یه‌زدان ویستی ئیبراهیم و كوڕەكه‌ی وه‌ك نموونه‌یه‌ك به‌كار بهێنێ بۆ نیشاندانی پلانه پێشبینی كراوه‌كه‌ی به جیهان. ئه‌و پلانه‌ی به‌هۆیه‌وه ته‌واوی جیهان ڕزگاری ده‌بێت له نه‌فره‌تی گوناه و مردن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌زدان ویستی به‌و داواكارییه قورسه باوه‌ڕی ئیبراهیم تاقیبكاته‌وه، داواكارییه‌ك كه مه‌حاڵ بوو هیچ كه‌سێك لێی تێبگات، هه‌تا كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كه.
ئیبراهیم له قۆناغێكدا بوو باوه‌ڕ و متمانه‌ی ته‌واوی به خودا هه‌بوو. ئیبراهیم خودای به‌باشی ده‌ناسی. ده‌یزانی خودا چاك و دادپه‌روه‌ره. به‌ڵام ئایا ئیبراهیم له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا گوێڕایه‌ڵی خودا ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی خودا داوای ده‌كرد له هه‌ڵه ده‌چوو؟
چیڕۆكه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه، ڕاسته‌وخۆ له كتێبی پیرۆزه‌وه وه‌رگیراوه:
له‌دوای ماوه‌یه‌ك خودا ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه.
پێی فه‌رموو: (ئیبراهیم!)
ئه‌ویش گوتی: (ئه‌وه‌تام.)
ئینجا خودا فه‌رمووی: (كوڕەكه‌ت، تاقانه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی كه خۆشت ده‌وێت، ئیسحاق، بیبه و بڕۆ خاكی مۆریا*. له‌وێ بیكه قوربانی سووتاندن، له‌سه‌ر یه‌كێك له كێوه‌كان كه خۆم پێت ده‌ڵێم.)
بۆ به‌یانی ئیبراهیم زوو له خه‌و هه‌ستا و گوێدرێژەكه‌ی كورتان كرد. له‌گه‌ڵ خۆیدا دووان له خزمه‌تكاره‌كانی و ئیسحاقی كوڕی برد، داریشی بڕی بۆ قوربانی سووتاندن. ئینجا هه‌ڵستا و به‌ره‌و ئه‌و شوێنه چوو كه خودا پێی فه‌رمووبوو.
له ڕۆژی سێیه‌م ئیبراهیم چاوی هه‌ڵبڕی و له دووره‌وه شوێنه‌كه‌ی به‌دی كرد. ئیتر ئیبراهیم به دوو خزمه‌تكاره‌كه‌ی گوت: “ئێوه لێره له‌گه‌ڵ گوێدرێژەكه دانیشن، من و كوڕەكه‌ش هه‌تا ئه‌وێ ده‌چین، كڕنۆش ده‌به‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.”
ئیبراهیم داری قوربانی سووتاندنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه سه‌ر پشتی ئیسحاقی كوڕی، خۆشی ئاگر و چه‌قۆكه‌ی هه‌ڵگرت، هه‌ردووكیان پێكه‌وه ڕۆیشتن.
ئینجا ئیسحاق به ئیبراهیمی باوكی گوت: (باوكه!)
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ها كوڕم؟)
ئیسحاق گوتی: (ئه‌وه‌تا ئاگره‌كه و داری سووتاندنه‌كه، ئه‌ی كوا به‌رخه‌كه كه بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه‌یه؟)
ئیبراهیم وه‌ڵامی دایه‌وه: (خودا بۆ خۆی به‌رخێك بۆ قوربانی سووتاندنه‌كه دابین ده‌كات، كوڕم.)
ئیتر هه‌ردووكیان پێكه‌وه ڕۆیشتن. (په‌یدابوون ٢٢: ١-٨)
بڕۆ سەرەتا
دوا تێبینی
(مۆریا) واته هەڵبژێردراوی یەزدان. بریتی بوو لەو هەرێمەی كه دواتر ئۆرشەلیمی لێ بنیاد نرا. هەروەها ئەمڕۆ چیای مۆریا بەو شوێنه نارساوه كه پەرستگاكەی سلێامنی لێ دروستكرا (دووەم پوختەی مێژوو ٤: ١.) نزیك لەو زنجیره چیایه، شوێنێكی لێیه بەناوی ”كاسه سەر.“ (لۆقا ٢٣: ٣٣)
پرسیار بۆ پێداچوونەوە:
له كاتێكدا بە چیای قوربانیدا سەردەكەوتن، كوڕەكەی ئیرباهیم چ پرسیارێكی لە باوكی كرد؟