ئه‌و شته‌ی به‌لای پاشاكه‌وه زۆر به‌هادار بوو شه‌یتان دزی، به‌ڵام پاشا پلانێكی نهێنی و مه‌زنی هه‌بوو بۆ كڕینه‌وه‌ی ئه‌م شته به‌هاداره. ئه‌و باجه‌ی پاشا ئاماده‌یكردبوو بۆ دووباره كڕینه‌وه‌ی ئه‌م شته به‌هاداره له ده‌ره‌وه‌ی بیری مرۆڤه، نه جیهانی ڕۆحه پیسه‌كان و نه مرۆڤایه‌تی ناتوانێت له‌م پلانه‌ی خودا بگات، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی جێبه‌جیێ ده‌كات.
ئه‌و ڕۆژەی شه‌یتان مرۆڤایه‌تی جڵه‌وگیر كرد، یه‌زدانی خودا به ماره‌كه‌ی فه‌رموو:
«له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ت كرد، تۆ نه‌فره‌ت لێ كراویت زیاتر له هه‌موو ئاژەڵێكی ماڵی و ئاژەڵێكی كێوی. هه‌موو ته‌مه‌نیشت له‌سه‌ر سكت ده‌خشێیت و خۆڵ ده‌خۆیت.» (په‌یدابوون ٣: ١٤)
له سه‌ره‌تاوه كاتێك خودا ماری به‌دیهێنا قاچی هه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماره‌كه بواری به شه‌یتان دا به‌كاریبهێنێ بۆ ئاراسته‌كردنی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و گوناه، خودا نه‌فره‌تی لێ‌كرد و فه‌رمووی: “هه‌موو ته‌مه‌نیشت له‌سه‌ر سكت ده‌خشێیت.” (ئایا ده‌زانن ماره‌كانی جۆری پایسن و بۆوا ئاسه‌واری چوكڵه‌ی بچووك له شێوه‌ی قاچ له ژێر سكیاندا هه‌یه، چونكه له سه‌ره‌تاوه قاچیان هه‌بووه.) به نزمكردنه‌وه‌ی مار بۆ یه‌كێك له خشۆكه‌كان، خودا ویستی نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته نیشانی مرۆڤایه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه له بیریان بێت كه له كاتی خۆیدا سه‌ری ماره دێرینه‌كه پان ده‌كرێته‌وه “ئه‌وه‌ی به ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌برێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات.” (ئاشكراكردن ١٢: ٩).
ئینجا خودا به‌و شه‌یتانه‌ی فه‌رموو كه ماره‌كه‌ی به‌كارهێنا،
«دوژمنایه‌تیش ده‌خه‌مه نێوان تۆ و ئافره‌ته‌كه، نێوان نه‌وه‌ی تۆ و نه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه. نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رت پان ده‌كاته‌وه و تۆش پاژنه‌ی پێی ده‌كوتیت.» (په‌یدابوون ٣: ١٥)
ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشبینی بوو له پێشبینییه‌كانی خودا بۆ ئاشكراكردنی پلانه‌كه‌ی، ئه‌و پلانه‌ی به هۆیه‌وه مرۆڤایه‌تی له ده‌ستی شه‌یتان و گوناه و مردن ڕزگاری ده‌بێت. خودا قۆناغ به قۆناغ ئه‌م پلانه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ئاشكرا ده‌كرد. بۆ به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی پلانه‌كه له شه‌یتان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، خودا هه‌موو پلانه‌كه‌ی به یه‌ك جار ئاشكرا نه‌كرد.
خودا به‌ڵێنیدا له نه‌وه‌ی ژن ڕزگاركه‌رێك بنێرێته سه‌ر زه‌وی.
ڕزگاركه‌ره‌كه دایكێكی مرۆڤی ده‌بێت، به‌ڵام باوكی مرۆڤی نابێت. ئه‌و ڕزگاركه‌ره به (مه‌سیح) ناوده‌بردرێت واته (هه‌ڵبژێردراو).
شه‌یتان پاژنه پێی مه‌سیح ده‌كوتێت، به‌ڵام مه‌سیح سه‌ری شه‌یتان پان ده‌كاته‌وه.
مانای ئه‌م شتانه چییه؟ دواتر، پاشا ئه‌م پلانه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ڕوون ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستا یه‌زدان تروسكاییه‌ك له هیوا به ئاده‌م و حه‌وا ده‌به‌خشێ.
له‌دوای چه‌ند هه‌زار ساڵێك، یه‌كێك له په‌یامبه‌رانی خودا ده‌نووسێت،
ئه‌و گه‌له‌ی به تاریكی‌دا ده‌ڕۆیشت، ڕووناكیه‌كی گه‌وره‌ی بینی… ئه‌وه‌تا پاكیزه‌یه‌ك سكی ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، ناوی لێ ده‌نێت ئیمانوێل – واته خودا له‌گه‌ڵمانه. (ئیشایا ٩: ١، ٧: ١٤)
پاشا بۆ كڕینه‌وه‌ی به‌دیهێنراوه به‌هاداره‌كه‌ی، باجێكی گه‌وره ده‌دات.
به‌ڵام نرخه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێ؟