پەردەی بیستەم: منداڵە یەکەمینەکان

KoG 20-ROCKintl.orgله‌ ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌كه‌، جیهان هێشتا شوێنێكی جوان بوو، به‌ڵام به‌ده‌رنه‌بوو له‌ دڕك و داڵ و مێرووی زیانبه‌خش و شته‌ خراپه‌كانی دیكه‌. زۆرێك له‌ ئاژەڵان په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌ نێوانیاندا نه‌ما. خۆراك په‌یداكردن ئاسان نه‌بوو. ئاده‌م و حه‌وا ده‌بووایه‌ كاری گرانیان بكردبایه‌ له‌پێناو په‌یداكردنی نانی ڕۆژانه‌یان.
هه‌روه‌ها كات و ساتی خۆشیشیان هه‌بوو.
ئاده‌م له‌گه‌ڵ حه‌وای ژنی جووتبوو، ئه‌ویش سكی پڕبوو، قایینی بوو. گوتی: (له‌لای یه‌زدانه‌وه‌ پیاوێك بووه‌ به‌رهه‌مم.) (په‌یدابوون ٤: ١)
حه‌وا منداڵی یه‌كه‌می ناونا قایین واته‌ (خاوه‌نداریێتی). چ سامانێكی به‌هاداره‌ خودا منداڵێكی جوانی پێ به‌خشیون! ڕەنگه‌ حه‌وا وا هه‌ستی كردبێت قایین ئه‌و ڕزگاركه‌ره‌یه‌ كه‌ خودا به‌ڵینی هاتنی داوه‌، به‌ڵام هه‌رزوو حه‌وا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌ بچكۆله‌ جوانه‌كه‌ی زۆر سه‌ركه‌ش و له‌خۆڕازییه‌ – وه‌ك دایك و باوكی!
پاشان، كوڕی دووه‌میان بوو، حه‌وا ناوی نا هابیل واته‌ (بێ‌ سوود). ئاشكرایه‌، ئاده‌م و حه‌وا له‌ توانایاندا نه‌بوو ئه‌و نه‌وه‌ بێگوناهه‌ بهێننه‌ دونیاوه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات.
منداڵه‌كانیشیان هه‌مان سروشتی گوناهی دایك و باوكیان هه‌بوو، له‌بری ئه‌وه‌ی سروشتی پیرۆزی خودایان هه‌بێت.
ئاده‌م… كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو… له‌ وێنه‌ی خۆی و له‌ شێوه‌ی خۆی. (په‌یدابوون ٥: ٣، ٤)
بڕوانه‌ وێنه‌كه‌. ده‌بینی چۆن قایین ئه‌و كاڵه‌كه‌ له‌ برا بچووكه‌كه‌ی ده‌ستێنێ‌؟ هه‌روه‌ك باوك و دایكی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌، هه‌مان ده‌ردی گوناهی ئاده‌م و حه‌وا منداڵه‌كانیشیانی گرتۆته‌وه‌.
كاتێك ئاده‌م گوناهی كرد، گوناه هاته‌ ناو جیهانه‌وه‌. گوناهی ئاده‌م مردنی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌م شێوه‌یه‌ مردن هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد. (ڕۆما ٥: ١٢) ‏
په‌ندێكی ئه‌فریقی هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌: “جرج ته‌نها ده‌توانێ‌ نه‌وه‌یه‌ك بخاته‌وه‌ كه‌ چاڵ هه‌ڵكه‌ن بێت.” په‌ندێكی عه‌ره‌بیش هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌: “به‌چكه‌ی مراوی مه‌له‌وانه‌.”
كاتێك دایك و باوكه‌ یه‌كه‌مینه‌كه‌مان گوناهیان كرد وه‌ك لقه‌ شكاوه‌كه‌یان لێهات. چۆن هه‌موو گه‌ڵاكانی سه‌ر لقه‌ شكاوه‌كه‌ ورده‌ورده‌ به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ ده‌چن، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی لقی خێزانه‌كه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری گوناه.
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌دوای مردنی ئاده‌م، داودی پێغه‌مبه‌ر نووسی،
«ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌.» (زه‌بووره‌كان ٥١: ٥)
ڕەنگه‌ حه‌زمان له‌ بیستنی ئه‌م ڕسته‌یه‌ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كه‌یه‌


raberduu (19)

پەردەی پێشتر

dahatuu (21)

پەردەی پاشتر

بڕۆ سەرەتا