ژیانی ئاده‌م و حه‌وا پڕ له ئامانج و كاركردن بوو. هه‌موو ڕۆژێك به خۆشییه‌وه له‌ناو باخچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕان، چاودێری دره‌خت و ڕووه‌كه‌كانی ناو باخچه‌كه‌یان ده‌كرد و له میوه‌كانیان ده‌خوارد.
ئێوارانیشیان پڕبوو له خۆشی، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌هات و سه‌ردانی ده‌كردن. زۆر حه‌زیان له قسه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان! ژن و پیاوه‌كه له‌ناو باخچه‌كه‌دا زۆر دڵخۆش بوون.
به‌ڵام، شه‌یتان به‌مه دڵگران ده‌بوو. شه‌یتان ڕقی له خودا و دوو بهدیهێنراوهكهی بوو كه ڕەنگدانهوهی وێنه‌ی خودا بوون!
بۆیه ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جڵه‌وگیركردنی پاشایه‌تی ئاسمان، ده‌ستیكرد به پیلان دانان بۆ جڵه‌وگیركردنی پاشایه‌تی سه‌ر زه‌وی. یه‌كه‌م جار له ئاده‌مەوە (سه‌ری مرۆڤایه‌تی) ده‌ستی پێكرد. شه‌یتان ویستی ئاده‌م هانبدات تاكو فه‌رمانی خودا بشكێنێ. به‌ڵام، شه‌یتان ڕاسته‌وخۆ ئاده‌می فریو نه‌دا.
ڕۆژێكیان له باخچه‌كه‌دا، حه‌وا گوێی له ده‌نگێك بوو.
ده‌نگه‌كه ئاده‌م نه‌بوو. ده‌نگه‌كه خودا نه‌بوو.
ده‌نگه‌كه مارێك بوو!
شتێكی تازه و نامۆ بوو بۆ حه‌وا كه گیاندارێكی خشۆك قسه بكات. نه‌یده‌زانی دوژمنی خودا مارێك به‌كار ده‌هێنێ. هه‌روه‌ها نه‌شیده‌زانی كه شه‌یتان ده‌یه‌وێت به‌كاریبهێنێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاده‌م تاكو فه‌رمانی خودا بشكێنێ.
ماره‌كه به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی هه‌لێكی ده‌كرد. چاوه‌كانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ژنه‌كه بوو. كاتێك هه‌له‌كه هاته پێشه‌وه، خۆی گه‌یانده ژنه‌كه و گوتی:
«ئایا ڕاسته خودا فه‌رموویه‌تی: بۆتان نییه له هیچ دره‌ختێكی باخچه‌كه بخۆن؟» (په‌یدابوون ٣: ١)
شه‌یتان ده‌یویست گومان بخاته دڵی حه‌وا سه‌باره‌ت به وشه‌كانی خودا. هه‌روه‌ها ده‌یویست ئه‌و گومانه بخاته دڵی حه‌وا كه یه‌زدان نایه‌وێت ئه‌وان له شته باشه‌كه بخۆن.
ئافره‌ته‌كه‌ش به ماره‌كه‌ی گوت: «بۆمان هه‌یه له به‌ری دره‌خته‌كانی باخچه‌كه بخۆین، به‌ڵام خودا فه‌رمووی: بۆتان نییه له به‌ری ئه‌و داره بخۆن، كه له‌ناوه‌ڕاستی باخچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆتان نییه ده‌ستی لێ بده‌ن، ئه‌گینا ده‌مرن.»
ماره‌كه به ئافره‌ته‌كه‌ی گوت: «نا به‌ڕاستی نامرن، چونكه خودا ده‌زانێت ئه‌و ڕۆژەی كه ده‌یخۆن چاوتان ده‌كرێته‌وه و ئیتر وه‌ك خوداتان لێدێت، چاكه و خراپه ده‌زانن.» (په‌یدابوون ٣: ٢-٥)
حه‌وا چی كرد؟
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
یەزدان فەرمووی چی ڕوودەدات ئەگەر مرۆڤ لەبەری درەختی زانینی چاكە و خراپە بخوات؟ ئەی شەیتان گوتی چی ڕوودەدات؟