پەیامی چیرۆکەکە – ٢

هەواڵە ناخۆشەکە

هەروەك لە سەرەتای پەڕتووكی پیرۆز خوێندەانەوە، پاشای گەردوون مرۆڤی لەسەر شێوەی خۆی
بەدیەێنا. مرۆڤی بۆ شكۆمەندی خۆی بەدیهێنا. خودا خەڵكی بەدیهێنا تاكو ببنە هاوڕێ و هاواڵتی پیرۆز
لە پاشایەتی ڕووناكیەكەیدا. بەڵام بەرلەمه دەبێت تاقیكردنەوه هەبێت.


تاقیكردنەوەكەی یەزدان بۆ ئادەم بچووك بوو، بەڵام سزا و دەرئەنجامەكانی گەورە بوو. یەزدان بە
ئادەمی فەرموو ئازاد بە لە خواردنی بەری هەموو درەختەكانی ناو باخچەكە جگ لەیەك درەخت. ئایا
یەزدان بە ئادەمی فەرموو چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو فەرمانەی بشكێنێ؟

ئایا یەزدان بە ئادەمی فەرموو ئەگەر فەرمانەكەی بشكێنێ ئەوا دەبێت دەستبكات بە نوێژكردن، ڕۆژوگرتن و كاری چاكە تاكو كرێی گوناهەكەی بدات؟ نەخێر! یەزدان فەرمووی: «چونكە لەو ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان دەمریت.»

(پەیدابوون ٢: ١٧)

ئێمە دەزانین چی ڕوویدا. مرۆڤ بڕیاری دا فەرمانی پاشا بەدیهێنەرەكەی بشكێنێ. ئادەم و حەوا گوناهیان كرد. بەڵام ئایا هەر ئەو ڕۆژە یەكسەر مردن؟ نەخێر. كەواته خودا مەبەستی چی بوو كاتێك فەرمووی: «چونكە لەو ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان دەمریت.»؟

بەپێی پهڕتووكی پیرۆز، مانای مردن چییه؟

تەماشای وێنەكە بكە. لقی درەختەكە چی لێهات؟ پاش ئەوەی لە درەختەكە جیابۆوە و شكا؟ ئایا لقەكە بە زیندوویی دەمێنێتەوە؟ یان دەمرێت؟
وا دەردەكەوێت لقەكە هێشتا زیندووە، بەڵام وردەوردە دەمرێت، چونكە لە سەرچاوەكەی ژیانی جیاكراوەتەوە.
مردن واتە جیابوونەوە. ئەمە هەواڵە ناخۆشەكەیە.
ئادەم و حەوا پەیوەندییەكەیان لەگەڵ خودا بچڕا كاتێك بڕیاریان دا بەدووی ڕێگەی خۆیان بكەون لەبری ڕێگەی خودا، وەك لقی درەختەكە. پەیوەندییەكەیان لەگەڵ خودا شكا. هەوڵیان دا خۆیان بشارنەوە. چیرت نەیاندەویست لەگەڵ یەزدان بن. ئادەم و حەوا له ڕووی ڕۆحیەوە مردن.

تاوانەكانتان بوون بە ناوبەند لە نێوان ئێوە و خوداتان، وە گوناهەكانتان وای كرد ڕووی خۆی لێتان بشارێتەوە و گوێتان لێ نەگرێت.

(ئیشایا ٥٩: ٢)

ئادەم و حەوا لە ڕووی جەستەییەوەش بەرەو پیربوون دەچوون. هەروەك چۆن گەاڵكانی سەر لقە شكاوەكە یەكسەر وشك نەبوون، بە هەمان شێوە جەستەی ئادەم و حەواش لەو ڕۆژەی كە گوناهیان كرد یەكسەر نەبۆوە خۆڵ. بەڵام پرۆسەی پیربوون دەستی پێكرد. مردن بووە دوژمنێك بە هیچ شێوەیەك نەیاندەتوانی لێی هەڵبێن.


بەڵام هەواڵە ناخۆشەكه خراپرت دەبێ، ئەگەر خودا ڕێگەیەك بۆ ڕزگاری مرۆڤەكان دابین نەكات ئەوا مرۆڤ داهاتوویەكی خراپی دەبێت، ئەویش
جیابوونەوەی هەتاهەتاییه له خودا له ئاگری تاههتایی، ئهوهی بۆ ئیبلیس و
فریشتهكانی ئاماده كراوه.
(مەتا ٢٥: ٤١)

هەندێك كەس گاڵتە بە بوونی دۆزەخ دەكەن- دۆزەخ دەریاچەیەكی ئاگرینە، ئەو ڕۆحانەی كە بە گوناه گاڵو بوون بۆ هەتاهەتایە تێیدا زیندانی دەكرێن و جیا دەكرێنەوە. ئایا داناییە گاڵتە بە شتێك بكەین كە لێی تێنەگەین؟ بیری مرۆڤ سنووردارە، لە مانای هەتاهەتایی تێناگات. خەڵكی گاڵتەیان بە نوح دەكرد كاتێك كەشتییەكەی دروستدەكرد و ئاگاداری دەكردنەوە لە تووڕەیی خودا، بەڵام كاتێك دەرگای كەشتییەكه
داخرا و لافاوەكە هات، لەو ڕاستییە تێگەیشنت كە گاڵتەیان پێدەكرد. بە هەمان شێوە، ئەو ساتەی خەڵكی دەچنه ئاگری دۆزەخەوە ئینجا تێدەگەن كە ڕاستی بووە.

ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شكۆی تواناكەی.

(دووەم سالۆنیكی ١: ٩)

پاشا ڕێگە نادات گوناه گەردوونەكەی بۆ هەتاهەتایه گاڵو بكات.


گوناه گەورەترین هێزی وێرانكارییە لەناو ئەم جیهانەدا. گوناه هۆكاری هەموو خراپەیەكه.

هەروەك نەخۆشییەكی درم، گوناهی ئادەم هەموو مرۆڤایەتی گرتەوە. هەروەك چۆن هەموو گەڵاكانی سەر لقە شكاوەكە مردن، بە هەمان شێوە مرۆڤایەتی كەوته ژێر كاریگەری گوناهەكەی ئادەمەوە. چونكە هەموومان بەشێكین لە لقەكەی ئادەم.

كاتێك ئادەم گوناهی كرد، گوناه هاتە ناو جیەانەوە.

لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێكەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵكی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان كرد.

(ڕۆما ٥: ١٢)

لە سەردەمی موسادا خەڵكی وەك خەڵكی ئەم سەردەمه هەمان بیرۆكەی هەڵەیان هەبوو. باوەڕیان وابوو ئەگەر كاره باشەكانیان زیاتر بێت لە كارە خراپەكانیان، ئەوا خودا له ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەزەییان پیشان دەدات.

بڵێسەدار لەسەر شاخی سینا دابەزی و دە ڕاسپاردەی بە خەڵكەكە دا بۆ گوێڕایەڵی كردن.
هەر كەسێك تەواوی دە ڕاسپاردەكەی بە تەواوی پەیڕەو نەكردبایە ئەوا تاوانبار بوو لەچاوی خودا و شایەنی مردن بوو.

دە ڕاسپاردەكە وەك ئاوێنەیەك وایە، كاتێك تەماشای دەكەی یارمەتیت دەدا پیسییەكانی سەر دەموچاوت ببینی. بەڵام ئاوێنەكە ناتوانێت پیسییەكانی سەر دەموچاوت پاك بكاتەوە. بە هەمان شێوە، دە ڕاسپاردەكە بۆ ئەوە نەبوو مرۆڤ پاك و پیرۆز بكات لەبەردەم خودا، بەڵكو بۆ ئەوەبوو پیشامنان بدات كە چەندە گوناهبارین لەبەردەم خودای پیرۆز. ئێمە شایەنی ئەوە نین لە پاشایەتییەكەیدا بژین. ئێمە گوناهبارێكی بێ دەسەاڵتین و پێویستامن بە ڕزگاركەرە.

لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان كرد و لە شكۆی خودا كەوتن.

(ڕۆما ٣: ٢٣)

ئێمەی مرۆڤ بەراورد ناكرێین بە پاك و پیرۆزی خودا. بەڵام هەواڵه خۆشەكە ئەوەیه یەك كەس لە
مێژوودا توانی بەراورد بكرێت بەو پاك و پیرۆزییە.
ئەو كەسەش ناوی عیسا بوو.