پەردەی پەنجا و یەكەم: زاڵبوون بەسەر مردن

KoG 51-ROCKintl.orgمه‌سیح ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌كاندا هه‌بوو. به‌ڵام به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌ده‌گوت، «بمپه‌رستن! من خودام! من خودام!» ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا كردنیان ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی خودا بوو، ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه‌ خۆیان بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو چیڕۆكه‌ی خواره‌وه‌، به‌ بڕوای تۆ عیسا كێیه‌؟
عیسا بۆ شارێك چوو ناوی نایین بوو، قوتابییه‌كانی و خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ چوون. كاتێك له‌ ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ نزیك بووه‌وه‌، ته‌رمێكی بینی به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌ویش كوڕە‌ تاقانه‌ی بێوه‌ژنێك بوو، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو. كاتێك مه‌سیح ژنه‌كه‌ی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: «مه‌گریێ.» ئینجا هاته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ستی له‌ داره‌مه‌یته‌كه‌ دا، هه‌ڵگرانی ڕاوه‌ستان. فه‌رمووی: «ئه‌ی كوڕی گه‌نج، پێت ده‌ڵێم، هه‌سته‌!» مردووه‌كه‌ ڕاستبووه‌وه‌ و ده‌ستی كرد به‌ قسه‌كردن، عیساش دایه‌وه‌ ده‌ست دایكی. هه‌موو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان كرد، گوتیان: «له‌ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن ده‌ركه‌وتووه‌، خوداش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌!» (لۆقا ٧: ١١-١٦)
ڕۆژێكی دیكه‌، عیسا سه‌ردانی دوو خوشكی خه‌فه‌تباری كرد به‌ ناوی مریه‌م و مارسا، چوار ڕۆژ پێش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سیح (له‌عازر)ی برایان مردبوو.
ئینجا مه‌رسا به‌ عیسای گوت: «گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره‌ بوویتایه‌، براكه‌م نه‌ده‌مرد.»
عیسا پێی فه‌رموو: «منم زیندووبوونه‌وه‌ و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت زیندوو ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك كه‌ زیندووه‌ و باوه‌ڕم پێ بهێنێت، هه‌رگیز نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه‌ ده‌كه‌یت؟»
پێی گوت: «به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه‌ كه‌ تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، كوڕی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت.»
عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاته‌ لای گۆڕە‌كه‌ كه‌ ئه‌شكه‌وتێك بوو ده‌مه‌كه‌ی به‌ردێكی پێوه‌نرابوو. عیسا فه‌رمووی: «به‌رده‌كه‌ لاده‌ن.»
مه‌رسای خوشكی مردووه‌كه‌ پێی گوت: «گه‌وره‌م، بۆنی كردووه‌، چونكه‌ چوار ڕۆژە‌.»
عیساش پێی فه‌رموو: «ئه‌ی پێم نه‌گوتی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌یت شكۆی خودا ده‌بینیت؟» ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «له‌عازر وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!» ئه‌وسا مردووه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌ست و قاچی به‌ كفن به‌سترابوو، ڕووشی به‌ ده‌سماڵێك پێچرابوو.
عیساش پێی فه‌رموون: «بیكه‌نه‌وه‌، بهێڵن با بڕوا.» (یۆحه‌نا ١١: ٢١، ٢٥-٢٧، ٣٨-٤١، ٤٣-٤٤)
مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ته‌نها مرۆڤێكه‌ له‌مێژوودا كه‌ بتوانێ بڵێ،
«منم زیندووبوونه‌وه‌ و ژیان.»
كاره‌كانی سه‌لماندیان كه‌ وشه‌كانی ڕاستن.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

عیسا فەرمووی: ”من زیندووبوونەوه و ژیانم. ئەوەی باوەڕم پێبهێنێ ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دێنێ، ئەگەر مردیش زیندوو دەبێتەوە.“ چۆن بزانین ڕاستییەكە لەلای عیسایە؟