پەردەی یەکەم: پاشا و شانشینەکەی

KOG 70-ROCKintl.orgبه‌ر له‌ دروستبوونی جیهان، پاشایه‌ك هه‌بوو، پاشای شكۆمه‌ندی بوو.
پاشاكه‌ له‌ خه‌یاڵی مرۆڤ به‌ده‌ر بوو، به‌ده‌رتر له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ مرۆڤ بتوانێت وێنای بكات و بیری بۆی بچێت. له‌ جیهانی بێ‌ كۆتایی و هه‌تاهه‌تاییدا ئه‌و ته‌نها پاشایه‌ك بوو. هه‌روه‌ها شانشینه‌که‌ی ته‌نها پاشایه‌تی بوو. ئه‌م شانشینه‌ پڕبوو له‌ دانایی، خۆشه‌ویستی، خۆشی و ئاشتی. شانشینه‌که‌ پێویستی به‌ ڕووناكی خۆر و ئه‌ستێره‌كان نه‌بوو، چونكه‌ پاشاكه‌ خۆی ڕووناككه‌ره‌وه‌ی بوو.
له‌ كاتێكدا شانشینه‌كه‌ی له‌ قه‌باره‌دا بێ‌ سنوور بوو، به‌ڵام له‌ به‌نده‌دا سنووردار بوو، هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا پاشاكه‌ هیچ به‌نده‌یه‌كی نه‌بووه‌.
ئایا له‌و كاته‌دا پاشاكه‌ به‌دیهێنراوی هه‌بووه‌؟
یه‌كێك له‌ نهێنییه‌كانی ئه‌م پاشایه‌ ئه‌وه‌ بوو، هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها ئه‌و له‌ بووندا هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌نها نه‌بووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ پاشاكه‌ پێویستی به‌ كه‌سانی دیكه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام حه‌زیكردووه‌ ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ری دیكه‌ پێكبهێنێ.
بۆیه‌ ئه‌م پاشا دانا و زیره‌كه‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی (هه‌رێمێكی ئاسمانی) به‌دیهێنا، پڕی كرد له‌ ملیۆنان بوونه‌وه‌ری ڕۆحی دره‌وشاوه‌ و زیره‌ك كه‌ پێیان ده‌گوترێ فریشته‌. پاشاكه‌ ناوی هه‌موو فریشته‌كانی ده‌زانی، هه‌روه‌ها خواستی ئه‌وه‌ بوو ئه‌وانیش ئه‌م بناسن. ژیان له‌گه‌ڵ پاشاكه‌ سه‌ركێشیه‌كی به‌رده‌وام بوو.

بەڵام، پاشاکە تەنها بە فریشتە ڕازی نەبوو. ئەو زیاتری دەویست. بۆیە گەردوونێکی سەرسورهێنەری بەدیهێنا لە کات و فازە و مادە. كه‌ له‌ دواییدا بووه‌ ماڵێك بۆ كۆمه‌ڵه‌ بوونه‌وه‌رێكی جوان، ئه‌وانیش مرۆڤ بوون.
جیاواز له‌ فریشته‌كان، خێزانی مرۆڤ له‌ دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، پیاوێك و ژنێك. پاشاكه‌ خواستی ئه‌وه‌ بوو ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانی مرۆڤ دروست بكات، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ فریشته‌كان دروستی كرد.
دوایی له‌ ناكاو شتێكی زۆر خراپ ڕوویدا. یاخی بوون له‌ شانشینه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدا، یه‌كه‌مجار له‌ ئاسمان و پاشان له‌سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام پاشا هه‌رگیز نه‌كه‌وته‌ داوی ئه‌م یاخیبوونه‌‌.
پاشا پلانێكی زۆر مه‌زنی داڕشت بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ داوی ئه‌م یاخیبوونه‌. جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌ش چه‌ند هه‌زار ساڵێكی ده‌ویست.
بۆ پاشای هه‌تاهه‌تایی ئه‌مه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌!
چونكه‌ پاشا ده‌سه‌ڵاتی ڕەهای به‌سه‌ر كاتیشه‌وه‌ هه‌یه‌.




پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

پاشای شكۆمەندی هەزاران ساڵی پێچوو بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی. ئەم ڕاستییە چیت فێردەكات دەربارەی پاشاكە؟