پەیامی چیرۆکەکە – ٣

هەواڵە خۆشەکە

بەزەیی و دادپەروەری خودا نموونەییه. دادپەروەری واتە جێبەجێكردنی سزای تەواوی ئەو گوناهانەی
كە من ئەنجامم داون. بەزەیی واته ئەو سزایە بەسەرمدا جێبەجێ ناكرێت.
ئایا چۆن خودا سزای گوناهەكامنان بدات بەبێ سزادانی ئێمە؟
دەتوانی وەڵامەكه له عیسای مەسیحدا بدۆزیتەوه كە بۆ ڕزگاركردمنان هات.

لە سەردەمی پەیامنی كۆندا، بەر لە هاتنی عیسا، یەزدان یاسای پێشكەشكردنی قوربانی بۆ گوناه دەستنیشان كرد تاكو گوناهباران لە سزای گوناه و مردن ڕزگار بكات. یەزدان خوێنی ئاژەڵی بێتاوانی قبوڵ دەكرد وەک باج بۆ گوناهەكانیان. بەم شێوەیە سزای گوناهی دەدا بەبێ سزادانی گوناهبارەكان.

بەاڵم ئایا بەرخ و مرۆڤ یەک نرخیان هەیه؟ ئایا ئەمه دادپەروەرییه؟ بێ گومان نەخێر. خوێنی ئاژەڵ تەنها بۆ پیشاندانی وێنەی ئەو دادپەروەرییە ڕاستەقینەیه.
ئایا چ جۆرە خوێنێك دەتوانێ باجی گوناهی جیهان بدات؟ تەنها خوێنی مرۆڤێكی بێ كەموكوڕی و بێ پایان. ئەو وشەیەی گەردوونی بەدیەێنا، خۆی بووە ئەو مرۆڤە.

له سەرەتادا، وشەكە هەبوو… وشەكەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوامناندا نیشتەجێ بوو. شكۆی ئەومان بینی، وەك شكۆی تاقانەیەك لە باوكەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.

(یۆحەنا ١: ١، ١٤)

خوێنی بەرخەكانی قوربانی تەنها توانای داپۆشینی گوناهیان هەبوو.
بەڵام عیسا بەرخی خودایە، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!
(یۆحەنا ١: ٢٩)

هابیلت لەبیره؟ چۆن یەزدان گوناهەكانی هابیلی خسته سەر شانی بەرخەكه. بەرخەكه هەڵگرێكی كاتی گوناهەكانی هابیل بوو. بەڵام عیسا هەڵگری هەمیشەیی گوناهەكامنانە. یەزدان هەموو گوناهەكانی ئێمەی خستە ئەستۆی عیسای مەسیح.

ئەو بەرخەی سەربڕدرا و لەسەر قوربانگا سوتێنرا بۆ سڕینەوەی
گوناهەكانی هابیل پێشبینی بوو بۆ ڕژانی خوێنی عیسا لەپێناوی
گوناهەكانی ئێمەی مرۆڤ. هەر بۆیه، عیسا بەرلەوەی لەسەر خاچ
مبرێت هاواری سەركەوتنی كرد و فەرمووی: «تەواو بوو!»

(یۆحەنا ١٩: ٣٠)

دادپەروەری بەدیهات. بەزەیی خوداش بۆ هەموو كەس هەیه.

بەهۆی ئەم مزگێنییەوه ئێوە ڕزگارتان دەبێت، ئەگەر دەستتان بەو پەیامەوه گرت كە پێم ڕاگەیاندن…
كە مەسیح لە پێناوی گوناهەكامنان مرد بەگوێرەی نوورساوە پیرۆزەكان، ئەو نێژرا و له ڕۆژی سێیەم هەستایەوه بەگوێرەی نوورساوە پیرۆزەكان،…

(یەكەم كۆرنسۆس ١٥: ٢-٤)

تەماشای ئیرباهیم و كوڕەكەی بكە. بۆچی یەزدان هەردووكیانی نارده چیایەكی تایبەت بۆ ئەوەی
قوربانییەكەی لێ بكەن؟

یەدان ئەو شوێنەی دەستنیشان كرد، چونكه له داهاتوودا لەو جێگەیه كوڕەكەی خۆی لەپێناو گوناهەكانی جیهان دەكاته قوربانی.


بۆچی ئیرباهیم ناوی چیاكەی نا ”یەزدان دابینی دەكات“؟ چونكە لەسەر ئەو چیایە بوو كە یەزدان كۆتا قوربانی دابینكرد.

یەزدان لەبری كوڕەكەی ئیرباهیم چی دابینكرد؟ بەرانێك. ئایا یەزدان بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی لە ڕۆژی لێپرسینەوه چ نرخێكی پێشكەش كرد؟ عیسا- بەرخی خودا.

ئایا لە مردن و لێپرسینەوەی خودایی دەترسی؟ پێویست ناكات برتسی ئەگەر باوەڕت بە عیسا هەبێت وەك ڕزگاركەر، چونكە ئەو باجی هەموو گوناهەكانی تۆی دا بە ڕژانی خوێنی و هەستانهوەكەی لەنێو مردووان.

ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ ئادەم و حەوا. ئەوان هەوڵیان دا بە گەاڵی هەنجیر شەرم و گوناهەكەیان داپۆشن و خۆیان لە خودا بشارنەوە. خودا بە دادپەروەری و بەزهیی خۆی گوناەهكەیانی ئاشكرا كرد و بە پێستی ئەو ئاژەڵەی كردییە قوربانی جەستەیانی پێ داپۆشی. ڕژانی خوێنی ئەو ئاژەڵە هێامیەك بوو كە داپۆشینی گوناه پێویستی بە قوربانییە، هەروهەا پێستی ئاژەڵەكەش هێام بوو بۆ داپۆشینی شەرمەكەیان.
هەموومان بەشدارین لەو شەرم و گوناهەی كە باوباپیرامنان كردیان. هەموومان لە شكۆمەندی خودا كەوتین و شایەنی ژیانی هەتاهەتایی لەگەڵ خودادا نەبووین. هەواڵه دڵخۆشكەرەكه ئەوەیه عیسای مەسیح لەسەر خاچ هەموو شەرم و گوناهەكانی ئێمەی خستە ئەستۆی خۆی. لەو چەند كاتژمێرەی دونیا بە تەواوی تاریكبوو لەكاتی لە خاچدانی، ئەو ئازار و ئەزموونە تاڵەی كە شایەنی ئێمەی گوناهبار بوو، عیسای مەسیح بینی و چەشتی. ئینجا مرد. بەڵام لەبەر ئەوەی خۆی هیچ گوناهی نەبوو، بۆیە گۆڕ نەیتوانی لەخۆی بگرێت.

بەهۆی مردن و زیندووبوونەوەی عیسا، خودا ئەمڕۆ پاكبوونەوه و پۆشاكت پێشكەش دەكات بۆ ئاڵوگۆڕكردنی گوناهەكانت بە چاكەی خودا.


هەموو وەك شتی گاڵومان لێ هات، هەموو كاری ڕاستودروستیامن وەك پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو. هەموو وەك گەاڵ سیس بووین، تاوانەكامنان وەك با هەڵامندەگرێت.

(ئیشایا ٦٤: ٤)

بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان، گیانم بە خودای خۆم شادەان دەبێت، چونكە بەرگی ڕزگاری لەبەركردم، كەوای ڕاستودروستی.
بهسهر شامندا دا،…

(ئیشایا ٦١: ١٠)

ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە كردییە گوناه،
تاكو بە یەكبوون لەگەڵ ئەو ببین بە ڕاستودروستی خودا.

(دووەم كۆرنسۆس ٥: ٢١)

ئایا دەتەوێت بە كار و كۆششە ئايینییەكانی خۆت یان بە پۆشاكی پاك و پیرۆزی مەسیحەوه له ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەبەردەم خودا بوەستی؟