پەردەی چواردەیەم: گوناه و شەرم‌‌‌

KoG 14-ROCKintl.orgیه‌زدان ئاده‌می وه‌ك سه‌ری مرۆڤایه‌تی دیاری كردبوو. خودا فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كردبوو له‌ به‌ری دره‌ختی زانینی چاكه‌ و خراپه‌ نه‌خوات. هه‌تا ئه‌و ساته‌ی ئاده‌م له‌ به‌ری دره‌خته‌كه‌ی نه‌خوارد، ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی فه‌رمان شكاندنه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وت.

«ئیتر هه‌ردووكیان چاویان كرایه‌وه‌ و زانیان كه‌ ڕووتن، ئیتر گه‌ڵای هه‌نجیریان لێك دووری و پۆشاكیان بۆ خۆیان دروستكرد.» (په‌یدابوون ٣: ٧)

شه‌رمێكی زۆر و هه‌ست به‌ تاوانباریێتی ناخی داگرتن. هه‌ستیان كرد چیتر پاك و بێگه‌رد نین.
گوناه شه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
به‌ر له‌ شكاندنی فه‌رمانی خودا، ئاده‌م و حه‌وا هه‌ستیان به‌ ئاماده‌بوونی خودا ده‌كرد و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستیان به‌ شه‌رم نه‌ده‌كرد، «شه‌رمیشیان نه‌ده‌كرد» (په‌یدابوون ٢: ٢٥). ئاده‌م و حه‌وا هاوڕێ‌ و ڕەنگدانه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان بوون. یه‌زدان هه‌ردووكیانی ڕێزدار كردبوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوبه‌شی كردبوون.
به‌ڵام كاتێك له‌ به‌ری دره‌خته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌یان خوارد، ده‌ستبه‌جێ‌ هه‌ستیان به‌ شه‌رم كرد.
شه‌رم جێگه‌ی ڕێزی گرته‌وه‌.
هه‌وڵیان دا به‌ گه‌ڵای هه‌نجیر شه‌رمه‌كه‌یان دابپۆشن، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك سوودی نه‌بوو. بێ ده‌سه‌ڵات بوون له‌ ئاست ئه‌و گوناهه‌ی كه‌ ناخیانی داگیر كردبوو. بێ‌ ده‌سه‌ڵات بوون له‌ ئاست گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێزه‌ی له‌ ده‌ستیان دابوو.
كات دوای نیوه‌ڕۆ بوو.
كاتێك سه‌ردانی ئێوارانی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان نزیك بۆوه‌. بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ خودا ده‌بینن، ئاده‌م و حه‌وا ته‌زوویه‌كی سامناك به‌ له‌شیاندا هات.
ئایا خودا چیان پێ ده‌ڵێ؟
ئه‌ی ئه‌مان چی به‌ خودا بڵێن؟



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

یەكەمین كاریگەری گوناه چی بوو؟ بە چ ڕێگەیەك گوناه و شەرم جێگەی ڕێز و شكۆمەندی ئادەم و حەوای گرتەوە؟