پەردەی بیست و حەوتەم قوللەی شانازی

KoG 27-ROCKintl.orgیەزدان مرۆڤایەتی بەدەستپێكردنەوەیەكی نوێ پیرۆز كرد، بەڵام دوای لافاوەكە جارێكی دیكە خەڵكەكە پشتیان له خودا كرد و به دووی حەز و ئارەزووەكانی خۆیان كەوتن. بۆ نموونە، خودا فەرمانی بە مرۆڤایەتی کرد كە بڵاو ببنەوە و «زەوی پڕ بكەن» (په یدابوون ١: ٢٨، ٩: ١). بەڵام مرۆڤایەتی چی كرد؟

كتێبی پیرۆز دەڵێ:

هەموو جیهان یەك زمان و یەك جۆر قسەكردنیان هەبوو. ئینجا كاتێك بۆ ڕۆژهەڵات كۆچیان كرد، ده شتاییه كیان له خاكی شینعار (له عیراقی ئەمڕۆدا) دۆزییەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون. ئینجا بە یەكتریان گوت: (وەرن، با خشت دروستبكەین و تەواو سووری بكەینەوە). ئیتر لە جیاتی بەرد خشتیان به كارهێنا، قیریش له جیاتی قوڕ. هەروەها گوتیان: (وەرن، با شارێك بۆ خۆمان دروستبكەین لەگەڵ قوللەیەك كه سەری له ئاسمان بدات. ناوێكیش بۆ خۆمان دروستدەكەین، تاكو بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرت نەبین.) (پەیدابوون ١١: ١-٤)

بنیادنەرانی ئەم شاره دەیانویست خەڵكی ستایشی ئەوان بكەن له بری ستایشكردنی ناوی خودا. خەڵكه كه وەك شەیتان ڕۆحی له خۆباییبوون و یاخیبوون بیریانی داگیركرد.

به دروستكردنی ئەم قوللەیە خەڵكەكە ویستیان دەستیان بگاته عەرشی خودا. هەروەك ئەو خەڵكە دیندارانەی ئەمڕۆ وا دەزانن بە هەوڵ و كۆششی خۆیان دەتوانن بگەنه به هەشت. ئەم خەڵكانە هەروەك قایین زۆر دیندار بوون، بەڵام ئەو ڕێگەیەی خودا بۆ لێخۆش بوون دەستنیشانی كردبوو، ئەمان پشتگوێیان خستبوو. متمانەیان بەپلانەكەی خودا نەبوو.

بۆیە یەزدان فەرمووی:

(وەرن، با بچینه خوارەوە و لەوێ زمانیان بشێوێنین، بۆ ئەوەی كەسیان له زمانی ئەوی دیكەیان نەگات.)

ئینجا یەزدان لەوێوە بەسەر هەموو زەویدا پەرتیكردن. ئیتر وازیان له بنیادنانی شارەكە هێنا. لەبەر ئەمە ناونرا (بابل)، چونكە لەوێدا یەزدان زمانی هەموو زەوی شێواند. هەر لەوێشەوە یەزدان بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرتیكردن. (پەیدابوون ١١: ٧-٩)

بە پەرتەوازەكردنیان بەسەر چەند خێزان و هۆزێكی جیاواز، یەزدان پیلانەكەی ئەوانی لە ناوبرد. ئینجا زمانی جیاوازی به هەریەك لە و خێزان و هۆزانه بەخشی. خەڵكەكە هیچ چارەیەكیان نەبوو جگە لە جێهێشتنی بابل و بڵاوبوونەوە بەسەر زەویدا، هەروەك چۆن خودا فەرمانی كردبوو.

خەڵكەكە قوللەكەیان تەواو نەكرد، بەڵام پلانی خودا لە كات و ساتی دیاریكراوی خۆیدا بوو.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

چۆن قوللەی بابل نموونەیە بۆ ئايینی هەڵە؟