پەردەی هەفتایەم: پاشاکە دەگەڕێتەوه‌‌

KOG 70-ROCKintl.orgپاشای شكۆمه‌ندی له‌ناكاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌و كاته‌ی جیهان سه‌رقاڵی شتی بێ‌ مانا و په‌یڕەوكردنی ئايینی هه‌ڵه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ ساده‌ و ساكاری به‌ سواری جاشكێك یان گاڵته‌پێكردن و تاجی دڕكین له‌سه‌ركردن نایه‌ت.
پاشای زیندوو، به‌ بینین و نیگا پێشه‌كییه‌كی ئه‌و ڕۆژەی نیشانی یۆحه‌نای نێردراو داوه‌:
پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ئه‌سپێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناوده‌بردرا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت. چاوه‌كانی وه‌ك گڕی ئاگر وابوون و ژماره‌یه‌كی زۆر تاجی به‌ سه‌ره‌وه‌بوو،… ئه‌و ناوه‌ی پێی بانگ ده‌كرێ «وشه‌ی خودا»یه‌. له‌شكره‌كانی ئاسمان به‌ سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن و كه‌تانی ناسكی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو… ناوێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌وا و ڕانی نووسراوه‌: «پاشای پاشایان و گه‌وره‌ی گه‌وره‌یان. (ئاشكراكردن ١٩: ١١-١٤، ١٦)
له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشادا، ده‌نگێك وه‌ك هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێت:
«شانشینی جیهان بووه‌ شانشینی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، مه‌سیحیش بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ پاشایه‌تی ده‌كات.» (ئاشكراكردن ١١: ١٥)
دوژمنانی پاشا له‌به‌ر پێیدا ده‌توێنه‌وه‌. پاشا، شه‌یتان و هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی زنجیر ده‌كات، پاشان نیشانی جیهان و مرۆڤایه‌تی ده‌دات كه‌ حوكمكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌بێت چۆن بێت. ئه‌و ساتانه‌ باشترینی كاتژمێره‌كانی ته‌مه‌نی زه‌وی ده‌بێت.
«یه‌زدانیش ده‌بێته‌ پاشای هه‌موو زه‌وی. له‌و ڕۆژەدا ته‌نها یه‌زدان ده‌بێت و ته‌نها ناوی ئه‌ویش ده‌بێت. » (زه‌كه‌ریای پێغه‌مبه‌ر ١٤: ٩)
له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، مه‌سیح حوكم ده‌دات.
ته‌خته‌كه‌شی بڵێسه‌ی ئاگری بوو، چه‌رخه‌كانیشی ئاگری داگیرساو بوو. ڕووبارێكی ئاگرین تێده‌په‌ڕی، له‌به‌رده‌میه‌وه‌ ده‌ڕۆیشت. به‌ هه‌زاران هه‌زار خزمه‌تیان ده‌كرد و به‌ ده‌یان هه‌زار ده‌یان هه‌زار له‌به‌رده‌میدا ڕاوه‌ستابوون. ئینجا دادگا دانیشت و كتێبه‌كان كرانه‌وه‌. (دانیالی پێغه‌مبه‌ر ٧: ٩-١٠)
هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌یتانه‌ی گومڕای كردبوون فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرده‌كه (ئاشكراكردن ٢٠: ١٠). له‌ كۆتاییدا، سه‌ری ماره‌كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ پان ده‌بێته‌وه‌.
پەروەدگار بۆ دانیشوانی پاشایەتی ڕووناکی ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ دروست دەکات…. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیان دایه‌ و ده‌بێته‌ خودایان. ئه‌ویش هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌، ئیتر مردن نابێت، شیوه‌ن ‎و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه‌ شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون (ئاشکراکردن ٢١: ١،  ٣-٤).
له‌ كۆتاییدا، نوێژی هه‌موو شوێنكه‌وتووانی پاشا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ دێته‌دی:
«با پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، با خواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕە‌و بكرێت وه‌ك له‌ ئاسمان.» (مه‌تا ٦: ١٠)
ئایا ئه‌مه‌ نزای تۆیه‌؟ ئایا كڕنۆشت بردووه‌ بۆ پاشای شكۆمه‌ندی؟
ئایا ئه‌و پاشای تۆیه‌؟



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

كاتێك پاشا دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی، ئایا دەترسی یان دڵخۆش دەبیت؟ بۆچی؟