بیر له‌و جوانییه بێ هاوتایه بكه‌وه، ڕەنگه‌كان، مۆسیقا و ئاهه‌نگگێڕان. به ملیۆنان فریشته له‌نێوان خۆیاندا ده‌ڵێن: “پاشا ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه! به‌ڵام شێوه‌ی جیاواز ده‌بێت. ئه‌وه‌ی مرۆڤی له‌سه‌ر وێنه‌ی خودا به‌دیهێناوه، بۆ هه‌تاهه‌تایه شێوه‌ی مرۆڤ وه‌رده‌گرێت!”
بێده‌نگی سه‌رتاپای ئاسمانه‌كان داده‌پۆشێ.
له‌پڕێكدا بێده‌نگییه‌كه به ده‌نگی كه‌ڕەنا ده‌شكێنرێت، ئینجا ڕاگه‌یاندنێكی گه‌وره په‌خشده‌كرێت:
ئه‌ی ده‌روازه‌كان، سه‌ر هه‌ڵبڕن!
ئه‌ی ده‌رگا دێرینه‌كان، به‌رزبنه‌وه،
هه‌تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته ژووره‌وه.
ئه‌م پاشایه‌ی شكۆمه‌ندی كێیه؟
یه‌زدانی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره، یه‌زدانی پاڵه‌وان له جه‌نگ.
ئه‌م پاشایه‌ی شكۆمه‌ندی كێیه؟
یه‌زدانی سوپاسالار پاشای شكۆمه‌ندییه. (زه‌بووره‌كان ٢٤: ٧-٨، ١٠)
له كاتی هاتنی به‌رخه‌كه‌دا، كوڕی خودا (عیسا)، ده‌رگاكان ده‌كرێنه‌وه و ده‌نگێكی وه‌ك هه‌وره تریشقه له ئاسمانه‌كاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه. به‌نێو ئاهه‌نگ و قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌دا به هێواشی به‌ره‌و ته‌ختی شاهانه‌ی باوك ده‌ڕوات. ئینجا داده‌نیشێت و ته‌ماشای مرۆڤایه‌تی كڕدراوه‌ی ئاده‌م ده‌كات.
ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێ كرا.
پاشان دانیشتوانی به‌هه‌شت سرودێكی نوێ بۆ پاشاكه‌یان ده‌ڵێن:
«تۆ شایسته‌ی … چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت خه‌ڵكت بۆ خودا كڕییه‌وه، له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.» (ئاشكراكردن ٥: ٩)
ئینجا فریشته‌كان له ده‌وری عه‌رشه‌كه ده‌وه‌ستن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌ڵێن:
«به‌رخه سه‌ربڕدراوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی … ڕێز و شكۆ و ستایشه!» (ئاشكراكردن ٥: ١٢)
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌وی، زۆرێك له نه‌وه‌كانی ئاده‌م هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی شه‌یتان و گوناه و مردندان. به‌ڵام ئازادبوون له گوناه و مردن بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌بێ جیاوازی هه‌یه. عیسای مه‌سیح به مردن و ناشتن و زیندووبوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی له شه‌یتان برده‌وه. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێده‌هێنن، عیسا ده‌فه‌رموێ:
«نیگه‌ران مه‌بن. پشت به خودا ببه‌ستن، پشت به منیش ببه‌ستن. ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه،… كه ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئاماده‌كردن، دێمه‌وه و ده‌تانبه‌مه لای خۆم، تاكو ئێوه‌ش له‌و شوێنه بن كه من لێی ده‌بم… منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوك له ڕێگه‌ی منه‌وه نه‌بێت.» (یۆحه‌نا ١٤: ١-٣، ٦)
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
پاشای شكۆمەندی كێیە؟ چۆن دەربارەی پاشای شكۆمەندی بیردەكەیتەوه؟