پەردەی بیست و سێیەم: پەسەندکراو و ڕەتكراو

KoG 23-ROCKintl.orgقوربانگاكه‌ی قایین ده‌بینی؟ چی له‌سه‌ر قوربانگاكه‌یه‌تی؟ به‌رهه‌می كشتوكاڵی. ئێستا بڕوانه‌ قوربانگاكه‌ی هابیل. چی له‌سه‌ر قوربانگاكه‌یه‌تی؟ خۆڵه‌مێش و خوێن.
ئایا یه‌زدان چۆن ته‌ماشای ئه‌م دوو برایه‌ و په‌رستنه‌كانیان ده‌كات؟
جا هابیل و قوربانییه‌كه‌ی جێی ڕەزامه‌ندی یه‌زدان بوون. به‌ڵام قایین و پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی جێی ڕەزامه‌ندی یه‌زدان نه‌بوون. (په‌یدابوون ٤: ٤-٥)
په‌ڕتووكی پیرۆز پێمان ناڵێت چۆن یه‌زدان قوربانییه‌كه‌ی هابیلی په‌سه‌ند كرد و ئه‌وه‌ی قایینی ڕەتكرده‌وه‌ى*. به‌ڵام ده‌فه‌رموێ:
«به‌ باوه‌ڕ هابیل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قایین پێشكه‌شی خودا كرد. به‌ ‏باوه‌ڕ شایه‌تی بۆ درا كه‌‏ ڕاستودروسته‌ كاتێك خودا شایه‌تی بۆ قوربانییه‌كه‌ی دا.» (عیبرانییه‌كان ١١: ٤)
چونكه‌ هابیل متمانه‌ی به‌ خودا و پلانه‌كه‌ی هه‌بوو، خودا لێی خۆشبوو. ئه‌مه‌ دیاری خودا بوو بۆ هابیل.
یه‌زدان گوناهه‌كانی هابیلی خسته‌ سه‌ر شانی به‌رخی قوربانییه‌كه‌. به‌رخه‌كه‌ له‌بری هابیل مرد. خوێنی به‌رخه‌كه‌ ڕژا و جه‌سته‌كه‌ی بووه‌ خۆڵه‌مێش.
تووڕەیی خودا له‌ دژی گوناهه‌كانی هابیل به‌سه‌ر لاشه‌ی به‌رخه‌كه‌دا ڕژا له‌بری لاشه‌ی هابیل. بۆچی خودا قوربانییه‌كه‌ی هابیلی قبوڵ كرد؟ چونكه‌ ئاماژە بوو به‌ هاتنی ڕزگاركه‌رێك و مردنی له‌پێناوی گوناهی هه‌موو جیهان له‌ داهاتوودا.
هابیل به‌هۆی باوه‌ڕبوونی به‌ پلانه‌كه‌ی خودا، په‌یوه‌ندیییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا ڕاستكرده‌وه‌. له‌دوای مردنی، ڕۆحی هابیل بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵ خودا ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ بووه‌ هاوڕێی خودا. یاسای قوربانی پێشكه‌شكردن به‌سه‌ر یاسای گوناه و مردندا سه‌ركه‌وت.
قایین به‌ نوێژەكانی چووه‌ به‌رده‌م خودا، به‌ڵام یاساكه‌ی خودای پشتگوێخست كه‌ ده‌ڵێ‌ سزای گوناه مردنه‌. قایین كه‌سێكی دیندار بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا ڕاست نه‌بوو. یاسای گوناه و مردن هێشتا وه‌ك هه‌ورێكی ڕەش له‌ ملی ئاڵابوو. چونكه‌ قایین باوه‌ڕی به‌ پلانه‌كه‌ی خودا نه‌بوو، هه‌رگیز نابێته‌ هاوڕێی خودا. بۆیه‌ خودا وه‌ك دادوه‌ر ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك هاوڕێ‌.
هه‌ندێك خه‌ڵك به‌رگری له‌ قایین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، “قایین جوتیار بوو. ئه‌وه‌ی هه‌یبوو هێنایه‌ به‌رده‌م خودا.” كه‌چی خودا لێی قبوڵ نه‌كرد. قایین ده‌یتوانی هه‌ندێك دانه‌وێله‌ بداته‌ براكه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌رخێك، یان ده‌یتوانی ده‌ستی بخاته‌ سه‌ر ملی به‌رخی قوربانییه‌كه‌ی هابیلی برای و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ ستایشی خودا بكه‌ن.
ئێستا قایین چی ده‌كات؟
ئایا قایین تۆبە دەکات و قوربانییه‌ ڕاست و دروسته‌كه‌ پێشكه‌شی خودا ده‌كات؟



بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

یەزدان ئەو قوربانییانەی قبوڵكرد كه لەسەر دەستی هابیل و پێغەمبەران موسا و سڵێامن و ئەلیاس كران: «ئاگرێك لەلای یەزدانەوه دەرچوو و لەسەر قوربانگاكه قوربانی سووتاندنەكه و پیوەكەی سووتاند. ههموو گهلیش بینییان و هاواریان كرد و بهسهر ڕوویاندا كهوتن.» (لێڤییەكان ٩: ٢٤، دووەم پوختەی مێژوو ٧: ١، یەكەم پاشایان ١٨: ٣٨.)


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

یەزدان چی كرد بە گوناهەكانی هابیل؟ كەموكوڕی قوربانییەكەی قایین چی بوو؟