پاش ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی خودا هات هه‌ردووكیانی ئاگادار كرده‌وه، یوسف منداڵه‌كه و مریه‌می هاوسه‌ری بۆ میسر برد، وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتی میسر مانه‌وه هه‌تا مردنی هێرۆدسی زۆردار.
كاتێك هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان له میسر هاته خه‌ونی یوسف و گوتی: «هه‌سته، منداڵه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ خاكی ئیسرائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی منداڵه‌كه ده‌گه‌ڕان مردن.» (مه‌تا ٢: ١٩-٢٠)
به‌م ڕووداوه یه‌كێكی دیكه له پێشبینی پێغه‌مبه‌ران سه‌باره‌ت به‌م منداڵه هاته‌دی:
«له میسره‌وه بانگی كوڕەكه‌ی خۆمم كرد.» (هۆشه‌ع ١١: ١)
جا یوسف و مریه‌م عیسایان بۆ شاری ناسیره برده‌وه، له‌وێ له‌گه‌ڵ زڕخوشك و زڕبراكانی دیكه‌ی گه‌وره بوو15.
عیسا له ڕووی نانخواردن و نوستن و یاریكردن و كاركردن و خوێندنه‌وه وه‌ك منداڵانی دیكه بوو. به‌ڵام له چه‌ند شتێك‌دا عیسا له منداڵانی دیكه جیاوازبوو. منداڵێكی خۆپه‌رست نه‌بوو. هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكی ده‌كرد. هه‌رگیز درۆی نه‌ده‌كرد. هه‌میشه به دڵی خودای باوكی ئاسمانی ده‌كرد.
«ئه‌و پیرۆز و بێ گله‌یی و بێگه‌رده، له گوناهباران جیاكرایه‌وه.» (عیبرانییه‌كان ٧: ٢٦)
عیسا تاكه منداڵێك بووه له مێژوودا بێ كه‌موكوڕی بووبێت. بێ كه‌موكوڕی مانای ئه‌وه نییه هه‌رگیز نه‌خۆش نه‌بووه، یان له كاتی یاریكردن پێستی نه‌ڕووشاوه. به‌ڵكو سروشتێكی ته‌واوی هه‌بووه، پیرۆز و پاك و بێگه‌رد بووه. هه‌روه‌ها له هێز و داناییدا بێ كه‌موكوڕی بووه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی عیسا بچێته ناو منداڵدانی مریه‌مه‌وه هه‌ندێك سروشتی مرۆڤانه‌ی وه‌رگرت، تاكو وه‌ك مرۆڤ بێت و له‌ناو مرۆڤدا بژی.
عیساش له دانایی و باڵا گه‌شه‌ی ده‌كرد، جێی ڕەزامه‌ندی خودا و خه‌ڵكی بوو. (لۆقا ٢: ٥٢)
كاتێك عیسا ته‌مه‌نی دوازده ساڵ بوو له‌گه‌ڵ یوسف و مریه‌می دایكی چووه ئۆرشه‌لیم تاكو له‌وێ به‌شداری جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون16 بكات. له كاتێكدا هاوڕێكانی خه‌ریكی گه‌ڕان بوون به ناو شاره‌كه‌دا، عیسا له په‌رستگا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئايینی جوله‌كه‌دا دانیشتبوو، گوێی لێده‌گرتن و پرسیاری لێده‌كردن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، له تێگه‌یشتن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رسام بوون. (لۆقا ٢: ٤٧)
له‌سه‌ر قوربانگای په‌رستگا به‌رخ ده‌سوتێنرا، بۆ پاك بوونه‌وه‌ی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی عیسا ده‌یزانی زاناكان نه‌یانده‌زانی.
عیسا هاته سه‌ر زه‌وی تاكو ببێته كۆتا به‌رخی قوربانی.