ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، كه یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته بوو، له ترسی ڕابه‌رانی جوله‌كه ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێ‌بوو ده‌رگاكانی داخرابوون، عیسا هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: «سڵاوتان لێ بێت!» كه ئه‌مه‌ی گوت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیان بینی دڵشاد بوون. (یۆحه‌نا ٢٠: ١٩-٢٠)
تۆماس كه یه‌كێكه له دوازده قوتابییه‌كه و به دیدمۆس ناسراوه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان نه‌بوو كاتێك عیسا هات. قوتابییه‌كانی دیكه پێیان گوت: «گه‌وره‌مان بینی!»
ئه‌ویش پێی گوتن: «ئه‌گه‌ر جێگای بزماره‌كان به ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی بزماره‌كانه‌وه، ده‌ست له كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م.»
له‌دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له ژووره‌وه بوون و تۆماسیش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، عیسا هات و له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: «سڵاوتان لێ بێت!»
ئینجا به تۆماسی گوت: «په‌نجه‌ت بێنه ئێره و ده‌ستم ببینه، ده‌ستت بێنه و له كه‌له‌كه‌می بده. بێباوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕ بهێنه.»
تۆماس وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌ی خاوه‌ن شكۆ و خودای من!»
عیسا پێی فه‌رموو: «چونكه منت بینی باوه‌ڕت كرد؟ خۆزگه ده‌خوازرێت به‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕیان هێنا.» (یۆحه‌نا ٢٠: ٢٤-٢٩)
به درێژایی چل ڕۆژی داهاتوو، عیسا ناوبه‌ناو خۆی بۆ شوێنكه‌وتووانی ده‌رده‌خست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن و پاشان له‌به‌رچاویان ون ده‌بوو. جه‌سته‌ی هه‌ستاوه‌ی مه‌سیح ده‌یتوانی له هه‌ر شوێنێكدا كه بیه‌وێ ئاماده‌بێت. ده‌یتوانی به خێراییه‌كی بێ ئه‌ندازه به‌ناو دیواردا بڕوات. هه‌رچه‌نده ئه‌و یه‌كه‌م مرۆڤه جه‌سته‌ی ئه‌م توانایه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام دوا كه‌سیش نابێت.
وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه كه له خۆڵ بوو، به هه‌مان شێوه وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین.
هه‌روه‌ك مردن به‌هۆی مرۆڤێكه‌وه بوو، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش به‌هۆی مرۆڤێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو به‌هۆی ئاده‌مه‌وه ده‌مرن، به هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان به مه‌سیح هه‌یه زیندوو ده‌كرێنه‌وه. (یه‌كه‌م كۆرنسۆس ١٥: ٤٩، ٢١-٢٢)
ئایا ده‌زانی تۆی مرۆڤ گوناهبارێكی بێ ده‌سه‌ڵاتی و هیچ ڕێگایه‌كت نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه له پاشایه‌تی خودا بژیت؟
ئایا باوه‌ڕت هه‌یه عیسا له بری تۆ له‌سه‌ر خاچ مرد، هه‌روه‌ها زیندوو بۆوه و هێزی مردنی تێك‌شكاند بۆ تۆ؟ ئه‌گه‌ر بڵێی به‌ڵێ، ئه‌وجا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: چیتر تۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گوناهه‌یه‌دا نیت كه له ئاده‌مه‌وه به میرات بۆ مرۆڤایه‌تی مایه‌وه. په‌روه‌ردگار وه‌ك مرۆڤێكی ڕاست و دروست له مه‌سیحدا ته‌ماشات ده‌كات. تۆش ڕۆژێك دێت وه‌ك عیسا گۆڕانكاری به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا دێت.
به‌ڵام به‌بێ شوێنی بزماره‌كان.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
كاتێك عیسای مەسیح لە ژوورەكەدا بۆ قوتابییەكان دەركەوت، تۆماس بە عیسای گوت: ”ئەی پەروەردگار و خودام!“ ئایا تۆماس ڕاست بوو یان هەڵە كاتێك عیسای بە پەروەردگار و خودا بانگ كرد؟ بۆچی؟