ده ڕاسپارده‌كه وێنه‌یه‌كی ڕوونی نیشانی گه‌له نوێیه‌كه دا له‌سه‌ر چاكه و خراپه. ئه‌وه شتێكی زۆر باش بوو. به‌ڵام ڕاسپارده‌كانی خودا هه‌واڵی ناخۆشیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه كه‌وا له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان، چونكه هه‌موویان گوناهبارن، پێویسته بمرن و له خودا جیاببنه‌وه.
به‌ڵام هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه هێشتا یه‌زدان قوربانی و ڕژانی خوێنی ئاژەڵی وه‌ك به‌رخ، گا، بزن، كۆتریان لێ قبوڵ ده‌كات و گوناهه‌كانیان داده‌پۆشی.
هه‌مان ئه‌و ڕۆژەی یه‌زدان ده ڕاسپارده‌كه‌ی به مو‌سا دا، پێی فه‌رموو:
«قوربانگام بۆ دروست ده‌كه‌یت و قوربانی سووتاندنه‌كان و قوربانییه‌كانی هاوبه‌شیت … له‌سه‌ری سه‌رده‌بڕیت.» (ده‌رچوون ٢٠: ٢٤)
ده‌بینی مو‌سا چۆن ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری به‌رخه‌كه‌یه؟ ئه‌ی ده‌بینی چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ستیان به‌ره‌و به‌رخه‌كه درێژكردووه؟ چونكه باوه‌ڕیان به خودا و شێوازی لێخۆشبوونه‌كه‌ی هه‌یه، گوناهه‌كانیان دەخرێتە پاڵ ئەو بەرخە بێتاوانە. پاشان، بەرخەکە سەری دەبردرێت لە قوربانگە. خوێنە ڕژاوەکە گوناهەکانی خەڵک دادەپۆشێ. ئینجا جه‌سته‌ی ئاژەڵه‌كه له‌سه‌ر قوربانگاكه ده‌سووتێنرێت هه‌تا ده‌بێته خۆڵه‌مێش. پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشه‌كه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی خودا گوناهه‌كانی ئه‌وانی وه‌ك ئه‌وه لێ‌كرد. خودا لێیان خۆش‌بوو!
ئه‌م جۆره خوێنڕشتن و قوربانی پێشكه‌شكردنه بۆ لێخۆشبوونی گوناه ته‌نها وێنه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی خودا بزانن.
هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵ له‌دوای ساڵ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه ته‌واو بكات كه بۆ په‌رستن نزیك ده‌بنه‌وه. ئه‌گینا، ئایا له پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خواپه‌رستان ته‌نها جارێك پاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه چیتر له ویژدانیاندا هه‌ست به گوناه ناكه‌ن. به‌ڵام له‌و قوربانییانه‌دا ساڵانه یاده‌وه‌ری گوناه ده‌كرێته‌وه. چونكه مه‌حاڵه خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.(عیبرانییه‌كان ١٠: ١-٤)
ئاژەڵ له‌سه‌ر وێنه‌ی خودا دروست نه‌كراوه.
نرخی به‌رخێك یه‌كسان نییه به نرخی مرۆڤێك. هه‌روه‌ك چۆن ناتوانی ئۆتۆمبیلێكی منداڵانه ببه‌یت بۆ پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبیل كڕین و فرۆشتن، بته‌وێ به نرخه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێكی ڕاسته‌قینه بكڕیت، به هه‌مان شێوه خوێنی به‌رخێك ناتوانێت هه‌موو ئه‌و نرخه بدات كه یاسای گوناه و مردن مه‌رجی بۆ داده‌نێت.
له‌به‌ر ئه‌وه قوربانییه‌كی مه‌زنتر پێویست بوو.
هه‌رچه‌نده قوربانیكردنی ئاژەڵ و ڕژانی خوێنیان نه‌یده‌توانی گوناهی جیهان به ته‌واوی بسڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م قوربانییانه وێنه‌ی قوربانییه مه‌زنه‌كه‌ی داهاتوویان نیشان ده‌دا.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
بۆچی خوێنی قوربانی ئاژەڵ ناتوانێ باجی گوناهی جیهان بدات؟