پەیامی چیرۆکەکە – ٤

وەڵامت بۆ پاشاکە

ئەگەر بە تەنها بە دارستانێكدا بڕۆی، ئایا حەز دەكەی لەناو دارستانەكەدا تووشی بەرخێك بیت یان شێرێك؟

لە یەكەم هاتنی بۆ سەر زەوی پاشای شكۆمەندی بە بەرخ ناوبرا.
پاشا بە سادە و ساكاری هات بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران. بەڵام لە هاتنی دووەمیدا، كاتێك دەگەڕێتەوە سەر زەوی بە شێر ناودهبرێت، بە گەورەیی و شكۆوە حوكمی گوناهبارە تۆبەنەكردووەكان دەدات.

لە كاتی هاتنەوەی دووەمیدا، ئایا بە جۆش و خرۆشەوە لەبەردەم پاشای ڕزگاركەرتدا ئامادە دەبیت یان بەترس و لەرزەوە دەچیتە بەردەم پاشای حوكمدەر؟ باوەڕبوونت بە پەیامی پاشاكە ئەو وەڵامە دیاری دەكات.
كاتێك عیسای مەسیح دەستی بە گەشتكردن و بانگهێشتی پەیامەكەی كرد، بەم وشانە دەستی پێكرد:

«تۆبه بكەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بەێنن.»

(مەرقۆس ١: ١٥)

”تۆبەكردن“ ئەوه دەگەیەنێ کە بۆچوونی خۆت بگۆڕی دەربارەی بیر و باوەرت. بە واتایەكی دیكە، وازهێنان لە ڕێگەی خۆت و چوونە سەر ڕێگەی خودا.

”باوەڕ هێنان بەم موژدەیە” واتە باوەڕهێنان بەو پاشایەی كە مرد لەپێناو گوناهەكانتدا و زیندوو بوویەوه تاكو ژیانێكی نوێت پێ ببەخشێ. بەڵام مانای باوەڕهێنان بە كەسێك چییه؟


وەڵامی ئەم پرسیارە بە چیڕۆكێك ڕوون دەكەینەوە كە لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا ڕوویداوە. چیڕۆكەكە دەربارەی دوو ژنە بهناوی (فاتوو و بینتوو).

هەردوو ژنەكە تووشی نەخۆشی چاوئێشە هاتبوون. فاتوو چووە نەخۆشخانە و لەوێ پزیشك قەترەی چاوی بۆ نووسی. پاش بەكارهێنانی قەترەكە چاوەكانی چاكبوونهوە. (بینتوو) چووە لای پیرەژنێكی ناوچەكەیان كە دەرمانی خۆماڵی بۆ خەڵك دەنووسی. پیرەژنەكه بە دەرمانێكی خۆماڵی چاوەكانی بینتووی سڕی. بەڵام پاش ماوەیەك چاوەكانی وردەوردە سپی بۆوە هەتا كوێر بوو.

هەردوو ژنەكه پەنایان بۆ ئەو دوو چارەسەره برد، چونكە باوەڕیان پێی هەبوو. بەڵام دەرئەنجامكانیان زۆر جیاواز بوو.

كاتێك باس لە جیهانی دوای مردن دەكرێت، هەر كەسە باوەڕێكی جیاوازی هەیە سەبارەت بهو بابەته. زۆرێك لە خەڵكی هیوایان بە ئايینی دایك و باوكیان هەیە. هەندێكی دیكە بڕوایان بەو كەسانه هەیە كە دەڵێن گۆڕ كۆتایی ژیانە. هەندێكی دیكە بە بیری خۆیان ژیان و مردن و ڕۆژی دوایی لێكدەدەنەوه.

بەڵام پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە: ئایا ڕاستیت هەڵبژارد؟

من وەك خۆم، باوەڕم بەو پاشایه هەیه كە دەفەرموێ:

«هەركەسێك لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.»

(یۆحەنا ١٨: ٣٧)

ئەمە ئەو كەسەیە دەمئەوێت بۆ هەتاهەتایە لەگەڵیدا بژیم. ئەمە ئەو كەسەیە كە منی خۆشویست و
خۆی كردە قوربانی بۆ من.
(گەلاتیا ٢: ٢٥)

عیسا تەنها پاشایەك نییە، ئەو پاشای منە.

یەكەم مرۆڤ لە سەر وێنەی خودا بەدیهێرنا، بەڵام ئەو وێنەیە بە
گوناه تێكدرا. عیسای مەسیح، «وێنەی خودای نەبیرناو» (كۆلۆسی ١: ١٥) هاتە سەر زەوی تاكو ژیانێكی نوێ بداتە تۆ و ئەو وێنەیەی خودا بۆ تۆ بگەڕێنێتەوە.

ئەگەر باوەڕت بە عیسای پاشای شكۆمەندی هەیە چیرت تۆ له ئادەم نیت، بەڵکو سەر بە مەسیحیت. تۆ ڕۆڵەی خۆشەویستی خودا و هاوڵاتییەكی شانشینی خودای. تۆ لەلای خودا بەهاداری كە ئەو نرخەی
بە خوێنی مەسیح بۆ گەڕاندیتەوە.

دەبیته منداڵێكی تازە لەدایكبووی خێزانی خودا و دەتوانی خودا بە باوك بانگ بكەی. بەڵام ئەو نرخە مەزنه پێویستی بە جێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتیش هەیه.

وەك منداڵی گوێڕایەڵ، وەك كاتی نەزانی خۆتان لەگەڵ هەوەسه كۆنەكانتان مەگونجێنن، بەڵكو وەك ئەوەی بانگی كردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوكەوتێك پیرۆز بن.

(یەكەم پەترۆس ١: ١٤-١٥)

وەك شوێنكەوتووانی عیسا، تۆ بانگكراویت بۆ لێخۆشبوون و خۆشەویستی و نزاكردن بۆ خەڵكانی دیكە، تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشت. عیسا دەفەرموێ:

«بەمه هەموو خەڵك دەزانن كە قوتابی منن، ئەگەر خۆشەویستیتان بۆ یەكرتی هەبێت.»

(یۆحەنا ١٣: ٣٥)

بە باوەڕهێنان بە عیسای مەسیح ڕۆحی پەروەردگار دێتە ناو دڵت، یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر گوناه و وەرگرتنی پیرۆزیی خودا.

بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیه: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكە، دڵسۆزی،
دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون.

(گەالتیا ٥: ٢٢-٢٣)

تۆ وەك منداڵی پاشا ئێستا ئامانجێكی نوێت بۆ ژیان هەیە، ئەویش شكۆداركردنی خودایە، چونكە تۆ نوێنەری خودای بۆ جیهانێكی ونبوو. نوێنەرایەتییەكەت بەباشی ئەنجام بدە. ڕۆژێك ڕووبەڕوو چاوت پێی دەكەوێت، ئەوجا «وەك ئەوت لێد» (یەكەم یۆحەنا ٣: ٢). هەتا ئەو كاتە، بەردەوام قسەی لەگەڵدا بكە. لە هەموو بارودۆخێكدا ستایشی ناوی ئەو بكە. شانبەشانی هەموو خوشك و براكانت له باوەڕدا بەردەوام لە یادت بێ و خزمەتی بكە. ڕۆژانە وشە پیرۆزەكانی بخوێنەوە. ڕۆحی پیرۆز دەبێته مامۆستا و ڕێپیشاندەرت. كتێبی پیرۆز دەبێتە خۆراك و چەكی ڕۆحیت لە دژی شەیتان. ئەو شەیتانەی كە نایەوێت هەڵسوكوت و بیركردنەوەت وەك عیسا بێت. هەتا زیاتر كار بكەی بە وشەكانی كتێبی پیرۆز لە ڕووی ڕۆحییەوە زیاتر گەشە دەكەی.

بە ڕاستی وێنە و وشەكانی ئەم ئایەتە زۆر جوانە كە نووسەری زەبوورەكان دەفەرموێ:

«چۆن ئاسك بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار، ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.»

(زەبوور ٤٢: ١)

تۆش دەتوانیت هەمان ئەو وشانە بڵێیەوە؟
بڕیارەكه له دەستی خۆتدایە.


پۆڵ برامسن
resources@rockintl.org


ڕابەردوو