پەردەی پەنجا و حەوتەم: پاشەکە ڕووبەڕووی لێپرسنیەوە دەبێت

KoG 57-ROCKintl.orgله‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژەدا، عیسا خه‌ڵكانی ناو ئه‌و په‌رستگایه‌ی فێر ده‌كرد، كه‌ تێیدا كاتێك منداڵ بوو هه‌موو پیاوانی ئايینی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ پرسیاره‌ قووڵه‌كانی سه‌رسام كرد. پێشه‌وایانی ئايینی ناو ئه‌م په‌رستگایه‌ ئێستا هه‌ڵوێستێكی جیاوازیان هه‌یه‌:
«نامانه‌وێت ئه‌مه‌ پاشایه‌تیمان بكات.» (لۆقا ١٩: ١٤)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ پرسیار كرد له‌ عیسا، به‌ هیوای هاندانی خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ دژی.
چاودێری عیسایان كرد و سیخوڕیان نارد كه‌ خۆیان به‌ ڕاستودروست ده‌رده‌خست، تاكو به‌ قسه‌ی خۆی تووشی بكه‌ن و بیده‌نه‌ ده‌ست حوكم و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕە‌وا. پرسیاریان لێكرد: «مامۆستا، ده‌زانین له‌ قسه‌كردن و فێركرنتدا ڕاستی، لایه‌نگری كه‌سیش ناكه‌یت، به‌ڵكو ڕێگای خودا به‌ ڕاستی فێر ده‌كه‌یت. بۆ ئێمه‌ دروسته‌ سه‌رانه‌ بده‌ینه‌ قه‌یسه‌ر یان نا؟» (لۆقا ٢٠: ٢٠-٢٢)
ئایا وه‌ڵامی مه‌سیح چی بێت؟ ئه‌گه‌ر بڵێ‌، “به‌ڵێ‌، باج بده‌ن به‌ ئیمپراتۆر” ئه‌وا جوله‌كه‌كان عیسا به‌ ناپاك به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی جوله‌كه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێ‌، “باج به‌ ئیمپراتۆر مه‌ده‌ن.” ئه‌وا حاكمی ڕۆم ئه‌مه‌ ده‌بیستێت و مه‌سیح به‌ تاوانی ناپاكی ده‌ستگیر ده‌كات.
به‌ فێڵه‌كه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون: «دینارێكم نیشان بده‌ن. ئه‌م وێنه‌ و نووسینه‌ هی كێیه‌؟» گوتیان: «هی قه‌یسه‌ره‌.»
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: «هی قه‌یسه‌ر بده‌نه‌ قه‌یسه‌ر، هی خوداش بده‌نه‌ خودا.»
نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا به‌ قسه‌كه‌ی تووشی بكه‌ن، سه‌رسامیش بوون له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی و بێده‌نگ بوون. (لۆقا ٢٠: ٢٣-٢٦)
دیسانه‌وه‌ پێشه‌وایانی ئايینی جوله‌كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا مه‌سیح بخه‌نه‌ داوه‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو جار به‌ داناییه‌كی ته‌واوه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دانه‌وه‌.
له‌و ڕۆژەشه‌وه‌ ئیتر نه‌یانوێرا هیچی دیكه‌ی لـێ‌ بپرسن. (مه‌تا ٢٢: ٤٦)
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی عیسا، پیاوانی ئايینی ده‌ستیان به‌ پیلاندانان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كاهینی جوله‌كه‌ كرد تاكو مه‌سیح ده‌ستگیر بكه‌ن و له‌خاچی بده‌ن. چ شه‌رمه‌زارییه‌كه‌! كاری ئه‌م كاهینانه‌ پێشكه‌شكردنی قوربانییه‌ له‌ قوربانگای په‌رستگا، نه‌یانده‌زانی ئه‌و پیاوه‌ی پیلانی كوشتنی داده‌ڕێژن ئه‌و تاكه‌ كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ نێو ئه‌و قوربانییانه‌دا وێناكراوه‌.
پلانه‌ نهێنییه‌كه‌ی خودا خه‌ریكه‌ به‌دی دێت.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

بۆچی پیاوانی ئايینی جولەكە نەیاندەتوانی وا لە عیسا بكەن شتێكی هەڵه بڵێ؟