كاتێك خودا فریشته یاخیبووه‌كانی له به‌هه‌شت ده‌ركرد، ئیتر له‌و ده‌مه‌وه چاره‌نووسی ڕەشیان دیاریكرا. ئه‌م بوونه‌وه‌ره ڕۆحییانه كه له‌ناو ڕووناكی به‌هه‌شتدا بوون هیچ بیانوویه‌كیان بۆ گوناهكردن نه‌بوو. به‌ڵام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناه مرۆڤیشی گرته‌وه، بۆیه یه‌زدان پلانێكی دانا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێده‌هێنن له گوناهه‌كانیان بیانكڕێته‌وه.
به‌ڵام هێشتا گوناه سزای هه‌یه. چۆن خودا ئیبلیس و فریشته یاخیبووه‌كانی له به‌هه‌شت ده‌ركرد، به هه‌مان شێوه خودا پیاو و ژنه‌كه‌ی له به‌هه‌شته زه‌مینییه‌كه ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤی ده‌ركرد، بۆ پاسه‌وانی ڕێگای دره‌ختی ژیان له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی باخچه‌ی عه‌ده‌ن كه‌ڕوبه‌كانی (بوونه‌وه‌ری ڕۆحی به‌هێز) دانا، له‌گه‌ڵ شمشێری گڕدار كه به هه‌موو لایه‌كدا ده‌سووڕایه‌وه. (په‌یدابوون ٣: ٢٤)
یه‌كێكی دیكه له دره‌خته تایبه‌ته‌كانی ناو باخچه‌ی عه‌ده‌ن دره‌ختی ژیان بوو. ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن له دره‌ختی ژیان بخۆن كه پاك و پیرۆز و بێ كه‌موكوڕین. ئاده‌م و حه‌وا چیتر بێ كه‌موكوڕی نین، چونكه گوناهیان كرد. بۆیه ده‌بێت له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه پیر ببن و پاشان بمرن.
خودای مه‌زن پیرۆزه. پیرۆز واته پاك و بێگه‌رد و دوور له هه‌موو گوناهێك. یه‌زدانمان خودایه‌كی بێ كه‌موكوڕی و چاكه. له‌به‌ر سروشت و شه‌ریعه‌ته پیرۆزه‌كه‌ی، ده‌بێت یه‌زدان سزای گوناه به مردن بدات (واته جیابوونه‌وه له سه‌رچاوه‌ی ژیان.)
هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه خودا به‌هۆی مه‌زنی و به‌خشنده‌ییه بێ سنووره‌كه‌یه‌وه ده‌توانێ ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی خۆی دایناوه پشتگوێی بخات و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه. بڕوانه ئه‌م نموونه‌یه، ئه‌گه‌ر دادوه‌ری دادگایه‌ك پهیڕەوكردنی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی ڕەت بكاته‌وه. ئایا تۆ ده‌ڵێی ئه‌وه دادوه‌رێكی زۆر باشه؟ نموونه‌یه‌كی دیكه، له یارییه‌كی تۆپی پێدا، داوه‌ر یاساكانی یاری تۆپی پێ پشتگوێ بخات. ئایا به بڕوای تۆ ئه‌و كه‌سه داوه‌رێكی باشه یان خراپ؟
شه‌یتان ویستی له حه‌وا بگه‌یه‌نێ كه به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی یاساكانی خۆی پشتگوێ ده‌خات و سزای یاسا شكێنان به مردن نادات. به‌ڵام پاشای گه‌ردوون دادوه‌ره و هه‌میشه ووتەکانی جێبه‌جێ ده‌كات.
خودا مه‌زنه. ده‌توانی هه‌میشه متمانه‌ی پێبكه‌ی.
ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری بناغه‌ی ته‌ختی تۆن، خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و ڕاستی له به‌رده‌می تۆ ده‌ڕۆن. (زه‌بووره‌كان ٨٩: ١٤)
بزانه ده‌توانیت ئه‌م مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبێنیت: ئایا هیچ شتێك هه‌یه شه‌یتان و مرۆڤ بتوانن بیكه‌ن به‌ڵام خودا نه‌توانێ بیكات؟
ئه‌مه وه‌ڵامی خودا خۆیه‌تی:
«په‌یمانی خۆم ناشكێنم و قسه‌ی خۆم ناگۆڕم. جارێك سوێندم به پیرۆزی خۆم خوارد، درۆ… ناكه‌م.» (زه‌بووره‌كان ٨٩: ٣٤-٣٥)
پاشای گه‌ردوون هه‌رگیز له فه‌رمایشتی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
بڕۆ سەرەتا
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
بۆچی خودا ئادەم و حەوای لە باخچەی عەدن دەركرد؟