پەردەی پەنجا و شەشەم: پاشاکە دەچێتە ناو ئۆرشه‌لیم‌

KoG 56-ROCKintl.orgهه‌موو شتێك به‌ گوێره‌ی پلانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو. كاتێك عیسا له‌ ئۆرشه‌لیم نزیكبۆوه‌، له‌پێش خۆی دوو له‌ قوتابییه‌كانی به‌ ئه‌ركێك نارد.
«بڕۆنه‌ ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كه‌ ده‌چنه‌ ناوی، ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه‌ هه‌تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه‌، بیكه‌نه‌وه‌ و بیهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێك پرسیاری لێكردن: “بۆچی ده‌یكه‌نه‌وه‌؟” له‌ وه‌ڵامدا بڵێن: “گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی.”»
دوو قوتابییه‌كه‌ چوون و چی پێ گوتبوون بینییان. كاتێك جاشكه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه‌، خاوه‌نه‌كانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشكه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟»
گوتیان: «گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی.» ئینجا بۆ عیسایان هێنا و كه‌واكانیان خسته‌ سه‌ر جاشكه‌كه‌ و عیسایان سواری كرد.
كاتێك به‌ڕێوه‌ بوو، خه‌ڵك كه‌واكانیان له‌سه‌ر ڕێگا ڕاده‌خست. له‌ لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیك بووه‌وه‌، هه‌موو كۆمه‌ڵی قوتابییه‌كان ده‌ستیان پێكرد به‌ شادی و به‌ ده‌نگی به‌رز ستایشی خودا بكه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجووانه‌ی بینییان، ده‌یانگوت: «﴿پیرۆزه‌ ئه‌و پاشایه‌ی به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ دێت!﴾» «ئاشتی له‌ ئاسمان و شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی!»
هه‌ندێك فه‌ریسی* نێو خه‌ڵكه‌كه‌، به‌ عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییه‌كانت سه‌رزه‌نشت بكه‌.»
وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ بێده‌نگ بن، به‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن.» (لۆقا ١٩: ٣٠-٤٠)
ئه‌م پاشایه‌ زۆر جیاوازه‌!
مه‌سیحی پاشا به‌ ده‌نگی زووڕنا و حیله‌ی ئه‌سپ و سوپایه‌كی زۆره‌وه‌ نه‌چووه‌ ناو ئۆرشه‌لیم.
به‌ سواری جاشكێك چووه‌ ناو ئۆرشه‌لیم، جاشکێک کە هەرگیز کەس سواری نەبووبوو، ئاژەلێک کە ئاماژەی خاچ لەسەر پشت و شانەکانی هەبوو، وە لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە پێشبینی زه‌كه‌ریای پێغه‌مبه‌ر هاته‌دی كه‌ پێنج سه‌د ساڵ به‌ر له‌و ڕووداوه‌ له‌ په‌ڕتووكه‌كه‌یدا نووسی بووی:
ئه‌ی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش به‌! ئه‌ی شاری ئۆرشه‌لیم، هاواری خۆشی بكه‌! ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته‌ لات، دادپه‌روه‌ره‌ و ڕزگاركه‌ره‌، بێفیزه‌ و سواری ماكه‌رێك و جاشی ماكه‌رێك بووه‌. (زه‌كه‌ریا ٩: ٩)
بۆچی مه‌سیحی پاشا به‌ سواری ئه‌سپێكی جه‌نگی به‌هێزه‌وه‌ نه‌چووه‌ ناو ئۆرشه‌لیم؟ چونكه‌، نه‌هاتبوو بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم.
مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ گوناهه‌كانیان هاتبوو.



 بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

فەریسییەكان ئەوانه بوون كه زۆر دیندار بوون لەنێو جولەكەكاندا. هەندێكیان له ڕۆژێكدا شەش جار نوێژیان دەكرد و له ساڵێكدا سێ مانگ بەڕۆژو دەبوون. لەو داهاتەی دەستیان دەكەوت له سەدا دەیان دەبەخشی به هەژاران (لۆقا ١٨: ٩-١٤.) بەڵام هەموو ئەوانه پەرستنی بەتاڵ بوون. هەرچەنده ئەمانه خەڵكانی ئايینی بوون، بەڵام خودایان نەدەناسی و خۆشیان نەدەویست.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی عیسا لەبری ئەسپێكی جوان و بەهێز بە سواری جاشكێك چووە ناو ئۆرشەلیم؟