پەردەی پێنجەم: جیهانێکی نموونه‌یی‌

KoG 5-ROCKintl.orgله‌ شه‌ش ڕۆژی یه‌ك له‌ دوای یه‌كدا، پاشا جیهانێكی جوان و سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌دیهێنا. ته‌نها به‌ وشه‌، خودا جیهانێكی بێ كه‌موكوڕی به‌دیهێنا.
له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مدا خودا فه‌رمووی: «با ڕووناكی ببێت!» جا ڕووناكی بوو.
له‌ ڕۆژی دووه‌مدا، خودا ئه‌و ئاسمانه‌ شینه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ ده‌یبینین و ئه‌و هه‌وایه‌ی به‌دیهێنا كه‌ هه‌ناسه‌ی پێ‌ ده‌ده‌ین. خودا ئاسمانی به‌ شێوه‌یه‌ك به‌دیهێنا بێ كه‌موكوڕی بێت له‌ هه‌موو ئه‌و گازانه‌ی پێویستن بۆ ژیان و هه‌ناسه‌دان تێیدا، وه‌ك ئۆكسجین و نایترۆجین.

با له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا خودا فه‌رمووی: «با وشكایی ده‌ركه‌وێت!» وشكایی ده‌ركــه‌وت. پاشـان خودا فه‌رمووی «با زەوی سەوایی بدات» ده‌ستبه‌جێ‌، گیا، ڕووه‌ك، گوڵ و میوه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌شه‌كردن كرد. هه‌ریه‌كه‌یان تۆوی تایبه‌ت به‌خۆی تێدا بوو.
له‌ ڕۆژی چواره‌مدا، خودا فه‌رمانی كرد خۆر و مانگ بدره‌وشێنه‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌رز و ڕۆژ و ساڵ.
له‌ ڕۆژی پێنجه‌مدا خودا فه‌رمووی: «با ئاوه‌كان پڕ بن له‌ ئاپۆڕەی ماسی و گیانداری دیكه‌! با باڵنده‌ش له‌ بۆشایی ئاسماندا به‌سه‌ر زه‌ویدا بفڕێت!» ئه‌مه‌ش بوو.
له‌ ڕۆژی شه‌شه‌مدا، خودا فه‌رمووی: «با زه‌وی بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان له‌ جۆری خۆیان به‌رهه‌م بهێنێت- مه‌ڕو ماڵات، ئاژەڵی بچووك و ئاژەڵی كێوی!» خودا به‌ شێوه‌یه‌ك گیانله‌به‌رانی به‌دیهێنا توانای زاوزێكردن و به‌خێوكردنی به‌چكه‌كانیان هه‌بێت.

خوداش بینی كه‌ ئه‌مه‌ باش بوو.» (په‌یدابوون ١: ٢٥)

ئاشتی سه‌راپای زه‌وی گرتبۆوه‌. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو ئاژەڵان وه‌ك هاوڕێ‌ بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
یه‌كترییان نه‌ده‌كوشت و یه‌كترییان نه‌ده‌خوارد. ڕووه‌كه‌كان به‌رووبوومێكی زۆریان هه‌بوو.
هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك میلی كاتژمێر ڕێكوپێك بوون. دووری نێوان خۆر و زه‌وی ته‌واو بوو. مانگ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌تا ڕۆژی كۆتایی پڕ ده‌بوو. زه‌وی ئاو و هه‌وا و پاشماوه‌كانی ناوی پاك ده‌كرده‌وه‌. زه‌وی هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌ باشی فه‌رمانڕەوایی بكرێت ئه‌وا له‌ هیچ شتێكی كه‌م نابێت. ده‌بێته‌ ماڵێكی نموونه‌یی بۆ مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژەكانی په‌یدابوون، بیرۆكه‌یه‌كمان ده‌داتێ‌ كه‌ خودا چۆنه‌*.
ڕۆژی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات، خودا وه‌ك ڕووناكی پیرۆز و بێ كه‌موكوڕییه‌.
ڕۆژی دووه‌م: خودا به‌ هێز و به‌ ده‌سه‌ڵاته‌. كه‌ش و هه‌وای به‌دیهێناوه‌ و به‌ ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات .
ڕۆژی سێیه‌م: خودایه‌كی چاكه‌. به‌ هه‌زاره‌ها جۆری جیاواز له‌ ڕووه‌كی درووستكردووه‌ بۆ دابینكردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ئێمه‌.
ڕۆژی چواره‌م: خودایه‌كی دڵسۆزه‌. خۆر و مانگ له‌ بوار و له‌ خولگه‌ی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه‌.
ڕۆژی پێنجه‌م: خودا ژیانه‌. زینده‌وه‌رانی ئاوی خسته‌ ناو زه‌ریاكان و ئاسمانی پڕكرد له‌ باڵنده‌.
ڕۆژی شه‌شه‌م: خودا خۆشه‌ویستییه‌. پاش به‌دیهێنانی ئاژەڵ، كاتی ئه‌وه‌ هاتبوو كه‌ یه‌زدان زینده‌وه‌رانی دیكه‌ به‌دیبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییان به‌سه‌ردا ببارێنێ‌.
كاتی ئه‌وه‌ هاتبوو خودا بوونه‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌دیبهێنێ كه‌ ڕەنگدانه‌وه‌ی پیرۆزی و هێز و چاكه‌ و دڵسۆزی و ژیان و خۆشه‌ویستی خودا خۆی بێت.



بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینییەکان

بۆ زیاتر وردبوونەوە لە چیڕۆكی پەیدابوون و بەدیهاتنی زەوی و ئاسامن لە ماوەی شەش ڕۆژدا،
تەماشای بەشی هەشتەمی (یەك خودا و یەك پەیام) بكه.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

ئایا بە تەماشاكردنی بەدیهێنراوەكانی دەتوانین چی دەربارەی خودا فێر بین؟