پاش به‌دیهێنانی یه‌كه‌مین مرۆڤ له خۆڵ6 و به‌خشینی هه‌ناسه‌ی ژیان به‌به‌ریدا، یه‌زدان باخچه‌ی عه‌ده‌نی به‌دیهێنا. ئه‌م باخچه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێستا، له‌وانه‌یه باکووری كوردستانی ئێستا بێت. ڕووبارێك له عه‌دنه‌وه هه‌ڵده‌قووڵا و له‌به‌ری ده‌ڕۆیشت بۆ ئاودانی باخچه‌كه.
یه‌زدانی په‌روه‌ردگار هه‌موو ئه‌و جۆره دره‌ختانه‌ی كه‌وا له‌به‌رچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون له زه‌ویدا گه‌شه‌ی پێكرد. دره‌ختی ژیانیش له ناوه‌ڕاستی باخچه‌كه‌دا بوو، هه‌روه‌ها دره‌ختی زانینی چاكه‌و خراپه.
یه‌زدانی په‌روه‌ردگار پیاوه‌كه‌ی هێنا و له باخچه‌ی عه‌ده‌ن داینا، بۆ ئیشی جوتیاری و بایه‌خ پێدانی.
(په‌یدابوون ٢: ٩-١٥)
یه‌زدان پرسیاری له ئاده‌م نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا ئاده‌م ده‌یه‌وێ له باخچه‌ی عه‌ده‌ن بژی. یه‌زدان به‌دیهێنه‌ر و خاوه‌نی مرۆڤه، ده‌یزانێی چی بۆ مرۆڤ باشه.
باخچه‌كه‌ی ئاده‌م پڕبوو له شتی خۆشی بێ پایان – شتی خۆش بۆ بینین و بۆن کردن و تام کردن. – له جۆگه و كانی سازگار، ده‌نگی باڵنده، گوڵی بۆنخۆش، ئاژەڵی جوان، میوه‌ی ئاودار، سه‌وزه‌واتی به‌سوود، دارستانی گه‌وره، تاشه به‌ردی ڕەنگاوڕەنگ و چه‌ندین جۆری مێروو. ئه‌مه جگه له ملیۆنان شتی دیكه كه هێشتا له باخچه‌كه‌دا ئاشكرا نه‌كرابوون.
خودا مرۆڤی ته‌نها بۆ خواردن و گه‌ڕان به‌دینه‌هێنا. خودا ئاده‌می به‌دیهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ری مرۆڤایه‌تی. خواستی خودا ئه‌وه بوو كه ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه له پاشایه‌تییه‌كه‌یدا فه‌رمانڕەوایه‌تی بكه‌ن. به‌ڵام ته‌نها متمانه به‌و كه‌سانه ده‌كرێت و كاری مه‌زنیان پێده‌سپێردرێت كه له كاره بچووكه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
خودا یه‌كه‌م كاری به ئاده‌م سپارد كه بریتی بوو له چاودێری كردنی باخچه‌كه.
باخچه‌كه شوێنێكی زۆر جوان و دڵڕفێن بوو. دڕك و داڵ و مێرووی زیانبه‌خشی تێدا نه‌بوو. ئاو و هه‌واكه‌ی پاك و خاوێن و زه‌ویه‌كه‌ی به پیت بوو، ئه‌گه‌رچی بارانی لێ نه‌ده‌باری، به‌ڵام له زه‌وییه‌وه ته‌مێك به‌رز ده‌بۆوه و زه‌وییه‌كه‌ی ئاوده‌دا.
خودا كارێكی دیكه‌ی به ئاده‌م سپارد: ناونانی گیانله‌به‌ران.
ئه‌و وێنه‌یه بهێنه پێش چاوت، یه‌زدان گیانله‌به‌ره‌كانی بۆ ئاده‌م هێنا تاوه‌كو ناویان بۆ بدۆزێته‌وه. جووتێك ئاژەڵی به‌هێز كه په‌له شۆڕبۆوه‌كانی و قاچه به‌هێزه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه، ئاده‌م لێیان ورد ده‌بێته‌وه و ده‌ست به پشتیاندا ده‌هێنێ، پاشان ناویان لێده‌نێت ئه‌سپ. باڵنده‌یه‌كی مه‌زن به جووته باڵی پان و ده‌نووكێكی قوولاپیه‌وه به‌ره‌و زه‌وی هێرش ده‌بات، ئاده‌م ئه‌م باڵنده‌یه ناو ده‌نێت هه‌ڵۆ. پاشان، ئاژەڵێكی دیكه‌ی دڕنده كه ڕەنگی پرته‌قاڵیه و خه‌تی ڕەش له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌تی. ئایا ئاده‌م ئه‌م ئاژەڵه‌ی به چی ناوبرد؟
پیاوه‌كه ناوی له هه‌موو ئاژەڵی ماڵی و باڵنده‌ی ئاسمان و ئاژەڵی كێوی نا. (په‌یدابوون ٢: ٢٠)
باخچه‌ی عه‌ده‌ن ئه‌و شوێنه بوو تاكو له‌وێوه مرۆڤ به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی بناسێت.
كاتی ئه‌وه هاتبوو ئاده‌م تاقی بكرێته‌وه.