پەردەی شەست و یەكەم: پاشەکە لە خاچ ده‌درێت‌

KoG 61-ROCKintl.orgله‌خاچدان خراپترین شێوازی كوشتنه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا مرۆڤ په‌یڕەوی كردبێت. بۆ زیاتر ڕیسواكردنی كه‌سه‌كه‌، سه‌ربازانی ڕۆم به‌ر له‌ داكوتانی بزماره‌كان له‌ ده‌ست و قاچی كه‌سه‌كه‌ جله‌كانی به‌ری قوربانییه‌كه‌یان داده‌كه‌ند.
كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ كاسه‌سه‌ر ناوده‌بردرا، له‌وێ له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كان له‌ خاچیان دا، یه‌كێك له‌لای ڕاستی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌لای چه‌پی. عیساش فه‌رمووی: «باوكه‌، لێیان خۆشبه‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن.»
ئینجا به‌ تیروپشك كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد. خه‌ڵكه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون سه‌یریان ده‌كرد، ڕابه‌ره‌كان گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و ده‌یانگوت: «خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ مه‌سیحی خودایه‌، هه‌ڵبژێردراوی خودایه‌، با خۆی ڕزگار بكات!» (لۆقا ٢٣ :٣٣-٣٥)
ئه‌گه‌ر عیسا خۆی ڕزگار بكردبایه‌ ئه‌وجا نه‌یده‌توانی ئێمه‌ ڕزگار بكات. خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانده‌زانی به‌ له‌خاچدانی عیسا ئه‌م پێشبینییه‌ی پێغه‌مبه‌ر داود دێته‌دی:
«ده‌ست و پێیان كون كردووم. ئه‌مانه‌ ته‌ماشام ده‌كه‌ن و سه‌رنجیان له‌سه‌رمه‌. جلوبه‌رگه‌كه‌م له‌نێو خۆیان به‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشك له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن گاڵته‌م پێ ده‌كه‌ن، توانجم لێ ده‌گرن و به‌ بزه‌وه‌ سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: «با یه‌زدان ڕزگاری بكات. با فریای بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر یه‌زدان پێی دڵخۆشه‌؟»» (زەبوورەکان ٢٢: ١٦-١٨، ٧-٨)
پلانی یه‌زدان بۆ ڕزگاری مرۆڤه‌كان به‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌ هاته‌دی.
له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و چیایه‌ی11 ئیبراهیمی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «خودا بۆ خۆی به‌رخێك دابین ده‌كات.» (په‌یدابوون٢٢: ٨ ،١٤)، یه‌زدان به‌رخی خۆی كرده‌ قوربانی – عیسای مه‌سیح.
ئایا له‌ بیرته‌ چۆن به‌رانه‌ بێتاوانه‌كه‌ خرایه‌ سه‌ر قوربانگا و كرایه‌ قوربانی وه‌ك كه‌فاره‌ت له‌بری گوناهی كوڕەكه‌ی ئیبراهیم؟ ئێستاش كوڕی بێتاوانی خودا ده‌كرێته‌ قوربانی له‌سه‌ر خاچ وه‌ك كه‌فاره‌ت بۆ لێخۆشبوونی گوناهی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌م. یه‌زدان كوڕەكه‌ی ئیبراهیمی پاراست، به‌ڵام «ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ كوڕەكه‌ی خۆیه‌وه‌ نه‌گرت، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان پێشكه‌شی كرد.» (ڕۆما ٨: ٣٢).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ئه‌وه‌نده‌ جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت كوڕە‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت. (یۆحه‌نا ٣: ١٦)
ده‌زانن به‌ شتی له‌ناوچووی وه‌ك زێڕ و زیو نه‌كڕاونه‌ته‌وه‌، له‌و ژیانه‌ پووچه‌ی له‌ باوباپیرانه‌وه‌ بۆتان مابووه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ك له‌ به‌رخێكی بێ له‌كه‌ و كه‌موكوڕی. (یه‌كه‌م نامه‌ی په‌ترۆس ١: ١٨-١٩)
بزانه‌، تۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌نرخی له‌لای خودا.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

عیسا چۆن پێشبینییەكانی ئیرباهیمی هێنایەدی؟ تۆ لەلای خودا چەنده بەنرخی؟