادنا. قایین و ژنه‌كه‌ی چه‌ندین منداڵیان بوو. نه‌وه‌كانی قایین یه‌كه‌مین ئامێری مۆسیقایان دروستكرد.
نه‌وه‌كانی قایین زۆر زیره‌ك بوون، به‌ڵام خودایان نه‌ده‌ناسی.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

مانای تۆبەكردن چییە؟ یەزدان داوای لە قایین كرد چی بكات؟ ئەی قایین چی كرد؟