بڕوانه دوو براكه. ته‌ماشا بكه چ قوربانییه‌ك پێشكه‌شی خودا ده‌كه‌ن.
بڕوانه قوربانگاكه.
قوربانگا بریتییه له سه‌كۆیه‌ك كه به به‌رد یان قوڕ ئاماده‌كراوه. قوربانگا شوێنی سه‌ربڕین و مردنی ئاژەڵ بوو، شوێنی پێشكه‌شكردنی قوربانی بوو له نێوان مرۆڤ و خودا. هه‌ر شتێك پێشكه‌ش ده‌كرا له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌بووایه به ئاگر بسووتێنرابایه.
یه‌زدان دادپه‌روه‌ره، به‌ڵام ده‌یه‌وێ به‌زه‌یی پیشانبدات. ئایا خودا چۆن له یه‌ك كاتدا دادپه‌روه‌ر و به‌به‌زه‌یش بێت؟ چۆن خودا سزای گوناه بدات به‌بێ سزادانی گوناهبار؟
سه‌رده‌مانێكی دوورودرێژ له‌دوای قایین و هابیل، خودا فه‌رمانی به مو‌سا كرد:
«چونكه ژیانی بوونه‌وه‌ر له خوێن دایه و من له‌سه‌ر قوربانگا به ئێوه‌ی ده‌ده‌م بۆ كهفارهتكردن بۆ گیانتان، چونكه خوێن كه‌فاره‌ت بۆ ژیان ده‌كات.» (لێڤییهكان ١٧: ١١)
«ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری قوربانی سووتاندنه‌كه داده‌نێت و بۆ كه‌فاره‌تی لێی وه‌رده‌گیرێت.»
(لێڤییهكان ١: ٤)
گوناه پاككردنه‌وه یان كه‌فاره‌ت چییه؟ بریتییه له دانی باجی پێویست بۆ داپۆشین و پاكبوونه‌وه و لێخۆشبوونی گوناه. له سه‌رده‌می په‌یمانی كۆندا، خودا به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو که به‌رامبه‌ر گوناهه‌كانیان ئه‌و قوربانییانه‌یان لێ قبوڵ ده‌كات كه له ڕژانی خوێنی به‌رخ، به‌ران، بزن، گا، یان كۆترێك بێت، به مه‌رجێك قوربانییه‌كان ته‌ندروست بن. ئه‌م خوێنه ده‌بێته كه‌فاره‌ت – داپۆشینی گوناهه‌كانیان – به‌ڵام هه‌تا ئه‌و ڕۆژە قبوڵی ده‌كات كه خودا ئه‌و قوربانییه بێ خه‌وشه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ سڕینه‌وه‌ی گوناهی هه‌موو مرۆڤایه‌تی. ئه‌و قوربانییه‌ی كه به‌ڕاستی یاسای گوناه و مردن ده‌سڕێته‌وه.
بڕوانه، بزانه ئه‌و قوربانییه‌ی قایین پێشكه‌شی خودای ده‌كات چیه. كۆمه‌ڵێك سه‌وزه و میوه‌ی زۆر جوانه! به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی ئه‌و سه‌وزه و میوه‌یه‌ی له زه‌ویه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه! به‌ڵام ئه‌م سه‌وزه و میوه‌یه هه‌رگیز گوناهه‌كانی پاك ناكاته‌وه، چونكه ڕژانی خوێن و باجی مردنی تێدا نییه.
ته‌ماشای هابیل و قوربانییه‌كه‌ی بكه. چ دیمه‌نێكی خه‌مناكه! به‌رخێكی بچووك ده‌ست و قاچی به‌ستراوه‌ته‌وه و خه‌ریكه سه‌رده‌بڕدرێت. ده‌ستی هابیل ده‌بینی له‌سه‌ر سه‌ری مه‌ڕەكه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هابیل بڕوای به پلانی خودا هه‌بوو. خودا هه‌موو گوناهه‌كانی خسته سه‌ر ئه‌ستۆی به‌رخی قوربانییه‌كه. هه‌رچه‌نده هابیل شایه‌نی سزای مردنه به‌هۆی گوناهه‌كانی، به‌ڵام یه‌زدان ڕژانی خوێنی به‌رخه‌كه‌ی لێ قبوڵ ده‌كات بۆ داپۆشینی گوناهه‌كانی.
به‌پێی یاسای خودایی، سزای هه‌موو گوناهبارێك ده‌بێت مردن بێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی یه‌زدان مردنی به‌رخێك له‌بری ئه‌وان قبوڵ ده‌كات. یه‌زدان ئه‌مه ناوده‌بات به «ڕێنماییه‌كان ده‌رباره‌ی قوربانی گوناه.» (لێڤییهكان ٦: ٢٥).
یاسای پێشكه‌شكردنی قوربانی هابیلی له گوناهه‌كانی ڕزگاریكرد.
ئه‌ی قایین چی به‌سه‌رهات؟
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
مانای كەفارەت چییە؟ بۆچی خودا داوای باجی مردن دەكات؟