پەردەی نۆیەم: یەکەمین ژن‌

KoG 9-ROCKintl.orgپاش ئه‌وه‌ی یه‌زدان یه‌كه‌م كاری به‌ ئاده‌م سپارد و داوای لێكرد گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كه‌ی بێت، كاتی ئه‌وه‌ هاتبوو یه‌كه‌مین ژنیش به‌دیبهێنێت.

یه‌زدان فه‌رمووی: (باش نییه‌ بۆ پیاو به‌ ته‌نها بێت. یارمه‌تیده‌رێكی هاوشانی بۆ دروستده‌كه‌م.)
یه‌زدان ئاده‌می خسته‌ خه‌وێكی قووڵه‌وه‌: له‌ كاتی خه‌ودا، یه‌كێك له‌ په‌راسووه‌كانی پیاوه‌كه‌ی ده‌رهێنا و شوێنه‌كه‌ی به‌ گۆشت بۆ پڕكرده‌وه‌. ئینجا یه‌زدان له‌ په‌راسووه‌كه‌ ژنێكی به‌دیهێنا و هێنای بۆ پیاوه‌كه‌.
پیاوه‌كه‌ گوتی: (ئێستا ئه‌مه‌ ئێسكێكه‌ له‌ ئێسقانه‌كانم و گۆشته‌ له‌ گۆشتم. ئه‌مه‌ ناوده‌برێت به‌ ئافره‌ت، چونكه‌ له‌ پیاوه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.) (په‌یدابوون ٢: ١٨، ٢١-٢٣)

ئایا سه‌رنجت دا كێ‌ بوو یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام دا، كێ‌ بوو یه‌كه‌مین هاوسه‌رگیری ڕێكخست؟ به‌ڵێ‌، ئه‌وه‌ خودا بوو.
پاشان، ئاده‌م ژنه‌كه‌ی ناونا حه‌وا. حه‌وا واته‌ «دایكی مرۆڤایه‌تی.» له‌به‌رچاوی یه‌زدان ژن و پیاوه‌كه‌ یه‌كسان بوون، به‌ڵام ڕۆڵی جیاوازی پێدان. خودا حه‌واشی هه‌روه‌ك ئاده‌م له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی به‌دیهێنا. خودا حه‌وای بۆ ئه‌وه‌ به‌دیهێنا تاكو به‌دیهێنه‌ر و خاوه‌نه‌كه‌ی بناسێت، تاكو ڕەنگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی بێت. خودا خواستی ئه‌وه‌ بوو ژنه‌كه‌ش به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵ خودا بژی.

«خودا بینی ئه‌وه‌تا هه‌موو ئه‌وه‌ی دروستی كردبوو زۆر باش بوو. جا ئێواره‌ بوو، بووه‌ به‌یانی، ئه‌مه‌ ڕۆژی شه‌شه‌م بوو.
ئیتر خودا له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م له‌و كاره‌ی كه‌ كردبووی ته‌واو ببوو، ئینجا له‌ ڕۆژی حه‌وته‌مدا له‌ هه‌موو كاره‌كانی پشووی دا.» (په‌یدابوون ١: ٣١ و ٢: ٢)

بۆچی خودا له‌ ڕۆژی حه‌وته‌مدا پشوویدا؟ چونكه‌ كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد. به‌ به‌دیهێنانی گه‌ردوون له‌ شه‌ش ڕۆژدا و پشوودان له‌ ڕۆژی حه‌وته‌مدا، یه‌زدان شێوازی هه‌فته‌ی داهێنا – حه‌وت ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، شه‌ش ڕۆژ كاركردن و ڕۆژێك بۆ پشوو.
په‌روه‌ردگار وه‌ك باوكێكی دانا و دڵسۆز چاودێری ئاده‌م و حه‌وای ده‌كرد. هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌ باخچه‌كه‌دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن. ئه‌مانیش زۆر دڵخۆش و ئاسووده‌ بوون له‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ودا.

پیاوه‌كه‌ و ژنه‌كه‌ی هه‌ردووكیان ڕووت بوون، شه‌رمیشیان نه‌ده‌كرد. (په‌یدابوون ٢: ٢٥)

بیر له‌و وێنه‌یه‌ بكه‌وه‌، ژن و مێردێكی پاك و پیرۆز له‌ جیهانێكی دڵڕفێن و بێ كه‌موكورتیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتوڵیان له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ره‌ نموونه‌ییه‌كه‌یاندا هه‌یه‌. شته‌كان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوون.
چ شتێكی چه‌وت ڕوویدا؟



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

هەروەك ئادەم، خودا حەواشی لەسەر شێوەی خۆی بەدیهێنا. مانای ئەمە چییە؟