پەردەی پەنجایەم: زاڵبوون بەسەر گوناهدا

KoG 50-ROCKintl.orgڕۆژێك چوار كه‌س پیاوێكی ئیفلیجیان له‌ناو به‌تانییه‌كدا بۆ ئه‌و ماڵه‌ هێنا كه‌ مه‌سیحی لێ بوو.
پیاوه‌كان هه‌وڵیان دا به‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا بچنه‌ ژووره‌وه‌ تاكو مه‌سیح ببینن، به‌ڵام نه‌یانتوانی. سه‌ره‌نجام چوونه‌ سه‌ربانی ژووره‌كه‌ و كونێكیان تێكرد و له‌وێوه‌ پیاوه‌كه‌یان بۆ ناو ئه‌و ژووره‌ شۆڕكرده‌وه‌ كه‌ عیسای لێ بوو.
كاتێك عیسا باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: «كوڕم، گوناهه‌كانت به‌خشران.»
(مه‌رقۆس ٢: ٥)
عیسا ده‌یزانی پێداویستی سه‌ره‌كی پیاوه‌ ئیفلیجه‌كه‌ چاكبوونه‌وه‌ی قاچه‌كانی نییه‌، به‌ڵكو لێخۆشبوونی گوناهه‌كانییه‌تی.
هه‌ندێك مامۆستایانی ته‌ورات له‌وێ دانیشتبوون، له‌ دڵی خۆیاندا بیریان ده‌كرده‌وه‌: «بۆچی ئه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دوێت؟ كفر ده‌كات! بێجگه‌ له‌ خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟»
ده‌ستبه‌جێ عیسا له‌ ناخی خۆیدا زانی له‌ دڵی خۆیاندا به‌و جۆره‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، پێی فه‌رموون: «بۆچی له‌ دڵتاندا بیر له‌م شتانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟ كامیان ئاسانتره‌، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ بڵێی: “گوناهه‌كانت به‌خشران،” یان بڵێی: “هه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌ و بڕۆ”؟ به‌ڵام تاكو بزانن، كوڕی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ گوناه ببه‌خشێت،…»
ئینجا به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: «پێت ده‌ڵێم: هه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌ و بڕۆره‌وه‌ ماڵه‌وه‌.»
ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا و نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌به‌رچاوی هه‌موویان چووه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌موو سه‌رسام بوون و ستایشی خودایان كرد، گوتیان: «هه‌رگیز شتی وامان نه‌بینیوه‌!» (مه‌رقۆس ٢: ٦-١٢)
پیاوانی ئايینی جوله‌كه‌ له‌ دینداری و خۆبه‌زلزانینیاندا چاوه‌كانیان كوێر ببوو. له‌ دڵی خۆیاندا گوتیان: مه‌سیح كفر ده‌كات! كفر به‌ خودا ده‌كات، چونكه‌ ده‌ڵێت له‌ گوناه خۆش ده‌بێت، ته‌نها خودا ده‌توانێت له‌ گوناه خۆش ببێت!
ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یان ڕاستبوو، ته‌نها خودا ده‌توانێت له‌ گوناه خۆشبێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی مه‌سیح هه‌ڵه‌ بوو.
به‌ بڕوای تۆ مه‌سیح كێیه‌؟ مانای ناوی «مه‌سیح»ت له‌بیره‌؟ واته‌ یه‌زدان ڕزگار ده‌كات.
له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین كه‌ مه‌سیح خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌:
«چونكه‌ خۆمان بیستمان و ده‌زانین كه‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕاستی ڕزگاركه‌ری جیهانه‌!» (یۆحه‌نا ٤: ٤٢)



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی پێشەوایانی ئايینی جولەكە عیسایان بە کفر تۆمەتباركرد؟