پەردەی پەنجا و سێیەم: فێركەر

KoG 53-ROCKintl.org

عیسا وەك مامۆستا ئایینییەكان نەبوو تەنها بڵێ، «ئەمه بكەن و ئەمه مەكەن! شوێن ئەم شەریعەته بكەون! ئەمه رێگا ڕاستەكەیه! «

ته نها عیسا ده توانێ بڵێ،

»منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان.» (یۆحه نا ١٤: ٦)

عیسا لەگەڵ پێغەمبەرانیش جیاوازی هەیه، چونكه ئەوان قوربانییان بۆ لێخۆشبوونی گوناهەكانیان دەكرد و پێشبینی هاتنی مەسیحیان دەكرد. عیسا فەرمووی:

«وا بیر نەكەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نه هاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵكو هاتووم بۆ تەواوكردنیان.» (مەتا ٥: ١٧)

عیسا زۆر جار قوتابییەكانی فێردەكرد و دەیفەرموو، ئەوانەی سەر به پاشایەتی خودان دەبێت ژیان و كرداریان ڕەنگدانەوەی كه سایەتی و شكۆی پاشاكەیان بێت.

«بیستووتانه گوتراوه: ﴿نزیكەكەت خۆشبوێت،﴾ ” ڕقت له دوژمنت بێته وه.“ بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەكانتان خۆشبوێ، نوێژ بكەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە.» «كاتێك نوێژ دەكەن وەك دووڕووان مەبن، ئەوان حەز دەكەن به پێوە… نوێژ بكەن، تاكو بۆ خەڵك دیار بن… بەڵام تۆ كاتێك نوێژ دەكەیت، بڕۆ ژوورەكەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بكه بۆ باوكی نەبینراوت….

«بەڵام ئێوه بەم شێوەیه نوێژ بكەن و بڵێن: ” ئەی باوكمان له ئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەكەت بێ، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بكرێت وەك له ئاسمان. نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ…. “ »

«خەم مەخۆن بڵێن ” چی بخۆین؟“ یان ” چی بخۆینەوە؟“ یان ” چی بپۆشین؟“ چونكە بێباوەڕان هەوڵ بۆ هەموو ئەمانه دەدەن، باوكی ئاسمانیشتان دەزانێت پێویستیتان بە هەموو ئەوانه هەیه. بەڵكو یەكەم جار داوای پاشایەتییەكەی خودا و ڕاستودروستییەكەی بكەن، هەموو ئەمانەتان بۆ زیاد دەبێت.» «ئاگاداری پێغەمبەرانی درۆزن بن كە لە پێستی مەڕدا بۆ لاتان دێن، بەڵام له ناوەوە گورگی دڕندەن.» «هەر كەسێك گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی بكات، وەك پیاوێكی دانا وایه كە خانووەكەی لەسەر بەرد دروستكردبێت. باران باری و لافاو هەستا و ڕەشه با هەڵیكرد و لەو خانووەی دا، بەڵام نەڕووخا، چونكه لەسەر بەرد دروستكرابوو. هەر كەسێكیش گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی نەكات، وەك پیاوێكی گێل وایه خانووەكەی لەسەر لم دروستكردبێت. باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیكرد و لەو خانووەی دا و ڕووخا، ڕووخانەكەشی گەورە بوو

(مەتا ٥: ٤٣-٤٤، ٦: ٥-٦، ٦: ٩-١١، ٦: ٣١-٣٣، ٧: ١٥، ٧: ٢٤-٢٧)

كەس وەك ئەو مامۆستایە قسەی نەكرووه كه له ئاسمانەوه هاتووه



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

دووبارە ئەم پەردەیە بخوێنەوە، یەكێك لە فەرمایشتەكانی عیسا بڵێ كە تووشی سەرسوڕمانی كردوویت.