پەردەی شازدەیەم: نەفره‌تەكه‌

KoG 16-ROCKintl.orgله‌ سه‌ره‌تای په‌یدابووندا، خودا و مرۆڤ پێكه‌وه‌ بوون. ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی باڵی به‌ سه‌ر زه‌ویدا كێشابوو. به‌ڵام، مرۆڤ یاسای خودای پێشێلكرد.
ئه‌و ڕۆژەی ئاده‌م و حه‌وا گوناهیان كرد، یه‌زدان چه‌ند ده‌ره‌نجامێكی درێژخایه‌نی گوناهه‌كه‌یانی ڕاگه‌یاند.
خودا به‌ ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: «ئازاری سكپڕیت زۆر زیاتر ده‌كه‌م، به‌ ژانه‌وه‌ منداڵت ده‌بێت. ئاره‌زووت بۆ پیاوه‌كه‌ت ده‌بێت و ئه‌ویش به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بێت.» (په‌یدابوون ٣: ١٦)
به‌رله‌وه‌ی گوناه ده‌ربكه‌وێت، حه‌وا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی زۆر ئاسووده‌ بوو، مێرده‌كه‌ی زۆر خۆشی ده‌ویست و چاودێری ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك گوناه تێكه‌ڵی سروشتیان بوو، له‌گه‌ڵ خۆشییه‌كانیان ئازار و ناخۆشیش تێكه‌ڵی ژیانی هاوسه‌رگیرییان بوو.
پاشان خودا به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو:

«زه‌ویش به‌هۆی تۆوه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌، به‌ ڕەنجكێشانیش هه‌موو ڕۆژانی ژیانت لێی ده‌خۆیت. دڕکوداڵت بۆ بەرهەم دێنێت… به‌ ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانت نان ده‌خۆیت، هه‌تا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ زه‌وی، كه‌ لێیه‌وه‌ وه‌رگیراویت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خۆڵیت و بۆ خۆڵیش ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌.» (په‌یدابوون ٣: ١٧-١٩)

به‌هۆی گوناهه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاده‌م و حه‌وا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ما. دڕك و داڵ و ئازار و خه‌م و نه‌خۆشی و مردن بوو به‌ به‌شێك له‌ جیهانه‌كه‌یان.
هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئازار و ناخۆشیدا تێپه‌ڕبووین به‌لامانه‌وه‌ ئاساییه‌. به‌ڵام ئایا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پلانی خودا بوو كه‌ دڕك تێكه‌ڵی گوڵی بۆنخۆش بكات، یاخود ئازاری له‌دایك بوون ئه‌وه‌نده‌ تووند بێت؟ ئایا ویستی خودا بوو بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی دروستی كردبوون پیر ببن و بمرن؟ بێگومان نه‌خێر، خودا له‌بنه‌ڕەته‌وه‌ شته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ به‌دینه‌هێنا كه‌ پێكدادان له‌ نێوانیاندا دروست بێت. به‌هۆی گوناهی مرۆڤه‌وه‌ بوو، زه‌وی كه‌وته‌ ژێر نه‌فره‌تی خودا.
ئاده‌میزاد گوناهی كرد بۆیه‌ مرۆڤایه‌تی پێویسته‌ بمرێت. ئەوە پێویستە بە گوێرەی یاسای گوناه و مردن.
مردن جیابوونه‌وه‌یه‌. سێ‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی گوناهه‌وه‌ ڕووده‌دات:
١- مردنی ڕۆحی: ڕۆحی مرۆڤ له‌ ڕۆحی خودا جیا ده‌بێته‌وه‌.
٢- مردنی جه‌سته‌یی: ڕۆح و دەروونی مرۆڤ له‌ جه‌سته‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌.
٣- مردنی هه‌تاهه‌تایی: ڕۆح و دەروون و جەستەی مرۆڤ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ خودا جیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر(دۆزه‌خ)*. مرۆڤ هیچ ده‌روازه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ ده‌ربازبوون له‌ نه‌فره‌تی گوناه.

ئایا هیچ هیوایه‌ك هه‌بوو؟



بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

ئەگەر دەریاچەی ئاگر شوێنی سزای هەتاهەتاییه، بەبیری ئێمەی مرۆڤ نادادپەروەری بێت، مانای ئەوەیه هێشتا ئێمە لە پیرۆزیی خودا و رسوشتی مرۆڤ و هێزی ڕاكێشانی گوناە نەگەیشتووین. وشەی هەتاهەتایی له دەرەوەی سنووری بیری مرۆڤه، چونكە بیری مرۆڤ سنووردارە لە چوارچێوەی كاتدا، بەڵام هەتاهەتایی سنووردار نییە لە كاتدا. ئەو خودایەی خۆی كاتی بەدیهێناوه سنووردار نییه له چوارچێوەی كاتدا (دووەم پەترۆس ٣: ٨-٩) هەتاهەتایی چەند ساڵێك نییە. ئەو دەمەی گوناهباران چوونه ناو ئەو شوێنەی كە چیرت دەربازیان نابێت، ئینجا تێدەگەن كە ڕاستییەكی لۆژیكییە.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

ناوی چەند ڕێگەیەك بڵێ كە نەفرەتی گوناه یەكەمین بەدیەێرناوی تێكدا؟