پەردەی سی و حەوتەم: چیرۆکی پاشاکە بەرد‌ەوامه‌‌‌‌‌

KoG 37-ROCKintl.orgئایا له‌ په‌ڕتووكی په‌یمانی كۆنه‌وه‌ چی فێربوویت؟
په‌یمان به‌ واتای ڕێككه‌وتن یان په‌یمانبه‌ستن دێت. له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ و پێش هاتنی په‌یمانی نوێ‌، یه‌زدان فه‌رمووی:
«ئه‌وه‌تا سه‌رده‌مێك دێت… په‌یمانێكی… نوێ‌ ده‌به‌ستم.» (یه‌رمیا ٣١: ٣١)
خودا له‌ یه‌كه‌م په‌یمانیدا له‌ (ته‌ورات) ژماره‌یه‌ك یاسا و شه‌ریعه‌تی به‌وان سپارد تاكو نیشانیان بدات خودا پیرۆزه‌ و ئه‌وان گوناهبارن. هه‌ر له‌و په‌یمانه‌دا، خودا چه‌ندین وێنه‌ و پێشبینی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ دا ده‌رباره‌ی هاتنی ڕزگاركه‌ره‌كه‌. له‌ په‌یمانی كۆندا، پێغه‌مبه‌ران پێشبینیان بۆ هاتنی مه‌سیحی پاشا كرد. به‌ڵام له‌ په‌یمانی نوێدا: مه‌سیحی پاشا هات!
په‌یمانی نوێ‌، یاخود ئیجیل، موژده‌ی تێدایه‌.  موژده‌كه‌ به‌م وشانه‌ ده‌ست پێده‌كات:
ئه‌مه‌ ڕەچه‌ڵه‌كی عیسای مه‌سیحه‌، كوڕی داود، كوڕی ئیبراهیم: ئیبراهیم باوكی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوكی یاقوب بوو،… (مه‌تا ١: ١-٢)
كتێبی پیرۆز له‌ ئیبراهیمه‌وه‌ هه‌تا عیسای مه‌سیح ناوی پشت به‌ پشتی به‌دواییه‌كدا تۆماركردووه‌. یه‌زدان به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ ده‌كات له‌ پیرۆزكردنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڕزگاركه‌رێك له‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیم.
په‌یمانی نوێ‌ چوار په‌ڕتووكی موژده‌ی له‌خۆ گرتووه‌. ئایا بۆچی په‌یمانی نوێ‌ له‌بری یه‌ك په‌ڕتووكی موژده‌ چواری له‌خۆگرتووه‌؟ له‌ په‌یمانی كۆندا، یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
«هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ‌ شایه‌ت ڕاستییه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت.» (دواوتار ١٩: ١٥)
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی، خودا له‌بری دوو یان سێ‌ شایه‌ت، چوار شایه‌تی هه‌ڵبژارد هه‌تا له‌ چوار ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه‌ له‌سه‌ر ژیانی مه‌سیح بنووسن. ناوی چوار موژده‌كه‌ بریتییه‌ له‌ مه‌تا، مه‌رقۆس، لۆقا و یۆحه‌نا. وه‌ك چوار په‌یامنێری جیاواز ڕووماڵی هه‌واڵێك بكه‌ن، ئه‌م چوار كه‌سه‌ش هه‌مان چیڕۆكی ژیانی مه‌سیح له‌ چوار ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه‌ باسده‌كه‌ن.
په‌یمانی نوێ‌ ٢٧ سیپاره‌ له‌خۆ ده‌گرێت. په‌ڕتووكی كرداری نێردراوان له‌لایه‌ن لۆقاوه‌ به‌ سروش نووسراوه‌، باس له‌و ڕووداوانه‌ ده‌كات كه‌ له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌سیح بۆ ئاسمان ڕوویاندا. یه‌زدان له‌ ڕێگه‌ی سروشه‌وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌ی به‌كارهێنا بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی په‌یمانی نوێ‌: پۆڵس (ئه‌و كه‌سه‌ی پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕبهێنێت باوه‌ڕدارانی ده‌چه‌وسانده‌وه‌)، یاقوب و یه‌هوزا (زڕبرای عیسای مه‌سیح)، په‌ترۆس و یۆحه‌نا (ماسیگران).
هه‌ریه‌ك له‌ سیپاره‌كانی كتێبی پیرۆز به‌شێك له‌ كه‌سایه‌تی پاشا و پلانه‌كه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئێستا به‌شی دواتری چیڕۆكه‌كه‌ی پاشا ڕاڤه‌ ده‌كه‌ین.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

٣٧. بۆچی خودا لەبری یەك كەس، چوار كەسی دەستنیشان كرد بۆ نووسینەوەی چیڕۆكی موژدەكەی عیسا؟