پەردەی بیست و شەشەم: ‌‌‌د‌ەستپێكردنەوه‌یه‌كی نوێ

KoG 26-ROCKintl.org ئایا نوح و خێزانه‌كه‌ی و هه‌موو گیانله‌به‌رانی ناو كه‌شتییه‌كه‌ چییان به‌سه‌رهات؟
ڕزگاریان بوو له‌ حوكم و تووڕەیی خودا.
ئینجا خودا نوحی هاته‌وه‌ یاد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاژە‌ڵه‌ كێوییه‌كان و هه‌موو ئاژە‌ڵه‌ ماڵییه‌كان كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بوون. ئیتر خودا بایه‌كی به‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ڵكرد و ئاو كه‌م بووه‌وه‌. (په‌یدابوون ٨: ١)
كه‌شتییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ له‌سه‌ر چیای ئارارات له‌ باكووری كوردستان گیرسایه‌وه‌.
نوح سێ‌ جار كۆترێكی له‌ كه‌شتییه‌كه‌ نارده‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت وشكایی ده‌دۆزێته‌وه‌. یه‌كه‌م جار كۆتره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌، به‌بێ‌ دۆزینه‌وه‌ی وشكایی. دووه‌م جار كاتێك كۆتره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای نوح گه‌ڵایه‌كی زه‌یتوون به‌ ده‌نووكیه‌وه‌ بوو. سێیه‌م جار كۆتره‌كه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، چونكه‌ ماڵێكی له‌ وشكاییدا بۆ خۆی دۆزیبۆوه‌. ئیتر نوح زانی كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ هاتووه‌. یه‌ك ساڵی ته‌واو تێپه‌ڕیبوو به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لافاوه‌كه‌دا.
پاش هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی و گیانله‌به‌رانی ناو كه‌شتییه‌كه‌، ئایا ده‌زانی یه‌كه‌م شت نوح كردی چی بوو؟
نوح قوربانگایه‌كی بۆ یه‌زدان دروستكرد، له‌ هه‌موو ئاژەڵه‌ پاكه‌كان و له‌ هه‌موو باڵنده‌ پاكه‌كانی هێنا و له‌سه‌ر قوربانگه‌كه‌ كردنییه‌ قوربانی سووتاندن. ئینجا یه‌زدان به‌ بۆنه‌كه‌ ڕەزامه‌ند بوو. (په‌یدابوون ٨: ٢٠-٢١)
به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی خودا نه‌گۆڕا بوو. هێشتا سزای گوناه مردن بوو. نوح ئه‌و ئاژەڵانه‌ی بۆ قوربانی ئاماده‌ی كردبوون سه‌ربڕین و له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ سووتاندنی. ئه‌م قوربانییه‌ی نوح ئاماژەیه‌ بۆ داهاتوو كه‌ خوێنی مه‌سیحی بێتاوان له‌سه‌ر خاچ ده‌ڕژێ‌ بۆ لێخۆشبوونی گوناهی جیهان.
ئینجا، یه‌زدان فه‌رمانی به‌ نوح كرد:
«به‌ردار بن و زۆر بن و زه‌وی پڕ بكه‌ن.» (په‌یدابوون ٩: ١)
هه‌روه‌ها یه‌زدانی خودا په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ زه‌وی به‌ست:
«وا په‌لكه‌زێڕینه‌ی خۆمم له‌ناو هه‌وره‌كاندا داناوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ نیشانه‌ی په‌یمانه‌كه‌ی نێوان من و زه‌وی… په‌یمانه‌كه‌م له‌نێوان خۆم و ئێوه‌. هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ ئاو لافاوێكی وا دروستناكات كه‌وا هه‌موو ژیانێك له‌ناو ببات.» (په‌یدابوون ٩: ١٣، ١٥)
وه‌ك هێمایه‌ك بۆ په‌یمانه‌كه‌ی یه‌زدان ئاسمانی به‌ په‌لكه‌ زێڕینه‌یه‌كی جوان ڕازانده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا چیتر زه‌وی به‌ لافاو له‌ناونابات.
په‌لكه‌ زێڕینه‌كه‌ وه‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئایا یه‌زدان پارێزگاریمان لێده‌كات یان سزامان ده‌دات.
یه‌زدان هه‌میشه‌ به‌ڵێنی خۆی ده‌پارێزێ.
هه‌میشه‌.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

نوح و خێزانەكەی یەكەم جار چییان كرد پاش ئەوەی لە كەشتییەكە هاتنە دەرەوە؟