یه‌زدان ئازادیی به ئاده‌م و حه‌وا به‌خشی تاكو به خواستی خۆیان بڕیار بده‌ن ئایا ده‌یانه‌وێت گوێڕایه‌ڵی خودا بن یان به‌دووی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان بكه‌ون.
یه‌زدان ده‌یزانی چی له قازانجی ئه‌م بوونه‌وه‌ره تایبه‌تیانه‌یه كه له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی دروستی كردبوون. یه‌زدان ده‌یویست ئاده‌م و حه‌وا متمانه‌ی ته‌واوی پێبكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و هۆكارانه‌ش نه‌گه‌ن كه له‌پشت فه‌رمانه‌كانی خوداوه‌یه.
ته‌نها خودا ده‌توانێ پێشبینی ده‌رئه‌نجامه‌كانی خراپه بكات، بۆیه به ئاده‌می فه‌رموو،
«بۆت نییه له دره‌ختی زانینی چاكه و خراپه بخۆیت، چونكه له‌و ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان ده‌مریت.» (په‌یدابوون ٢: ١٦-١٧)
به‌ڵام لێره‌دا ده‌بینین ماره‌كه به حه‌وا ده‌ڵێ:
«نا به ڕاستی نامرن» (په‌یدابوون ٣: ٤)
ئایا ده‌بێت حه‌وا باوه‌ڕی به‌كام له‌م دووانه هه‌بێت – به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی یان به‌دیهێنراوێك؟
ڕووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
«كاتێك ئافره‌ته‌كه بینی به‌ری داره‌كه بۆ خواردن باش بوو، چاو ئاره‌زووی ده‌كرد، وات لێده‌كات دانا بیت، له به‌ره‌كه‌ی كرده‌وه و خواردی، دایه مێرده‌كه‌شی كه له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌ویش خواردی.» (په‌یدابوون ٣: ٦)
ژنه‌كه خواردی، پیاوه‌كه‌ش خواردی!
حه‌وا كه‌وته داوی فێڵه‌كانی شه‌یتانه‌وه و له به‌ری دره‌خته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی خوارد. ئاده‌م له به‌ری دره‌خته‌كه‌ی خوارد، چونكه به ئه‌نقه‌ست بڕیاری دا به‌دووی حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی بكه‌وێت نه‌ك خودا. له‌بری گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چ بوون بۆ به‌دیهێنه‌ره پیرۆزه‌كه‌یان، مرۆڤایه‌تی خۆی ڕاده‌ستی دوژمن كرد.
یه‌که‌مین دایك و باوكمان كه‌وتنه ناو گوناه.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
چۆن گوناه هاتە ناو خێزانی مرۆڤایەتی؟