پەردەی چلەم: گه‌یشتن

KoG 40-ROCKintl.orgحه‌وت سه‌د ساڵ پێش هاتنی مه‌سیح، میخای پێغه‌مبه‌ر پێشبینی له‌دایكبوونی عیسا له‌ شاری (به‌یت‌له‌حم) ده‌كات كه‌ شاری دێرینی داودی پاشا بوو.
به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا بوو كه‌ یوسف و مریه‌م له‌ شاری ناسیره‌ ده‌ژیان، سێ‌ ڕۆژە ڕێ‌ له‌ شاری به‌یت‌له‌حمه‌وه‌ دووربوو. كه‌واته‌ ئه‌م پێشبینییه‌ی كتێبی پیرۆز چۆن دێته‌دی؟
هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌زداندا بوو.
كاتێك له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ نزیكبۆوه‌، قه‌یسه‌ری ئیمپراتۆری ڕۆم، یاسایه‌كی ده‌ركرد و تێیدا فه‌رمانیكرد به‌ هه‌موو خه‌ڵكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرێتییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی باوباپیریان تاكو له‌و شوێنانه‌ ناونووسبكرێن، به‌ مه‌به‌ستی دانی باج و سه‌رانه‌كانیان. یوسف و مریه‌می هاوسه‌ری ده‌ستیان به‌ گه‌شتكردن كرد له‌ شاری ناسیره‌وه‌ به‌ره‌و به‌یت‌له‌حم.
كاتێك له‌وێ‌ بوون، كاتی منداڵ بوونی هات. جا كوڕە نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو.
قۆنداغی كرد و له‌ ئاخوڕێكدا داینا، چونكه‌ هیچ ژوورێكیان بۆ نوستن ده‌ست نه‌كه‌وت. (لۆقا ٢: ٦-٧)
شاری به‌یت‌له‌حم زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، پڕبوو له‌ گه‌شتیاری ماندوو كه‌ هه‌موویان بۆ ناونووسین گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌. ئه‌و كوڕەی خودا به‌ڵێنی له‌دایكبوونی دابوو، له‌ ژنێك له‌دایك بوو. كتێبی پیرۆز زۆر به‌ وردی باسی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات:
جا كوڕە نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو. (لۆقا ٢: ٧)
له‌ دایكییه‌وه‌، كوڕێكی تازه‌ له‌دایكبووی مریه‌م بوو، به‌ڵام له‌ باوكیه‌وه‌ كوڕی هه‌تاهه‌تایی خودابوو. هه‌مان ئه‌و وشه‌یه‌ بوو ئه‌وه‌ی خودا گه‌ردوونی پێ به‌دیهێنا، هه‌مان ئه‌و ده‌نگه‌ بوو له‌ شێوه‌ی هه‌وره‌ تریشقه‌دا شاخی سینای داپۆشی، ئه‌م ده‌نگه‌ ئێستا له‌ گریانی نه‌رمی منداڵێكدا ده‌بیسترێت.
ئه‌ی ئه‌و له‌ كوێ‌ له‌دایكبوو؟
له‌ كۆشكی پاشایه‌ك یان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك؟ نه‌خێر ته‌نانه‌ت له‌ ژوورێكی ساده‌ و ساكاردا له‌دایكنه‌بوو. پاشای ئاسمان له‌ شوێنی له‌دایكبوونی كاریله‌یه‌كدا له‌دایكبوو – له‌ گه‌وه‌ڕێك.
هه‌موو ئه‌م شتانه‌ به‌شێك بوون له‌ پلانی خودا.
«نیعمه‌تی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.» (دووه‌م كۆرنسۆس ٨: ٩)
ئایا خودا نه‌یده‌توانی ئاهه‌نگێك ڕێكبخات بۆ ڕێزداركردنی له‌دایكبوونی كوڕەكه‌ی؟
به‌ڵێ‌، یه‌زدان ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی سازكرد.



 بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

كام چیڕۆكی لەدایكبوونی عیسات بەلاوه باشتره؟