پەردەی سی و یەكەم: ئەو کوڕەی بڕیاری مردنی بەسەردا درا

KoG 31-ROCKintl.orgبه‌رله‌وه‌ی ئیبراهیم و كوڕەكه‌ی به‌سه‌ر چیای قوربانیدا سه‌ركه‌ون، گوێتان لێبوو ئیبراهیم چی به‌ خزمه‌تكاره‌كانی گوت؟
گوتی: (ده‌چین له‌وێ‌ خودا په‌رستی ده‌كه‌ین و پاشان ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لاتان.)
ئایا كوڕەكه‌ی ئیبراهیم چۆن ده‌توانێت‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌بوایه‌ بكوژرێ‌ و لاشه‌كه‌شی بسووتێنرێ‌؟ كتێبی پیرۆز ده‌فه‌رموێ‌،
«ئیبراهیم‏ باوه‌ڕی ‏به‌وه‌ ‏هه‌بوو ‏خودا ‏توانای ‏ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مردووان ‏زیندوو بكاته‌وه‌.» (عیبرانییه‌كان ١١: ١٩)
یه‌زدان به‌ڵێنی دا ئیسحاق بكاته‌ باوكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه‌ ڕزگاركه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێ. یه‌زدان ڕاستگۆیه‌. به‌ڵێنی خودا به‌س بوو بۆ ئیبراهیم.
له‌ هه‌مان كاتدا، ئیسحاق بیری له‌چی ده‌كرده‌وه‌؟ ئیسحاق ده‌یزانی كه‌ گوناهباره‌ و شایه‌نی مردنه‌ له‌بری گوناهه‌كانی. هه‌روه‌ها ده‌یزانی یه‌زدان كه‌فاره‌ت قبوڵ ده‌كات بۆ لێخۆشبوونی گوناه. ئیسحاق پرسیاری له‌ باوكی كرد، ئه‌مڕۆ ئه‌وان بۆ چیای قوربانی ده‌چن به‌ڵام هیچ ئاژەڵێكیان پێ نییه‌؟
(داری سوتاندنه‌كان لێره‌ن، ئه‌ی مه‌ڕی قوربانییه‌كه‌ له‌ كوێیه‌؟)
ئیبراهیم وه‌ڵامی دایه‌وه‌، (كوڕم، یه‌زدان خۆی به‌رخێك بۆ قوربانییه‌كه‌ دابین ده‌كات؟)
ئێستا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چیڕۆكه‌كه‌….
كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی خودا پێی فه‌رموو بوو، ئیبراهیم قوربانگایه‌كی دروستكرد و داره‌كانی له‌سه‌ری ڕێكخست، ئیسحاقی كوڕی به‌سته‌وه‌ و خستیه‌ سه‌ر قوربانگه‌كه‌ له‌سه‌ر داره‌كان.
ئیتر ئیبراهیم ده‌ستی درێژكرد و چه‌قۆكه‌ی هه‌ڵگرت هه‌تا كوڕەكه‌ی خۆی سه‌رببڕێت.
به‌ڵام فریشته‌ی یه‌زدان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بانگی كرد و گوتی: (ئیبراهیم! ئیبراهیم!)
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌وه‌تام.)
پێی فه‌رموو: (ده‌ست بۆ كوڕەكه‌ مه‌به‌ و هیچی لێ‌ مه‌كه‌. ئێستا زانیم تۆ له‌ خودا ده‌ترسیت، چونكه‌ له‌ پێناوی من ده‌ستت به‌ كوڕە تاقانه‌كه‌ته‌وه‌ نه‌گرت.) (په‌یدابوون ٢٢: ٩-١٢)
ئیبراهیم و كوڕەكه‌ی زۆر دڵشاد بوون! به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و قوربانییه‌ی پێویست بوو بیكه‌ن؟
ئیبراهیم چاوی هه‌ڵبڕی و بینی وا به‌رانێك له‌ دوایه‌وه‌ له‌ ناو ده‌وه‌نه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو قۆچی گیر بووه‌. (په‌یدابوون ٢٢: ١٤)
كوڕەكه‌ی ئیبراهیم له‌ سزای مردن ڕزگاری بوو.
یه‌زدان له‌بری ئیسحاق كه‌فاره‌تێكی دابین كرد.



بڕۆ سەرەتا



پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

یەزدان بەڵێنی دا ئیسحاق بكاتە باوكی نەتەوەیەكی نوێ. لەبەر ئەوەی ئیرباهیم دەیزانی كە خودا هەرگیز درۆ ناكات، ئایا ئیرباهیم چۆن بیری لە پالنی خودا دەكردەوە بۆ دوای بە قوربانیكردنی كوڕەكەی؟