له‌و ده‌مه‌ی ئاده‌م گوناهی كرد، مردن وه‌ك پاشایه‌كی زۆردار ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا زاڵ بوو. ئه‌گه‌ر عیساش گوناهی بكردبایه ئه‌وا جه‌سته‌ی بۆگه‌نی ده‌كرد و ورده‌ورده ده‌بووه خۆڵ. به‌ڵام هه‌زار ساڵ به‌ر له مردنی عیسا داودی پێغه‌مبه‌ر ئه‌مه‌ی نووسی،
«ڕێگا ناده‌یت ئه‌وه‌ی تۆ پیرۆزت كردووه له‌ناو گۆڕ بۆگه‌ن بێت.» (زه‌بووره‌كان ١٦: ١٠)
مردن و گۆڕ ده‌سه‌ڵاتیان نییه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌رگیز گوناهی نه‌كردووه.
سێ ڕۆژ له‌دوای مردن و به‌خاكسپاردنی عیسا، به‌یانی یه‌ك شه‌ممه بوو، چه‌ند ژنێك چوونه سه‌ر گۆڕەكه. له‌پڕێكدا، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌یه‌كی خودا هاته خواره‌وه و به‌ردی به‌رده‌م گۆڕەكهی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. پاسه‌وانه‌كان له ترسا له هۆش خۆیان چوون، به‌ڵام فریشته‌كه به ژنه‌كانی گوت:
«مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن عیسای له‌خاچدراودا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ك خۆی فه‌رمووی، هه‌ستێنراوه‌ته‌وه. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه لێی درێژكرابوو. خێرا بڕۆن و به قوتابییه‌كانی بڵێن: “ئه‌و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێنراوه‌ته‌وه…”.»
ئه‌وانیش خێرا له‌لای گۆڕەكه ڕۆیشتن، به ترس و خۆشییه‌كی گه‌وره‌وه ڕایان‌كرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه قوتابییه‌كانی. ئەوە بوو عیسا تووشیان هات. «سڵاو!» ئەوانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. (مه‌تا ٢٨: ٥-٩)
پاشان سه‌ربازه‌كان هه‌ستانه‌وه و چوونه ناو شار تاكو ڕووداوه‌كه بۆ پێشه‌وایانی ئايینی جوله‌كه بگێڕنه‌وه. ئینجا پێشه‌وا ئايینییهكان پاره‌یه‌كی زۆریان به سه‌ربازه‌كاندا و پێیان گوتن،
«بڵێن، “كاتێك ئێمه خه‌وتبووین، قوتابییه‌كانی له شه‌ودا هاتن و دزییان.”» (مه‌تا ٢٨: ١٣)
به‌ڵام ڕاستییه‌كه به درۆی سه‌ربازه‌كان نه‌شاردرایه‌وه. گۆڕەكه به‌تاڵ بوو!
به مردنی خۆی، عیسا باجی گوناهه‌كانی ئێمه‌ی دا.
به نێژرانی له گۆڕدا عیسا چووه ناو قوڵایی چاڵی مردن و ڕزینی له‌ش.
به هه‌ستانه‌وه‌ی له مردن، عیسا به‌سه‌ر هێزی مردن‌دا زاڵ بوو. ئێستا ده‌فه‌رموێ:
«مه‌ترسه، من یه‌كه‌مین و كۆتاییم. منم ئه‌وه‌ی زیندووه، پێشتر مردم، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا بۆ هه‌تاهه‌تایه زیندووم! هه‌روه‌ها كلیله‌كانی مردن و جیهانی مردووانم پێیه.» (ئاشكراكردن ١: ١٧-١٨)
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌م هه‌واڵه خۆشه ده‌هێنن، مردن ته‌نها ئه‌و ده‌رگایه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانباته به‌رده‌م ئه‌و پاشایه‌ی ده‌فه‌رموێ:
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیندووم ئێوه‌ش ده‌ژین.» (یۆحه‌نا ١٤: ١٩)