كاهین و مامۆستایانی جوله‌كه دڵگران بوون له‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه گوێیان له مه‌سیح ده‌گرت. ده‌یانویست خه‌ڵكه‌كه گوێ له ئه‌وان بگرن له‌بری گوێگرتن له مه‌سیح!
ڕۆژێكیان كاهینه‌كانی جوله‌كه پاسه‌وانانی په‌رستگایان نارد تاكو مه‌سیح ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه. كاهینه‌كان پرسیاریان لێ‌كردن: «بۆچی ده‌ستگیرتان نه‌كرد؟»
خزمه‌تكاره‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: «هه‌رگیز كه‌س وه‌ك ئه‌مه قسه‌ی نه‌كردووه!» (یۆحه‌نا ٧: ٤٦)
ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش وه‌ك مه‌سیح نه‌دواون. پێغه‌مبه‌ران وه‌ك مۆم ڕووناكییان به جیهانی تاریك به‌خشیوه، به‌ڵام مه‌سیح خۆری ڕاستودروستییه، (مه‌لاخی ٤: ٢). كێ پێویستی به مۆمه كاتێك خۆر له هه‌ڵهاتندایه؟
عیسا ده‌فه‌رموێت،
«منم ڕووناكی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت هه‌رگیز به تاریكی‌دا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێت.»
(یۆحه‌نا ٨: ١٢)
مه‌سیح ئه‌و وشه‌یه بوو كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردووندا فه‌رمووی: (با ڕووناكی ببێت.) مه‌سیح تاكه سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ گیان و ڕۆح.
كاتی ئه‌وه نزیكببۆوه كه عیسا كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات، بۆیه سێ له قوتابییه‌كانی، په‌ترۆس و یاقوب و یۆحه‌نای برده سه‌ر چیایه‌كی به‌رز.
له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ك ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه و جله‌كانی وه‌ك ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان. له‌ناكاو مو‌سا و ئه‌لیاسیان بۆ ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ عیسادا كه‌وتنه گفتوگۆ…، هه‌ورێكی ڕۆشن باڵی به‌سه‌ریاندا كێشا و ده‌نگێك له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی:
«ئه‌مه كوڕی خۆشه‌ویستمه، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!»
كاتێك قوتابییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. به‌ڵام عیسا هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: «هه‌ستن، مه‌ترسن!» ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی و له عیسا زیاتر كه‌سیان نه‌بینی.
(مه‌تا ١٧: ٢-٣، ٥-٨)
ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژە ڕوویدا قوتابییه‌كان به چاوی خۆیان بینییان و هه‌رگیز له‌بیریان نه‌چۆوه. پاشان، په‌ترۆس نووسی: «شایه‌تحاڵی پایه‌به‌رزییه‌تی ئه‌و بووین!» (دووه‌م نامه‌ی په‌ترۆس ١: ١٦)، هه‌روه‌ها یۆحه‌نا ئه‌مه‌ی نووسی: «شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ك شكۆی تاقانه‌یه‌ك له باوكه‌وه، پڕ له نیعمه‌ت و ڕاستی.» (یۆحه‌نا ١: ١٤)
به‌ڵام، ده‌بووایه شكۆمه‌ندی كوڕەكه له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤانه‌یدا به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه.
كاتی ئه‌وه هاتبوو پاشاكه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ته‌واو بكات.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
پێغەمبەران مەسیحیان بە ”خۆری ڕاستودروستی“ ناودەبرد. عیسا بە خۆی دەگوت: ”ڕووناكی جیهان“ عیسای مەسیح جیاوازی چییە لەگەڵ پێغەمبەرانی پێش خۆی؟