پەردەی سی و دووەم: وێنە و پێشبینییه‌كان‌‌‌

KoG 32-ROCKintl.orgخودا چۆن كوڕەكه‌ی ئیبراهیمی له‌ سزای مردن ڕزگاركرد؟ به‌رانێكی بێ كه‌موكوڕی دابینكرد تاكو له‌بری ئیسحاق خوێنی بڕژێت.
«ئیبراهیم چاوی هه‌ڵبڕی و بینی وا به‌رانێك له‌ دوایه‌وه‌ له‌ناو ده‌وه‌نه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو قۆچی گیر بووه‌، ئیبراهیم چوو و به‌رانه‌كه‌ی گرت و سه‌ری خست، وه‌ك قوربانی سووتاندن له‌جیاتی كوڕەكه‌ی.» (په‌یدابوون ٢٢: ١٣)
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ یه‌زدان وێنه‌ی پلانه‌كه‌ی ده‌كێشێ‌ له‌ ناردنی ڕزگاركه‌رێكی پیرۆز بۆ سه‌ر زه‌وی له‌ داهاتوودا بۆ جێبه‌جێکردنی یاسای گوناه و مردن و له‌ ڕێگه‌ی ڕژانی خوێنی، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌ گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات.
ئیبراهیم ئه‌و شوێنه‌ی ناونا، (یه‌زدان دابینی ده‌كات). وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوترێت، (له‌سه‌ر كێوی یه‌زدان دابین ده‌كرێت. (په‌یدابوون ٢٢: ١٤)
بۆچی ئیبراهیم ناوی له‌ چیاكه‌ نا یه‌زدان دابینی ده‌كات له‌بری یه‌زدان دابینی كرد؟
ئایا یه‌زدان قوربانییه‌كه‌ی بۆ دابین نه‌كردن؟
به‌ ناونانی چیاكه‌ به‌ “یه‌زدان دابینی ده‌كات” له‌بری “یه‌زدان دابینی كرد”، ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر پێشبینی ئه‌و ڕۆژەی كرد كه‌ یه‌زدان بۆ خۆی له‌سه‌ر هه‌مان چیا خوێنێكی زۆر به‌هادار پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م خوێنه‌ به‌س ده‌بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی هه‌موو جیهان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌و قوربانییه‌ ده‌هێنن له‌ناوناچن، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تاییان ده‌بێت.
نزیكه‌ی ١٩٠٠ ساڵ له‌دوای پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌كه‌ی ئیبراهیم، ئه‌و ڕزگاركه‌ره‌ی خودا به‌ڵێنی هاتنی دابوو به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌و ڕووداوه‌ ده‌كات،
«ئیبراهیمی باوكتان دڵشاد بوو كه‌ ڕۆژی هاتنی من ببینێت، جا ئه‌و ڕۆژە‌ی بینی و دڵخۆش بوو.» (یۆحه‌نا ٨: ٥٦)
له‌ كاتێكدا دووكه‌ڵی سووتانی به‌رانی سه‌ر قوربانگاكه‌ی ئیبراهیم بۆ ئاسمان به‌رزده‌بۆوه‌، یه‌زدان تروسكاییه‌ك له‌و قوربانییه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان چیا كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌كرێت نیشانی ئیبراهیمی دا. یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ئیبراهیم بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كوڕەكه‌ی كردی (ئه‌ی كوا به‌رخه‌كه‌ كه‌ بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه‌یه‌؟)، مانایه‌كی زۆر قووڵتری هه‌بوو.
«خودا بۆ خۆی به‌رخێك بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه‌ دابین ده‌كات، كوڕم.» (په‌یدابوون ٢٢: ٨)
هێشتا خودا به‌رخی قوربانییه‌كه‌ی بۆ ئیبراهیم و كوڕەكه‌ی دابین نه‌كرد، به‌ڵكو به‌رانێكی بۆ ناردن.
ئه‌ی به‌رخه‌كه‌ له‌ كوێیه‌؟
یه‌زدان له‌ كاتی خۆیدا ئه‌و وه‌ڵامه‌ ده‌داته‌وه‌.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی ئیرباهیم ناوی لە چیاكە نا «یەزدان دابینی دەكات»؟ ئایا ئەو ڕۆژە بەرخەكە لەبری كوڕەكەی ئیرباهیم سەربڕدرا؟