پەردەی چل و دووەم: چیرۆکی مۆغه‌كان‌

KoG 42-ROCKintl.orgپاش له‌دایكبوونی عیسا له‌ گه‌وه‌ڕەكه‌، یوسف شوێنێكی گونجاوی بۆ خێزانه‌ بچكۆله‌كه‌ی په‌یدا كرد.
ڕۆژێكیان چه‌ند مۆغێك گه‌یشتنه‌ ئۆرشه‌لیم، ئه‌ستێره‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێنمایی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م پیاوانه‌ی كردبوو بۆ ئۆرشه‌لیم، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌* هاتبوون و ڕێگایه‌كی دووریان بڕیبوو بۆ بینینی پاشا تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌.
ئه‌م پیاوه‌ دانایانه‌ یه‌ك پرسیار و یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌بوو. پرسییان:
«كوا ئه‌وه‌ی له‌دایك بووه‌ كه‌ پاشای جوله‌كه‌یه‌؟ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین.» كاتێك شا هێرۆدس ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكا و هه‌موو خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵی په‌شۆكان. هه‌موو كاهینانی باڵا و مامۆستایانی ته‌وراتی گه‌لی كۆكرده‌وه‌، لێی پرسین: «مه‌سیح له‌كوێ له‌ دایك ده‌بێت؟»
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «له‌ بێت‌له‌حم له‌ یه‌هودیا، چونكه‌ له‌ ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌وه‌ ئاوای نووسیوه‌… »
هێرۆدسیش به‌ نهێنی مۆغه‌كانی بانگكرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن. ئینجا بۆ بێت‌له‌حمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و به‌ وردی به‌دوای منداڵه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێك دۆزیتانه‌وه‌ هه‌واڵم بده‌نێ، تاكو منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م.» له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێبوو ڕاوه‌ستا. به‌ بینینی ئه‌ستێره‌كه‌ زۆر شادمان بوون، چوونه‌ ماڵه‌كه‌، منداڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد و گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه‌، زێڕ و بخوور و موڕیان به‌ دیاری پێشكه‌ش كرد.
ئینجا خودا له‌ خه‌وندا مۆغه‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای هێرۆدس، ئه‌وانیش به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.
كه‌ ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان هاته‌ خه‌ونی یوسف و گوتی: «هه‌سته‌ منداڵه‌كه‌ و دایكی ببه‌ و ڕاكه‌ بۆ میسر. له‌وێ بمێنه‌وه‌ هه‌تا پێت ده‌ڵێم، چونكه‌ هێرۆدس خه‌ریكه‌ به‌ شوێن منداڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژێت.» (مه‌تا ٢: ١-١٤)
هێرۆدس هه‌وڵی دا منداڵه‌كه‌ بكوژێت. خه‌ڵكی قودسیش بایه‌خیان به‌ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ نه‌دا، به‌ڵام ئه‌و مۆغانه‌ی بیابانێكی دووریان بڕیبوو، هاتن كڕنۆشیان بۆ منداڵه‌كه‌ برد و دیاری گرانبه‌های وه‌ك زێڕ و بخورد و مور (مادەی بۆن خۆشکەرەو کە بۆ مردوو بەکار دەهات) پێشکەش کرد. بۆ چی مڕ؟
ئایا ده‌یانزانی عیسا بۆ مردن له‌ دایك ببوو؟



 بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

مەبەست له ”رۆژهەڵات“، کوردستان و ئێرانی ئێستایه.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

ئایا مۆغەكان شتێكی باشیان كرد كاتێك كڕنۆشیان بۆ منداڵەكە برد؟ ئەگەر بەڵێ، بۆچی؟ ئەگەر نا، بۆچی؟