ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئاده‌م به‌سه‌ر شه‌یتاندا له‌ده‌ستی دا، جارێكی دیكه عیسا گه‌ڕاندییه‌وه. ئه‌وه‌ش به زاڵبوون به‌سه‌ر ڕۆحه پیسه‌كان، زریان و شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا، نه‌خۆشی و برسیێتی، گوناه و مردن – مه‌سیح نیشانی دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ڕەهای هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی پێشه‌وایانی ئايینی جوله‌كه و سه‌ربازه‌كان ده‌ستگیریان كرد و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا و له‌خاچیان دا، مه‌سیح ڕێگه‌ی پێدان ئه‌و كاره بكه‌ن.
بۆیه به‌ر له‌وه‌ی عیسا به‌رزبێته‌وه بۆ لای باوك، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو:
«هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكم له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی دراوه‌تێ. كه‌واته بڕۆن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه قوتابی، به ناوی باوك و كوڕ و ڕۆحی پیرۆز له ئاویان هه‌ڵبكێشن21، فێریان بكه‌ن با كار بكه‌ن به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم، هه‌تا كۆتایی زه‌مان.»
(مه‌تا ٢٨: ١٨-٢٠)
هه‌روه‌ها عیسا به شوێنكه‌وتووانی فه‌رموو،
«من ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبوێ. وه‌ك خۆشم‌ویستن، ئێوه‌ش به‌و جۆره یه‌كتریتان خۆشبوێ. 35 به‌مه هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن كه قوتابی منن، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیتان بۆ یه‌كتری هه‌بێت.» (یۆحه‌نا ١٣: ٣٤-٣٥)
چل ڕۆژ پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له مردن، عیسا قوتابییه‌كانی له چیای زه‌یتوون له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم كۆكرده‌وه. قوتابییه‌كان ده‌یانویست بزانن عیسا كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه:
«بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوك به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێك ڕۆحی پیرۆزتان22 دێته سه‌ر، هێز وه‌رده‌گرن و بۆ من ده‌بنه شایه‌ت، له ئۆرشه‌لیم و هه‌موو یه‌هودیا و سامیره، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی.»
ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزكرایه‌وه، هه‌ورێك له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه. كاتێك ئه‌و ده‌ڕۆیشت، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، ئه‌وه بوو دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون. پێیان گوتن:
«جه‌لیلییه‌كان، بۆچی ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م عیسایه، كه له‌نێوتاندا بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه.»
ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌گوترا زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه ئۆرشه‌لیم. (كرداری نێردراوان ١: ٧-١٢)
له شانشینه‌كه‌ی خودا كاتی ئه‌وه هاتبوو، پاشاكه، «تاجی شكۆ و ڕێز بخرێته سه‌ری.» (زه‌بووره‌كان ٨: ٥ ، عیبرانییه‌كان ٢: ٩)