پرسیار بۆ پێداچوونه‌وه

بۆ هەریەك لە ٧٠ پەردەكە، یەك یان دوو پرسیار هەڵبژێردراوە. بۆ دۆزینەوەی وەڵامەكانیان تكایە تەماشای ئەو پەردەیە بكە كە پرسیارەكەی لێ هەڵبژێردراوە. كاتێك ئەم پەڕتووكە بە هاوبەشی پێكەوە دەخوێننەوە، دەتوانن ئەم لاپەڕانەی لای خوارەوە چاپ بكەن.

به‌شی یه‌كه‌م. په‌یمانی كۆن

ژمارەی پەرده – پرسیارەكان

١. پاشای شكۆمەندی هەزاران ساڵی پێچوو بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی. ئەم ڕاستییە چیت فێردەكات دەربارەی پاشاكە؟

٢. ناوی دوو بەشە سەرەكییەكەی كتێبی پیرۆز بڵێ؟ جیاوازی چییە لەنێوانیاندا؟

٣. ئایا باوەڕت بە یەكەمین ئایەتی كتێبی پیرۆز هەیە لە (پەیدابوون ١: ١)؟ ئەگەر بەڵێ، بۆچی؟ ئەگەر نا، بۆچی؟

٤. هەرچەندە یەزدان تاك و تەنها بوو، بەڵام هەرگیز تەنها نەبووە. چۆن لە مانای ئەم ڕستەیە تێدەگەی؟

٥. ئایا به تەماشاكردنی بەدیهێنراوەكانی دەتوانین چی دەربارەی خودا فێر بین؟

٦. هەروەها ئەو شتانە چین كە یەزدان لە بەدیهێناندا مرۆڤی لە ئاژەڵ جیاكردەوە؟

٧. بۆچی خودا پرسیاری لە ئادەم نەكرد، ئایا دەیئەوێت لە باخچەی عەدندا بژی؟

٨. گوناه چییە؟ یەزدان چی بە ئادەم فەرموو ئەگەر فەرمانەكەی بشكێنێ؟ ناوێكی دیكەی مردن چییە؟

٩. هەروەك ئادەم، خودا حەواشی لەسەر شێوەی خۆی بەدیهێنا. مانای ئەمە چییە؟

١٠. سەرنج ڕاكێشرتین شت لە بەهەشتدا چییە؟

١١. چۆن گوناه هاتە ناو گەردوون؟

١٢. یەزدان فەرمووی چی ڕوودەدات ئەگەر مرۆڤ لەبەری درەختی زانینی چاكە و خراپە بخوات؟ ئەی شەیتان گوتی چی ڕوودەدات؟

١٣. چۆن گوناه هاتە ناو خێزانی مرۆڤایەتی؟

١٤. یەكەمین كاریگەری گوناه چی بوو؟ بە چ ڕێگەیەك گوناه و شەرم جێگەی ڕێز و شكۆمەندی ئادەم و حەوای گرتەوە؟

١٥. بە چ شێوازێك ئادەم و حەوا مردن لە هەمان ئەو ڕۆژەی كە گوناهیان كرد؟ لە چ ڕوویەكەوە وەك لقە شكاوەكەیان لێەات؟ (تەماشای پەیامی دووەم بكە…)

١٦. ناوی چەند ڕێگەیەك بڵێ كە نەفرەتی گوناه یەكەمین بەدیەێرناوی تێكدا؟

١٧. بۆچی پلانە نهێنییەكەی خودا بە ڕزگاركەرێك دێتەدی كە لە نەوەی ژنە (واتە دایكی مرۆڤی دەبێت بەڵام باوكی مرۆڤی نابێت)؟

١٨. یەزدان بۆ داپۆشینی گوناه و شەرمی ئادەم و حەوا چی كرد؟ خودا چۆن نیشانیدان كه ئەو خودایەكی دادپەروەر و بەبەزەیی و بەخشندەیه؟

١٩. بۆچی خودا ئادەم و حەوای لە باخچەی عەدن دەركرد؟

٢٠. چۆن گوناهی ئادەم و حەوا كاریگەری لەسەر منداڵەكانیان هەبوو؟ ئەی چۆن كاریگەری لەسەر ئێمە و خێزانەكامنان دەبێت؟ (تەماشای پەیامی دووەم بكە…)

٢١. خودا چ جۆرە بەرخێك قبوڵ دەكات بۆ ئەوەی لەبری گوناهبار مبرێ؟

٢٢. مانای كەفارەت چییە؟ بۆچی خودا داوای باجی مردن دەكات؟

٢٣. یەزدان چی كرد بە گوناهەكانی هابیل؟ كەموكوڕی قوربانییەكەی قایین چی بوو؟

٢٤. مانای تۆبەكردن چییە؟ یەزدان داوای لە قایین كرد چی بكات؟ ئەی قایین چی كرد؟

٢٥. لافاوەكەی سەردەمی نوح چیامن فێردەكات دەربارەی دانبەخۆداگرتن و حوكمی خودا؟

٢٦. نوح و خێزانەكەی یەكەم جار چییان كرد پاش ئەوەی لە كەشتییەكە هاتنە دەرەوە؟

٢٧. چۆن قوللەی بابل منوونەیە بۆ ئايینی هەڵە؟

٢٨. ئەو دوو بەڵێنه مەزنه چی بوون كە یەزدان بە ئیرباهیمی دا ئەگەر شوێنی بكەوێت و باوەڕی پێی هەبێت؟

٢٩. بۆچی یەزدان لە گوناهەكانی ئیرباهیم و سارای ژنی خۆشبوو، هەروەها بە چاكەكەر و ڕاستودروست ناوزەندی كردن؟

٣٠. له كاتێكدا بە چیای قوربانیدا سەردەكەوتن، كوڕەكەی ئیرباهیم چ پرسیارێكی لە باوكی كرد؟

٣١. یەزدان بەڵێنی دا ئیسحاق بكاتە باوكی نەتەوەیەكی نوێ. لەبەر ئەوەی ئیرباهیم دەیزانی كە خودا هەرگیز درۆ ناكات، ئایا ئیرباهیم چۆن بیری لە پالنی خودا دەكردەوە بۆ دوای بە قوربانیكردنی كوڕەكەی؟

٣٢. بۆچی ئیرباهیم ناوی لە چیاكە نا «یەزدان دابینی دەكات»؟ ئایا ئەو ڕۆژە بەرخەكە لەبری كوڕەكەی ئیرباهیم سەربڕدرا؟

٣٣. ئایا ئەو دوو بەڵێنه مەزنەی خودا بە ئیرباهیمی دا چۆن جێبەجێی كردن؟

٣٤. ئەگەر هەوڵ و كۆششی زۆر بدەین بۆ جێیەجێكردنی ڕاسپاردەكانی خودا، ئایا دەتوانین بە چاكەی خۆمان شایەنی ئەوە بین بۆ هەتاهەتایه لە شانشینی خودا بژین؟ چۆن دە ڕاسپاردەكە وەك ئاوێنەن؟
چۆن ده ڕاسپاردەكە پیشامنان دەدەن كە پێویستامن بە ڕزگاركەرە؟

٣٥. بۆچی خوێنی قوربانی ئاژەڵ ناتوانێ باجی گوناهی جیهان بدات؟

٣٦. یەكێك لە پێشبینییەكانی كتێبی پیرۆز هەڵبژێرە كە ئاماژە بە هاتنی ڕزگاركەرەكە دەدات؟

به‌شی دووه‌م. په‌یمانی نوێ

٣٧. بۆچی خودا لەبری یەك كەس، چوار كەسی دەستنیشان كرد بۆ نووسینەوەی چیڕۆكی موژدەكەی عیسا؟

٣٨. بۆچی جربائیلی فریشتە عیسای بە كوڕی خودا بانگ دەكرد؟

٣٨. مانای ناوی عیسا چییە؟

٤٠. كام چیڕۆكی لەدایكبوونی عیسات بەلاوه باشتره؟

٤١. فریشتەكە بە شوانەكانی گوت، «ڕزگاركەرێك بۆتان لەدایكبووە، ئەو مەسیحی پەروەردگارە.»
بۆچی شوانەكان بە بیستنی ئەم هەواڵه هاتنە جۆشوخرۆش؟

٤٧. پاش ئەوەی عیسا چەند ئایەتێكی لە پەڕتووكی ئیشایا بۆ خەڵكەكە خوێندەوە، كاتێك فەرمووی:
«ئەمڕۆ وشەكانی كتێبی پیرۆز ئەوەی ئێوە بیستتان هاتنەدی!» بۆچی ئەم ڕستەیە خەڵكەكەی تووڕە كرد؟

٤٨. چۆن عیسا دەستی خودا بوو لەسەر زەوی؟ بۆچی ڕۆحه پیسەكان لە عیسا دەترسان؟

٤٩. پاش ئەوەی عیسا فەرمانی بە زریان و شەپۆلەكان كرد هێمن بنەوە! قوتابییەكانی گوتیان: «ئەم پیاوە كێیە؟ تەنانەت ڕەشەبا و شەپۆلەكانیش گوێڕایەڵی دەبن!» بە بڕوای تۆ عیسا كێیە؟

٥٠. بۆچی پێشەوایانی ئايینی جولەكە عیسایان بە کفر تۆمەتباركرد؟

٥١. عیسا فەرمووی: ”من زیندووبوونەوه و ژیانم. ئەوەی باوەڕم پێبهێنێ ژیانی هەتاهەتایی بەدەست دێنێ، ئەگەر مردیش زیندوو دەبێتەوە.“ چۆن بزانین ڕاستییەكە لەلای عیسایە؟

٥٢. عیسا چی بەو خەڵكانە گوت كە بۆ ڕۆژی دوایی گەڕانەوە و داوای خواردنی زیاتریان کرد؟

٥٣. دووبارە ئەم پەردەیە بخوێنەوە، یەكێك لە فەرمایشتەكانی عیسا بڵێ كە تووشی سەرسوڕمانی كردوویت.

٥٤. پێغەمبەران مەسیحیان بە ”خۆری ڕاستودروستی“ ناودەبرد. عیسا بە خۆی دەگوت: ”ڕووناكی جیهان“ عیسای مەسیح جیاوازی چییە لەگەڵ پێغەمبەرانی پێش خۆی؟

٥٥. قوتابییەكانی دەیانویست مەسیح لەسەر زەوی چی بكات؟ ئەی مەسیح هاتبووه سەر زەوی هەتا چی بكات؟

٥٦. بۆچی عیسا لەبری ئەسپێكی جوان و بەهێز بە سواری جاشكێك چووە ناو ئۆرشەلیم؟

٥٧. بۆچی پیاوانی ئايینی جولەكە نەیاندەتوانی وا لە عیسا بكەن شتێكی هەڵه بڵێ؟

٥٨. بۆچی سەرۆك كاهینی جولەكەكان گوتی دەبێت عیسا لە خاچ بدرێت؟

٥٩. بۆچی پیالتۆس سزای مردنی بەسەر عیسادا سەپاند؟

٦٠. سەربازانی ڕۆم تاجێكی دڕكینیان لە سەری مەسیح نا. دڕكەكانی تاجەكە چیامن وەبیر دێنێتەوە؟

٦١. عیسا چۆن پێشبینییەكانی ئیرباهیمی هێنایەدی؟ تۆ لەلای خودا چەنده بەنرخی؟

٦٢. دوو دز لەگەڵ عیسا لەخاچدران. ئەمڕۆ یەكێكیان لە دۆزەخدایە (جیابوونەوەی هەتاهەتایی لەگەڵ خودا)، ئەوی دیكەیان لە بەهەشتدایە (بۆ هەتاهەتایە لەگەڵ خودا). هۆی ئەو جیاوازییه چی بوو؟

٦٣. لە كاتێكدا عیسا لەسەر خاچ بوو تاریكی داهات، باوكی ئاسامنی چی خستە سەر شانی مەسیح؟
بۆچی عیسا فررمووی: «كارركر ترواو بوو.»؟ بۆچی یرزدان پرردری پررستگای دڕاند؟

٦٤. ئایا قوتابییەكان ئەو بەڵێنەی عیسایان لەبیر مابوو كە فەرمووبووی ”دووبارە زیندوو دەبمەوە”؟
ئایا پێشەوا خراپەكارە ئایینیەكانی جولەكە بەڵێنەكەی عیسایان لەبیربوو سەبارەت بە هەڵستانەوەی لە مردن؟

٦٥. بەیانی یەكشەممە کە ژنەكان چوونە سەر گۆڕەكە، چیان دۆزییەوە؟ پێشەوایانی ئايینی جولەكە چیان كرد بۆ داپۆشینی ڕاستییەكە سەبارەت بە گۆڕە بەتاڵەكە؟ ئەگەر باوەڕی تەواوم بە عیسای مەسیح هەبێت، بۆچی پێویست ناكات چیرت لە مردن برتسم؟

٦٦. بۆچی عیسای مەسیح بە دوو گەشتیارەكەی سەر ڕێگەی ئەمواسی گوت ”گێل“؟

٦٧. كاتێك عیسای مەسیح لە ژوورەكەدا بۆ قوتابییەكان دەركەوت، تۆماس بە عیسای گوت: ”ئەی پەروەردگار و خودام!“ ئایا تۆماس ڕاست بوو یان هەڵە كاتێك عیسای بە پەروەردگار و خودا بانگ كرد؟ بۆچی؟

٦٨. عیسا بە قوتابییەكانی فەرموو چی بكەن، پاش گەڕانەوەی بۆ ئاسامن؟

٦٩. پاشای شكۆمەندی كێیە؟ چۆن دەربارەی پاشای شكۆمەندی بیردەكەیتەوه؟

٧٠. كاتێك پاشا دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی، ئایا دەترسی یان دڵخۆش دەبیت؟ بۆچی؟