پەردەی پەنجا و نۆیەم: پاشا سزای مردنی بەسەردا دەسەپێت

KoG 59-ROCKintl.orgبه‌یانی زوو بوو، كاتێك پێشه‌وایانی ئايینی جوله‌كه‌ و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ خه‌ڵك عیسایان له‌ ماڵی سه‌رۆك كاهینه‌وه‌ به‌ره‌و كۆشكی پیلاتۆسی حاكمی ڕۆم برد.
پێشه‌وایانی ئايینی جوله‌كه‌ داوایان له‌ پیلاتۆس كرد سزای مردن به‌سه‌ر عیسادا بسه‌پێنێ‌.
ده‌ستیان به‌ سكاڵا لێكردنی كرد، ده‌یانگوت: «بینیمان ئه‌مه‌ گه‌له‌كه‌مان چه‌واشه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌دات كه‌ سه‌رانه‌ به‌ قه‌یسه‌ر نه‌ده‌ن و خۆی به‌ مه‌سیحی پاشا ناوده‌بات.»
پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جوله‌كه‌ی؟» وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «تۆ خۆت وا ده‌ڵێیت.» پیلاتۆسیش به‌ كاهینانی باڵا و خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: «هیچ تاوانێك له‌م پیاوه‌ نابینم.» (لۆقا ٢٣: ٢-٤)
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «ئه‌گه‌ر خراپه‌كار نه‌بووایه‌، نه‌مانده‌دا به‌ ده‌ستته‌وه‌.»…

له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیلاتۆس چووه‌ ناو كۆشكه‌كه‌، بانگی عیسای كرد و پێی گوت: «تۆ پاشای جوله‌كه‌ی؟…چیت كردووه‌؟»
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «پاشایه‌تی من له‌م جیهانه‌ نییه‌. ئه‌گه‌ر پاشایه‌تی من له‌م جیهانه‌ بووایه‌، خزمه‌تكارانم ده‌جه‌نگان تاكو نه‌درێمه‌ ده‌ست ڕابه‌رانی جوله‌كه‌. به‌ڵام پاشایه‌تی من لێره‌ نییه‌.» ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «كه‌واته‌ تۆ پاشای؟»
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆ ئه‌مه‌ له‌دایك بووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو شایه‌تی بۆ ڕاستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ ڕاستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.»
پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییه‌؟»
كه‌ ئه‌مه‌ی گوت دیسان چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای جوله‌كه‌كان و پێی گوتن: «هیچ خراپه‌یه‌كی تێدا نابینم. (یۆحه‌نا ١٨: ٣٠، ٣٣، ٣٥-٣٨)
به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ به‌رده‌وام هاواریان ده‌كرد:
«له‌ خاچی بده‌! له‌ خاچی بده‌!»
بۆ جاری سێیه‌م پێی گوتن: «بۆ؟ ئه‌مه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟ تاوانێكی تێدا نابینم كه‌ سزایه‌كه‌ی مردن بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م.»
به‌ڵام ئه‌وان پێداگرییان كرد و به‌ ده‌نگی به‌رز داوایان ده‌كرد له‌ خاچ بدرێت، جا به‌مه‌ قسه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت. (لۆقا ٢٣: ٢١-٢٣)
پیلاتۆس ده‌یزانی عیسا بێتاوانه‌، به‌ڵام له‌ ترسی پیاوانی ئايینی جوله‌كه‌ و شوێنكه‌وتووانیان سزای مردنی به‌سه‌ر مه‌سیحدا سه‌پاند.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی پیالتۆس سزای مردنی بەسەر عیسادا سەپاند؟