پەردەی بیست و یەكەم: پەرستن لەلایەن گوناهبارا‌نەوە

KoG 21-ROCKintl.orgئاده‌م و حه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵیان بوو، به‌ڵام كتێبی پیرۆز ته‌نها باس له‌ دوو كوڕی یه‌كه‌میان ده‌كات.
هابیل بووه‌ شوانی مێگه‌ل و قایینیش جوتیار بوو. (په‌یدابوون ٤: ٢)
قایین و هابیل هه‌ردووكیان ئیشكه‌ری زۆر باش بوون. هه‌ردووكیان خودایان ده‌ناسی.
هه‌ردووكیان ده‌یانویست خودا په‌رستشه‌كانیان قبوڵ بكات. هه‌ردووكیان هه‌مان كێشه‌ی گوناهیان هه‌بوو.
نه‌ك ته‌نها به‌ گوناهبار له‌ دایك بوون، به‌ڵكو وه‌ك گوناهبار ده‌ژیان. قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یان ڕەنگدانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و بێگه‌ردییه‌كه‌ی سروشتی خودا نه‌بوو. له‌ په‌ڕتووكه‌ پیرۆزه‌كه‌یدا، پاشای گه‌ردوون ئه‌م كارانه‌ به‌ گوناه ناوده‌بات.
هه‌موو گوناهیان كرد و ‏له‌ شكۆی خودا كه‌وتن. (ڕۆما ٣: ٢٣)
ئایا ڕێگه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ خودا له‌ گوناهی قایین و هابیل خۆش ببێت و به‌ چاكه‌كار ناوزه‌ندیان بكات له‌ پێش چاوی خۆی؟ به‌ڵێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ نرخێكی زۆری پێویست بوو.
لـێ‌ خۆشبوونی گوناهیش بێ‌ ‏خوێن‏ ڕشتن ‏نابێ‌. (عیبرانییه‌كان ٩: ٢٢)
ئه‌و یاسا گه‌ردوونییه‌ی كه‌ ناتوانرێت بشكێنرێ و به‌ (یاسای گوناه و مردن) ناوده‌برێت، پێویسته‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت. سزای گوناه مردنه‌. لێخۆشبوونی گوناه پێویستی به‌ نرخی مردنه‌. له‌ كاتێكدا گوناهبار شایه‌نی مردنه‌، به‌ڵام خودا خوێنی ئاژەڵێكی دیاریكراوی وه‌ك مه‌ڕ قبوڵ ده‌كات له‌بری گوناه.
مه‌ڕی قوربانی نابێت نه‌خۆش و لاواز بێت. پێویسته‌ ته‌ندروست و پاك و بێ كه‌موكوڕی بێت.
مه‌ڕەكه‌ سه‌رده‌بڕدرێت و ده‌سوتێندرێت. مه‌ڕەكه‌ له‌بری گوناهه‌كانی مرۆڤه‌كه‌ ده‌مرێت.
ڕۆژێكیان هه‌ردوو براكه‌ قوربانییان پێشكه‌شی خودا كرد، به‌ڵام له‌لای خودا ته‌نها یه‌كێكیان قوربانییه‌كه‌ی ڕاست بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك قایین هه‌ندێك به‌روبوومی زه‌وی پێشكه‌ش به‌ یه‌زدان كرد. هه‌روه‌ها هابیل له‌ چه‌وری باشترین نۆبه‌ره‌ی مێگه‌له‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد. (په‌یدابوون ٤: ٣-٤)
ئایا خودا كام قوربانی قبوڵ ده‌كات؟.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

خودا چ جۆرە بەرخێك قبوڵ دەكات بۆ ئەوەی لەبری گوناهبار مبرێ؟