یه‌زدان ویستی ئیبراهیم و كوڕەكه‌ی وه‌ك نموونه‌یه‌ك به‌كار بهێنێ بۆ نیشاندانی پلانه پێشبینی كراوه‌كه‌ی به جیهان. ئه‌و پلانه‌ی به‌هۆیه‌وه ته‌واوی جیهان ڕزگاری ده‌بێت له نه‌فره‌تی گوناه و مردن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌زدان ویستی به‌و داواكارییه قورسه باوه‌ڕی ئیبراهیم تاقیبكاته‌وه، داواكارییه‌ك كه مه‌حاڵ بوو هیچ كه‌سێك لێی تێبگات، هه‌تا كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كه.
ئیبراهیم له قۆناغێكدا بوو باوه‌ڕ و متمانه‌ی ته‌واوی به خودا هه‌بوو. ئیبراهیم خودای به‌باشی ده‌ناسی. ده‌یزانی خودا چاك و دادپه‌روه‌ره. به‌ڵام ئایا ئیبراهیم له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا گوێڕایه‌ڵی خودا ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی خودا داوای ده‌كرد له هه‌ڵه ده‌چوو؟
چیڕۆكه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه، ڕاسته‌وخۆ له كتێبی پیرۆزه‌وه وه‌رگیراوه:
له‌دوای ماوه‌یه‌ك خودا ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه.
پێی فه‌رموو: (ئیبراهیم!)
ئه‌ویش گوتی: (ئه‌وه‌تام.)
ئینجا خودا فه‌رمووی: (كوڕەكه‌ت، تاقانه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی كه خۆشت ده‌وێت، ئیسحاق، بیبه و بڕۆ خاكی مۆریا. له‌وێ بیكه قوربانی سووتاندن، له‌سه‌ر یه‌كێك له كێوه‌كان كه خۆم پێت ده‌ڵێم.)
بۆ به‌یانی ئیبراهیم زوو له خه‌و هه‌ستا و گوێدرێژەكه‌ی كورتان كرد. له‌گه‌ڵ خۆیدا دووان له خزمه‌تكاره‌كانی و ئیسحاقی كوڕی برد، داریشی بڕی بۆ قوربانی سووتاندن. ئینجا هه‌ڵستا و به‌ره‌و ئه‌و شوێنه چوو كه خودا پێی فه‌رمووبوو.
له ڕۆژی سێیه‌م ئیبراهیم چاوی هه‌ڵبڕی و له دووره‌وه شوێنه‌كه‌ی به‌دی كرد. ئیتر ئیبراهیم به دوو خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت: “ئێوه لێره له‌گه‌ڵ گوێدرێژەكه دانیشن، من و كوڕەكه‌ش هه‌تا ئه‌وێ ده‌چین، كڕنۆش ده‌به‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.”
ئیبراهیم داری قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه سه‌ر پشتی ئیسحاقی كوڕی، خۆشی ئاگر و چه‌قۆكه‌ی هه‌ڵگرت، هه‌ردووكیان پێكه‌وه ڕۆیشتن.
ئینجا ئیسحاق به ئیبراهیمی باوكی گوت: (باوكه!)
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ها كوڕم؟)
ئیسحاق گوتی: (ئه‌وه‌تا ئاگره‌كه و داری سووتاندنه‌كه، ئه‌ی كوا به‌رخه‌كه كه بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه‌یه؟)
ئیبراهیم وه‌ڵامی دایه‌وه: (خودا بۆ خۆی به‌رخێك بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه دابین ده‌كات، كوڕم.)
ئیتر هه‌ردووكیان پێكه‌وه ڕۆیشتن. (په‌یدابوون ٢٢: ١-٨)