پەردەی چل و نۆیەم: زاڵبوون بەسەر ڕەشەبا و شەپۆلی دەریا

KoG 49-ROCKintl.orgعیسای مه‌سیح دوازده‌ پیاوی وه‌ك قوتابی خۆی ده‌ستنیشان كرد تاكو به‌رده‌وام گه‌شتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و لێیه‌وه‌ فێربن. هه‌روه‌ها زۆرێكیش له‌ شوێنكه‌وتووانی ژن بوون. ئه‌م ژنانه‌ یارمه‌تی مه‌سیح و قوتابییه‌كانیان ده‌دا له‌ دابینكردنی خواردن و پاره‌.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ‌ هێنا، بانگه‌وازه‌كه‌ی عیسا ڕوون بوو:
«دوام بكه‌وه‌» (لۆقا ٥: ٢٧)
به‌ڵام، ئه‌م بانگه‌وازه‌ قورس و گران بوو:
«ئه‌وه‌ی باوك یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌.» (مه‌تا ١٠: ٣٧)
عیسا كاتی زۆری له‌ نزیك ده‌ریای جه‌لیل به‌سه‌رده‌برد، چونكه‌ به‌شێك له‌ قوتابییه‌كانی ماسیگر بوون. خه‌ڵكی له‌ دوور و نزیكه‌وه‌ بۆ بیستنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌هاتن.
دیسان عیسا له‌ كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل ده‌ستی كرد به‌ فێركردنی خه‌ڵك، خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر لێی كۆبووه‌وه‌، تاكو وای لێهات چووه‌ ناو به‌له‌مێكی ناو ئاوه‌كه‌ دانیشێت، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ نزیك ئاوه‌كه‌ له‌سه‌ر وشكانی بوون. (مه‌رقۆس ٤: ١)
پاش یه‌ك ڕۆژ له‌ فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌، عیسا به‌ قوتابییه‌كانی گوت، «با بڕۆین بۆ به‌شی ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه‌.» ئه‌و کاته‌ ئه‌و له‌به‌له‌مێکدا بوو. قه‌ره‌بالغیه‌که‌یان به‌جێ هێشت.
ئینجا ڕەشه‌بایه‌كی توند هه‌ڵیكرد، شه‌پۆله‌كان به‌ توندی له‌ به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌دا، كه‌ خه‌ریك بوو پڕبێت له‌ ئاو.
عیسا له‌ دواوه‌ سه‌ری خستبووه‌ سه‌ر سه‌رینێك و خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، به‌لاته‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناوبچین؟»
ئه‌ویش هه‌ستا و له‌ ڕە‌شه‌باكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ ده‌ریاچه‌كه‌ی فه‌رموو: «بێده‌نگ به‌! هێمن به‌!» ڕە‌شه‌باكه‌ وه‌ستا و بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو.
ئینجا پێی فه‌رموون: «بۆچی ئه‌وه‌نده‌ ده‌ترسن؟ هێشتا باوه‌ڕتان نییه‌؟»
ئه‌وانیش تۆقین و به‌ یه‌كترییان ده‌گوت: «ئه‌مه‌ كێیه‌؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێرایه‌ڵی ده‌بن!» (مه‌رقۆس ٤: ٣٧-٤١)
ئه‌م پیاوه‌ كێیه‌؟ هه‌زار ساڵ به‌ر له‌م ڕووداوه‌، داودی پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دابۆوه‌:
نازانن چی ده‌كه‌ن. ئینجا له‌ ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ یه‌زدان كرد، ئه‌ویش له‌ ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕە‌شه‌بای هێدی كرده‌وه‌ بۆ ئارامی، شه‌پۆله‌كانی بێده‌نگ كرد. (زه‌بووره‌كان ١٠٧: ٢٧-٢٩)
له‌ توانای كێدایه‌ ته‌نها به‌ وشه‌ ڕەشه‌با و شه‌پۆلی ده‌ریا هێمن بكاته‌وه‌؟
وه‌ڵام: هه‌مان ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ دروستی كردوون.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

پاش ئەوەی عیسا فەرمانی بە زریان و شەپۆلەكان كرد هێمن بنەوە! قوتابییەكانی گوتیان: «ئەم پیاوە كێیە؟ تەنانەت ڕەشەبا و شەپۆلەكانیش گوێڕایەڵی دەبن!» بە بڕوای تۆ عیسا كێیە؟