پەردەی سی و چوارەم: دە ڕاسپارد‌ەکه‌‌‌‌

KoG 34-ROCKintl.orgزۆربەی خەلکی نەتەوەکە پێیان وابوو کە ئەوەندە چاکن کە شایەنی ئەوان ببن بە گەلی خودا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ خودا له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگێكه‌وه‌ وه‌ك هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌سه‌ر شاخی سینا هات، پاشان له‌سه‌ر دوو ته‌ختی به‌ردین ده‌ ڕاسپارده‌ی نووسییه‌وه‌ و ئه‌م گه‌له‌ی پێ ڕاسپارد.
با ده‌ ڕاسپارده‌كه‌ بخوێنینه‌وه‌ (ئه‌و وشانه‌ی له‌ وێنه‌ی به‌رامبه‌رن، پوخته‌یه‌كن له‌ په‌ڕتووكی ده‌رچوون به‌شی ٢٠ وه‌رگیراون.)
یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد ده‌بێت هه‌موویان گوێڕایه‌ڵی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی بن، به‌بێ‌ زیاد و كه‌م.
نه‌فره‌ت لێ كراوه‌ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی وشه‌كانی ئه‌م فێركردنانه‌ ناكات. (دواوتار ٢٧: ٢٦)
پێت وایه‌ پاش بیستنی ئه‌م ده‌ ڕاسپارده‌یه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ستیان چۆن بوو؟ ئایا هێشتا وا بیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكێكی ئه‌وه‌نده‌ باشن؟ ئه‌ی تۆ چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه‌؟ ئایا تۆش وا بیرده‌كه‌یته‌وه‌ زۆر پاك و پیرۆزی و شایه‌نی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌ی خودا بژیت؟
ڕاسپارده‌ی یه‌كه‌م بخوێنه‌وه‌. ئایا هه‌میشه‌ خودا له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ داده‌نێی؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی له‌ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌ی یه‌كه‌م. ڕاسپارده‌ی پێنجه‌م بخوێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژان گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكت نه‌بووبی، ئه‌وا تاوانباری له‌به‌رده‌م خودا. ته‌ماشای ڕاسپارده‌ی هه‌شته‌م بكه‌. ئه‌گه‌ر جارێك له‌ جاران شتی كه‌سێكت بردبێ‌ یان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌دا فێڵت كردبێ‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ڕاسپاردیه‌ت شكاندووه‌. ئایا هه‌رگیز درۆت كردووه‌؟ گه‌ر به‌ڵێ‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ گوێڕایه‌ڵی ڕاسپارده‌ی نۆیه‌م نه‌بووی. ڕاسپارده‌ی ده‌یه‌م پێمان ده‌فه‌رموێت گوناهه‌ ئه‌گه‌ر چاو ببڕیته‌ شتی كه‌سێكی دیكه‌. یه‌زدان گوناهی دڵه‌كانمان ده‌خوێنێته‌وه‌.
ئایا ئاده‌م و حه‌وا چه‌ند گوناهیان كرد كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خودا پچڕا؟ ته‌نها یه‌ك گوناه.
ئه‌وه‌ی هه‌موو شه‌ریعه‌ت به‌جێبهێنێت، به‌ڵام ته‌نها به‌ندێكی بشكێنێت، ئه‌وا له‌ هه‌مووی تاوانباره‌. (یاقوب ٢: ١٠)
یه‌زدان پیرۆزه‌ و ناتوانێت گوناه پشتگوێ‌ بخات.
ئایا هیچ كه‌س حه‌ز ده‌كات سه‌گێكی تۆپیو له‌ ژووره‌كه‌ی هه‌بێت؟ گوناهی مرۆڤیش به‌و شێوه‌یه‌یه‌ بۆ یه‌زدان. چۆن ڕژاندنی بۆنی خۆش به‌سه‌ر سه‌گه‌ تۆپیوه‌كه‌دا ژووره‌كه‌ پاك ناكاته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵ و تێكۆشان و ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ئایینی دڵی مرۆڤ پاك ناكاته‌وه‌.
وه‌ك چۆن كاری ئاوێنه‌ ده‌رخستنی پیسییه‌كانی ده‌م و چاوه‌، كاری شه‌ریعه‌تیش نیشاندانی گوناهه‌كانی ناو دڵی مرۆڤه‌. ئاوێنه‌ ناتوانێت ده‌م و چاو له‌ پیسییه‌كان پاك بكاته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ ڕاسپارده‌كه‌ش ناتوانن گوناهه‌كانی ناو دڵ پاك بكه‌نه‌وه‌.
به‌ كرداری شه‌ریعه‌ت كه‌س له‌لای خودا بێتاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه له‌ ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ ده‌ناسرێت. (ڕۆما ٣: ٢٠)
گرنگ نییه‌ مرۆڤ چه‌نده‌ خۆی به‌ پاك و پیرۆز بزانێ‌، هێشتا مه‌حاڵه‌ به‌ هه‌وڵ و چاكه‌ی خۆی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی شایه‌نی ژیانی هه‌تاهه‌تایی بێت له‌شانشینی خودادا.
بۆیه‌ پێویستمان به‌ ڕزگاركه‌رێكه‌.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

ئەگەر هەوڵ و كۆششی زۆر بدەین بۆ جێیەجێكردنی ڕاسپاردەكانی خودا، ئایا دەتوانین بە چاكەی خۆمان شایەنی ئەوە بین بۆ هەتاهەتایه لە شانشینی خودا بژین؟ چۆن دە ڕاسپاردەكە وەك ئاوێنەن؟
چۆن ده ڕاسپاردەكە پیشامنان دەدەن كە پێویستامن بە ڕزگاركەرە؟