پەردەی چل و پێنجەم: كوڕێكی بێ كەموكوڕی

KoG 45-ROCKintl.orgعیسا داوای له یەحیا كرد له ئاوی هەڵبكێشێت. یەحیا سەری لەم داواكارییه سوڕما، چونكه مەسیحی پاشا كە لە ئاسمانەوە دابه زیوه پێویستی به تۆبه كردن نییه.

عیساش وەڵامی دایەوه: «ئێستا ڕێگا بدە، چونكه ئاوا له ئێمه دەوەشێتەوە هەتا هەموو ڕاستودروستییەك تەواو بكەین.» (مەتا ٣: ١٥)

یەحیا عیسای لەئاو هەڵكێشا. بەم كارە عیسا ویستی پیشانی بدات سەر بەخێزانی مرۆڤه و هاتووە بۆ ڕزگاركردنیان.

كاتێك عیسا له ئاو هەڵكێشرا، دەستبەجێ له ئاوەكه هەستایەوە. ئەوه بوو ئاسمانی بۆ كرایەوه و بینی ڕۆحی خودا وەك كۆترێك نیشتەوه و هاته سەری. دەنگێكیش له ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمه  كوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.» (مه تا ٣: ١٦-١٧)

له یەكەم ڕۆژی بەدیهێنانی گەردوون، تاك و تەنهایی خودا له سێ تایی «خودا و وشەو ڕۆحی پیرۆزدا» ئاشكرا بوو. وەك چۆن لەسەرەتای دروستبووندا، خودا و ڕۆحی خودا و وشەكەی پێكەوه جیهانیان . بەدیهێنا، ئێستاش هەرسێكیان پێكەوە وەك یەك كەس كار دەكەن بۆ ڕزگاركردنی جیهان*.

لەسەرەتای پەیدابوون، ڕۆحی خودا بەسەر ئاوەكاندا دەهات و دەچوو، هەمان ڕۆح ئێستا دێته سەر عیسا له كاتی له ئاوهەڵكێشانی. دەبینین كوڕی خودا (وشەی خودا كه لەسەرەتاوه گەردوونی بەدیهێنا) ئێستا له ناو ڕووبارەكەوە به پێ دێته دەرەوە. گوێمان له دەنگی باوكه له ئاسمانەوە قسه دەكات.

به درێژایی سی ساڵی ڕابردوو، عیسا له قۆناغی دەرنەكەوتندا بوو، دوور بوو له چاوی كۆمەڵگە. بەڵام، باوكه ڕۆحییەكەی له ئاسمان چاودێری هەموو كار و وشه و بیركردنەوەكانی دەكرد. ئایا بۆچوونی خودا لەسەر ژیانی كوڕەکەی چی بوو؟  خودا فەرمووی: (ئەوەی پێی دڵشادم.)

به درێژایی ژیانی مرۆڤایەتی، عیسا تەنها مرۆڤێك بووەكه هەموو داواكارییەكانی خودای جێبەجێ كردووە. خودا له هەموو شتێكی عیسا ڕازی بووە. هەمیشه لێی ڕازی بووە. عیسا هیچ كەموكوڕی و گوناهێكی نەبووە.

عیسا بووه وێنەی خودا، ئەو شتەی ئادەم تێیدا سەركه وتوو نەبوو. عیسا تەنها وێنەی خودا نەبوو بەڵكو خودا خۆی بوو.

«لەسەردەمانی كۆنەوە خودا زۆر جار و به ڕێگای جۆراوجۆر له ڕێگەی پێغەمبەرانەوه لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، بەڵام لەم ڕۆژانەی كۆتاییدا له ڕێگەی كوڕەكەیەوه لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی كردووه وەك میراتگری هەموو شتێك و له ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستكردووە. كوڕەكه تیشكی شكۆی خودایه و به تەواوی وێنەی كڕۆكیەتی، هەڵگری هەموو شتێكه به هێزی فەرمایشتی خۆی،…» (عیبرانییەكان ١: ١-٣)

بۆیه پاشان عیسا دەڵێ:

 «من و باوك یەكین.» (یۆحەنا ١٠: ٣٠)

عیسا كوڕە نموونەییەكەی خودایه.



 بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

ئەو لایەنه ئاسامنییەی كه مەحاڵه مرۆڤ لێی تێبگات ئەویش سیانەی خودایه. ئەوەی بیری مرۆڤ دەتوانێ تێی بگات بوونی خودایه به تەنها، بەڵام زاراوەكه بریتییه له ”سێ تایی له یەكدا“. دەتوانین ئەم بابەته به منوونەكانی دەوروبەرمان زیاتر ڕوون بكەینەوه، هەروەك كات بریتییه له ڕابردوو، ڕانەبردوو، داهاتوو. بۆشایی بریتییه له درێژی و پانی و بەرزی. مرۆڤ پێكهاتووه له ڕۆح، دەروون، جەسته. گەردیله بریتییه له ئەلیكرتۆن،
پرۆتۆن و نیوترۆن. به هەمان شێوه خۆر سێ تایی هەیه، خۆر تەنێكه له ناو گەردووندا، خۆر ڕووناكییه، خۆر گەرمییه، بەڵام ئەم سیانه یەك شتن. خودا بریتییه له باوكی هەتاهەتایی و كوڕی هەتاهەتایی و ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی. هەروەك چۆن ڕووناكی و گەرمی له خۆرەوه سەرچاوه دەگرن به هەمان شێوه كوڕ (وشەكه) و ڕۆحی پیرۆز له خوداوه سەرچاوه دەگرن. بەڵام «خودا یەكه» (دواوتار ٦: ٤.) تەماشای (پەردەی چوارەم و دوا تێبینیهكانی پێنچ له پەردەی شەشەم) بكه. بۆ زیاتر شارەزابوون له تاك و تەنهایی خودا، لەگەڵ رسوشتی مرۆڤانه و خوداییانەی عیسا تەماشای پەردەیی نۆیەم و پەردەی هەڤدەیەمی (یەك خودا و یەك پەیام) بكه. له هەمووی گرنگرت موژدەی یۆحەنا بخوێنەوه.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

دووبارە تەماشای ئەم بەشه بكەوە، ئینجا شتێك بڵێ دەربارەی ڕۆحی پیرۆز كە دەیزانی، كوڕی خودا و باوكی ئاسامنی؟