پەردەی یازدەیەم: شانشینی تاریكی‌

KoG 11-ROCKintl.org(لوسفه‌ر) یان (ئیبلیس) یه‌كێك بوو له‌ فریشته‌ مه‌زنه‌كانی خودا. ناوی لوسفه‌ر، به‌ واتای دره‌وشاوه‌ دێت. په‌ڕتووكی پێغه‌مبه‌ران باس له‌ لوسفه‌ر وه‌ك نموونه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ن. «تۆ نموونه‌ی ته‌واوه‌تی بوویت، پڕ له‌ دانایی و جوانی ته‌واو بوویت.» (حزقیال ٢٨: ١٢)*.
پاشان لوسفه‌ر له‌بری شانازیكردن به‌ گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، شانازی به‌ جوانییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ كرد. بۆ یه‌كه‌مین جار، به‌دیهێنراوێكی خودا كه‌وته‌ شانازیكردن به‌ خۆیه‌وه‌! جوانی و زیره‌كییه‌كه‌ی وای لێكرد به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی له‌بیر بچێته‌وه‌. لوسفه‌ر له‌ دڵی خۆیدا گوتی:

سه‌رده‌كه‌وم بۆ ئاسمان، له‌ سه‌رووی ئه‌ستێره‌كانی خوداوه‌ ته‌ختی خۆم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌.
سه‌رده‌كه‌ومه‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی هه‌ور، خۆم وه‌ك خودای هه‌ره‌به‌رز لێده‌كه‌م. (ئیشایا ١٤: ١٣-١٤)

 لوسفه‌ر ده‌یویست ببێته‌ پاشا. ده‌یویست خواستی خۆی به‌جێبێت له‌بری خواستی خودا. گوناه هاته‌ ناو گه‌ردوونه‌وه‌!
لوسفه‌ر سێیه‌كی فریشته‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند تاكو به‌شداری له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و یه‌زدانه‌ی كه‌ گوناه قبوڵ ناكات، هه‌موویانی فڕێدایه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت.
ناوی لوسفه‌ر گۆڕا بۆ شه‌یتان واته‌ «تاوانباركه‌ر». هه‌روه‌ها به‌ مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ریش دێت. فریشته‌ به‌دكاره‌كان ناوده‌برێن به‌ بوونه‌وه‌ری ڕۆحی خراپ.
له‌ شوێنێكی نهێنی و تاریكدا، یه‌زدان زیندانێكی ئاماده‌كرد بۆ شه‌یتان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی. ئه‌و شوێنه‌ ناوده‌برێت به‌ دۆزه‌خ و دەریاچەی ئاگر. له‌م شوێنه‌دا جیابوونه‌وه‌ له‌ خودا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ڕووده‌دات، ئه‌و شوێنه‌ی چیتر یاخیبووه‌كان ناتوانن كێشه‌ دروست بكه‌ن. ڕۆژێك شه‌یتان و هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له‌ ناو ئه‌و زیندانه‌دا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌. به‌ڵام، جارێ‌ هه‌موویان له‌و شوێنه‌دا نین.
ئایا ئه‌م ڕۆحه‌ خراپانه‌ بۆ كوێ‌ چوون پاش ئه‌وه‌ی یه‌زدان له‌ به‌هه‌شت ده‌ریكردن؟
هه‌موویان هاتنه‌ سه‌ر زه‌وی. شه‌یتان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌موو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕێكده‌خات. ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌ ئاسمانه‌كاندا حوكم بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی حوكم بكه‌ن! كتێبی پیرۆز شه‌یتان ناوده‌بات به‌

«سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌وا، ئه‌و ڕۆحه‌ی ئێستا له‌ كوڕەكانی یاخیبوون كار ده‌كات.» (ئه‌فه‌سۆس ٢: ٢)

هه‌رچه‌نده‌ شه‌یتان و فریشته‌كانی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ نادیارن، به‌ڵام بوونیان هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ نازانین شێوه‌یان چۆنه‌، به‌ڵام تاریكی و مه‌به‌سته‌ خراپه‌كانیان ده‌زانین. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی تاكو بچنه‌ نێو پاشایه‌تییه‌ تاریكه‌كه‌یان. هیچ شتێك نایانوه‌ستێنی له‌ ئاراسته‌كردنی مرۆڤ به‌ره‌و خراپه‌ و له‌ناوبردنیان.

شه‌یتان ‏خۆی له‌ شێوه‌ی ‏فریشته‌ی ڕووناكی ده‌رده‌خات. (دووه‌م كۆرنسۆس ١١: ١٤)
شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ك شێرێكی به‌ نه‌ڕەنه‌ڕ ده‌سووڕێته‌وه‌، به‌دوای یه‌كێكدا ده‌گه‌ڕێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخوات. (یه‌كه‌م په‌ترۆس ٥: ٨)

ئێستا با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ چیڕۆكی ئاده‌م و حه‌وای یه‌كه‌مین دایك و باوكمان!



بڕۆ سەرەتا



دوا تێبینی

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بنەڕەتی شەیتان تەماشای بەشی یازدەی (یەك خودا و یەك پەیام) بكه.


پرسیار بۆ پێداچوونەوە:

چۆن گوناه هاتە ناو گەردوون؟