پـەردەی سـێـیەم: پاشا و گـەردوو‌نەكـه‌ی‌

KoG 3-ROCKintl.org

ئەگەر بتوانین بۆ ناو مێژوو بگەڕێینەوه دواوه زۆر، زۆر، زۆر بۆ له پێشتر، پێش دروستبوونی مرۆڤ و گەردوون و ئەستێرەكان، دەتوانین هێز و شكۆیه كی زۆر له پشت یەكە وشەی كتێبی پیرۆزەوە ببینین.

«لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەوی بەدیهێنا.» (پەیدابوون ١: ١)

ئەمڕۆ زۆرێك له خەڵك باوەڕیان وایه گەردوون و هەموو شتەكانی ناوی به بێ بوونی به دیهێنەرێكی دانا هاتوونەته بوون. بەڵام، تیۆره كانیان لەگەڵ دیزاین و ڕێكوپێكی گەردووندا هاوتا نین.

له پەڕتووكەكەیدا، پاشا دەفەرموێت:

«ئاسمان باسی شكۆی خودا دەكات، گەردوون كارەكانی دەستی ڕادەگەیەنێت.» (زەبوورەکان ١٩: ١)

تەماشای دەستەكانی خۆت بكە، پەنجە گەورەت بجوڵێنەوە، بزانه چی دەبێت ئەگەر هەوڵبدەی كتێبێك، چەكوشێك یان هەر شتێكی دیكه به بێ پەنجە گەورەت هەڵبگریت. بەوردی تەماشای نینۆك و جومگەی پەنجه و پێستی دەستەكانت بكە، ئینجا بیربكەوە و بزانەكه دەتوانیت چەند شتی گرنگ به دەستەكانت ئەنجام بدەی. كێ هەیه بتوانێت دیزاینی دەستێك بەو شێوه ڕێك و پێكه بكات جگه له بەدیهێنه رێكی به توانا؟ چ هێز و دەسەڵاتێك جگه له خودا له توانایدایه ملیاران ئەستێره دروست بكات؟ یان خانەیەكی زیندوو دروست بكات كه ملیۆنان بەشی ئاڵۆزی تێدایە؟ یان پێكەوه لكانی خانه مایكرۆسكۆپیه كان له شێوەی زنجیرەدا، هەریەك لەو زنجیرانەكۆد و توخمی بۆماوەییان له سەرەكه پێكهاتەی مرۆڤ دروست دەكات؟ چەند هەزار ساڵ لەمەوبەر، داودی پێغەمبەر فەرمووی:

«له ناو سكی دایكم منت چنیوە. ستایشت دەكەم، چونكه به سامناكی دروستكراوم، سەرسوڕهێنەرم،…» (زەبوورەکان ١٣٩: ١٣-١٤)

ئایا حەز دەكەی به دیهێنەرەكەت بناسی؟ دەتەوێ بۆ هەتاهەتایه لەگەڵ به دیهێنەری ئەستێرەكاندا بژی؟ گەر خواستت لەسەر بێ ، ئەوا دەتوانی. به دیهێنەرەكه خۆی بۆ دەرخستین. ئەو دەیەوێ تۆ و هەموو مرۆڤایه تی به هەموو كۆمەڵگه و خێزانەكانەوه ئەو بناسن. به دیهێنەر بانگهێشتتان دەكات بۆ ئەوەی ئاشنابن به پلانەكەی و ئەزموونی خۆشەویستیەكەی بكەن، لەگەڵ مەزنییەكەی ئاوێته بن، هەروەها گوێڕایەڵی یاساكانی بن و بۆ شكۆمەندی ئەو بژین. بەڵام، پاشا به زۆر كەس ناکاته بەندەی خۆی.

ئەو پاشایەكی ئاسایی نییە، ئەو شاهی شاهانە و پاشای شکۆمەندییە!

ئەمه چیڕۆكەكەیەتی.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

ئایا باوەڕت بە یەكەمین ئایەتی كتێبی پیرۆز هەیە لە (پەیدابوون ١: ١)؟ ئەگەر بەڵێ، بۆچی؟ ئەگەر نا، بۆچی؟